نەتەوە یەکگرتووەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
←‏ئەنجومەنی سەرپەرشتیکردن: سڕینەوەی ئەو بەشانەی کە بێسەرچاوە بوون، گەر ویسترا بگەڕێندرێتەوە، دەبێت کۆبونەوەیەکی ١ هەفتەی لەسەر بکرێت تا دەگەینە ئەنجام
ھێڵی ١٥٨:
* بڕیاردان لەسەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ.
* دامەزراندنی ئەمینداری گشتی و ئەندامی دەزگاکانی دیکە.
 
== ئەنجومەنی سەرپەرشتیکردن ==
ئەم ئەنجومەنە بەگوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیدارەکردنی بەشێک لەو ھەرێمانەی کە حوکمی زاتییان نییە، ھاتووەتە ئاراوە.
 
== ئەمیندارێتیی گشتی ==
ئەمیندارێتیی گشتی دەزگایەکە کە لەلایەن چەند کارمەندێکی نێودەوڵەتییەوە کاروبارەکانی بەڕێوە دەبرێت. ئەمیندارێتیی گشتی چەندین کاری جۆراوجۆری ھەیە و ئەو سیاسەتانە جێبەجێ دەکات کە دایدەڕێژێت. ئەمینداری گشتی کە سەرپەرشتیی ئەمیندارێتیی گشتی دەکات لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی ئاسایش و لەلایەن کۆمەڵەی گشتییەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ دادەمەزرێت، دەشتوانرێت بۆ قۆناغێکی دیکە دابمەزرێتەوە. ئەمیندارێتیی گشتی ٨٦٠٠ کارمەندی ھەیە کە خەڵکی ١٧٠ وڵاتی جیاوازن. وێڕای ئەوەی کە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری [[نیویۆرک|نیویۆرکی]] ئەمریکایە، ئامادەییی دیاریشی لە ھەریەک لە [[ژنێڤ|جنێڤ]]، [[ڤیێنا|ڤییەنا]] و [[نایرۆبی]] ھەیە، نووسینگەی تایبەتی خۆی تێدا کردوونەتەوە، بەجۆرێک نووسینگەی جنێڤ ناوەندی کۆنگرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە چەکداماڵین و مافەکانی مرۆڤە، نووسینگەی ڤییەناش تایبەت بە کارکردن لەسەر بنبڕکردنی ماددە ھۆشبەرکان و تاوان و، نووسینگەی نایرۆبییش تایبەتە بە چالاکییەکانی بواری ژینگە.
 
== دادگای دادی نێودەوڵەتی ==
دەزگایەکی دادوەریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری لاھای [[ھۆلەند|ھۆڵەندایە]]. کارەکانی بریتین لە:
* بینینی ئەو کەیسە نێودەوڵەتییانەی کە دەخرێنە بەردەمی.
* پێشکەشکردنی ڕاوێژی یاسایی بەو دەزگا نێودەوڵەتییانەی کە داوایان لێ کردووە.
 
دادگای دادی نێودەوڵەتی لە ١٥ دادوەر پێک دێت کە کۆمەڵەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ماوەی ٩ ساڵ ھەڵیاندەبژێرێت و دەشتوانرێت بۆ قۆناغێکی دیکە ھەڵبژێردرێنەوە.
[[پەڕگە:UNO New York.JPG|وێنۆک|باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک]]
 
== ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ==
ئەو ئەنجومەنە لە ٥٤ دەوڵەت پێک دێت، لەلایەن کۆمەڵەی گشتییەوە ھەڵدەبژێردرێن، ماوەی ئەندامێتییان ٣ ساڵە و، لە ماوەی ساڵێکدا ٢ جار لە ھەریەک لە شارەکانی نیویۆرک و جنێڤ کۆ دەبێتەوە. کارەکانی بریتین لە:
* ئەنجامدانی چالاکییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
* کار لەسەر زیاترکردنی ڕێز و پارێزگاریکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانی دەکات.
* لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکاندا سەبارەت بە کاروبارە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ڕاوێژ دەکات.
 
== تێبینییەکان ==