لوڕی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بزوێنی دوای یەک بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ب زیادکردنی بەستەر بۆ پارێزگای ھەمەدان
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١:
'''لوڕی''' یەکێک لە زمانە ئێرانییەکانە، کە لە شاخەی زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە. لوڕی وێراێ زمانی فارسی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێران بە ئەژمار دێن. زمانی لوڕی لە بەشێکی گەورە لە ئێڕان قسە دەکرێت. زمانی لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای فارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای [[پارێزگای ھەمەدان،ھەمەدان]]، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی زمانی لوڕی دەژێن.
 
ھەندیک کەس وەکوو [[شێخ محەممەدی مەردۆخ]] وادەزانێت کە زمانی لوڕی یەکێک لە بنزارەکانی شێوەزاری [[کوردیی باشووری]]یە و بەم ھۆیە بە ھەڵە بە شێوەزاری کوردیی باشووری (شێووەزارەکانی کەڵھوڕی، فەیلی و لەکی) ناوی لوڕییان داوە.<ref>{{Cite book|last=کوردستانی|first=محەممەد مەردۆخ|title=تاریخی مەردۆخ|publisher=کارنگ|year=۱۳۷۹|isbn=964-6730-08-6|location=تاران|pages=۱۲۰}}</ref><ref>{{Cite book|last=مەردۆخ|first=شێخ محەممەد|title=کوردستان|publisher=کاڕەنگ|year=١٣٧٩ ھەتاوی|isbn=964-6730-08-6|location=تاران|pages=١٢٠}}</ref> ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێوەزارەکانی کەڵھوڕی، لەکی و فەیلی بە تەواوی کوردیین و بە شێک لە زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژاوا بە ئەژمار دێن و جیا لە لوڕی و فارسین.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/لوڕی»