گۆڕان (فەلسەفە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
||
ھێڵی ١:
'''گۆڕان'''
[[ھیراکلیتوس]] یەکەم فەیلەسووفە کە ڕاستەوخۆ بابەتی گۆڕانی خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە. ئەم قسە پاراوە ھیی ئەوە کە ئەڵێ «کەس ناتوانێ دوو جار پێ بخاتە ناو ھەمان ڕووبارەوە».<ref>[//en.wikiquote.org/wiki/Heraclitus وتەکانی ھیراکلیتوس]</ref> [[ئیلیایییەکان|ئیلیایییەکانیش]] بەتایبەتی دڵەودوای گۆڕان بوون و ژمارەیەک پرسگرێ و پرسیاری تازەیان داھێنا - لەوانە پارادۆکسی [[زینۆن]] - کە وای لیان کرد ئەوەندە بچنە پێشەوە کە بەتەواوی حاشا لە گۆڕان بکەن و بڵێن واقیع یەکێکە و ھیچ گۆڕانی بەسەردا نایێ. فەیلەسووفەکانی دواتر ئەو قسەیەیان ڕەت کردەوە و لە جیاتی پەرەیان بە سیستمگەلێکی تر وەکوو [[ئەتۆمیزم]] دا کە ھەوڵی ئەدا وەڵامێ بدۆزێتەوە بۆ پرسگرێکانی ئیلیایییەکان. بە لای [[ئەرەستوو|ئەرەستووەوە]] ھەر شتێک لەوانەیە لە چوار بارەوە بگۆڕدرێ: یەکەم، لەوانەیە چەندایەتی یان قەبارەی بگۆڕدرێ، واتە کەم و زیاد بکا، دووەم، ئەتوانێ چۆنایەتیی بگۆڕدرێ، بۆ وێنە ڕەنگی، سێیەم، لەوانەیە جێ و شوێنی بگۆڕدرێ و، چوارەم، لەوانەیە یەکسەر ببێ بە شتێکی تر، واتە [[جەوھەر]] و مایەی بگۆڕدرێ. ھەر چۆنێک بێت و بە ھەر بارێکدا بێت، گۆڕان ھەمیشە چوونە [[قووە و فیعل|لە قووەوە بۆ فیعل]].<ref>Bodnar, Istvan, [https://plato.stanford.edu/entries/aristotle-natphil/ "Aristotle's Natural Philosophy"] in ''The Stanford Encyclopedia of Philosophy'' (Spring 2012 Edition, ed. Edward N. Zalta).</ref>
|