ئەکتیڤ دایرێکتۆری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٧:
 
ھەر تەن نوێنەری بوونەوەرێکی تاقانە و تایبەتمەنییەکانی ئەو بوونەوەرەیە. ھەندێک تەن ئەتوانن داگری تەنی تر بن. یەک تەن تەنھا بەھۆی ناویەوە ئەناسرێتەوە و کۆمەڵێک تایبەتمەندیی لەپاڵدراویشی ھەیە کە بریتین لە ئەو خسڵەتانە و ئەو زانیارییانەی کە تەنەکە نوێنەرایەتییان ئەکا. تایبەتمەندییەکان لە لایەن [[شەما]] (schema) -یەکەوە پێناسە ئەکرێن کە ئەو شەمایە جۆری تەنەکانی ناو ئەکتیڤ دایرەکتۆریش دیاری ئەکا.
 
====سایتەکان====
'''سایت''' تەنێکە لە ئەکتیڤ دایرەکتۆریدا کە نوێنەرایەتیی شوێنێکی جوگرافیایی بۆ میوانداریی تۆڕەکان ئەکا.
 
====دارستانەکان، دارەکان و، پاوانەکان====
ئەو چوارچێوەیەی کە ئەکتیڤ دایرەکتۆری تەنەکان لەسەری ھەڵئەگرێ لە چەند ئاستەوە ئەتوانرێ سەیر بکرێ. '''دارستان'''، '''دار''' و، '''پاوان''' دابەشکارییە لۆژیکییەکانی ناو تۆڕی ئەکتیڤ دایرەکتۆرین. لە کاتی جێگیرکردن و دامەزراندندا، تەنەکان گرۆ-گرۆ بەش ئەکرێن بەسەر پاوانەکاندا. ھەموو تەنەکانی ناو یەک پاوان لە یەک بنکەدراوەدا کۆگا ئەکرێن (کە ئەتوانرێ لە بەری بگیردرێتەوە). پاوانەکان بەھۆی پێکھاتەی ناوی [[DNS]] -یانەوە دەستنیشان ئەکرێن.
 
دار بەرھەڤۆکێکە لە یەک یا چەند پاوان. لە سەرەوەی پێکھاتەکەشدا دارستان ھەڵکەوتووە. دارستان بەرھەڤۆکێکە لەو دارانەی کە ھاوبەشن لە یەک کاتالۆگی سەرانسەری، یەک شەما، یەک پێکھاتەی لۆژیکی و، یەک شێوەداڕێژیدا. دارستان نیشاندەری ئەو کەوشەنە ئەمنییەتییەیە کە تێدا بەکارھێنەران، کۆمپیەتەرەکان، گرووپەکان و ئەوتر تەنەکان شیاوی دەستپێگەیشنن.
 
[[ar:الدليل النشط]]