جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «عوسمان ھەورامی»

+{{خاوێنکردن}}
ب (زیادکردنی خێرای پۆلی گۆرانیبێژانی کورد (بە HotCat))
(+{{خاوێنکردن}})
{{خاوێنکردن}}
(عوسمان كێمنه‌یی‌, یان گه‌چێنه‌یی‌, یان هه‌ورامی‌) یه‌كێكه‌ له‌و ناوه‌ سیحراوییانه‌ی‌ هه‌ر لێدوان و باسكردنێَك له‌هونه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌نها رنینی‌ كه‌مێكه‌ له‌باخێكی‌ فراوان, ته‌نها چنینه‌وه‌ی‌ چه‌پكێكه‌ له‌جاڕێك [[نێرگز]] ،ئه‌م ده‌نگه‌ زاده‌ی‌ ناوچه‌یه‌كه‌ هه‌موو شتێك تێیدا هونه‌ره‌, هه‌رله‌ هاژه‌ی‌ قه‌ڵبه‌زه‌وه‌ تاده‌گاته‌ ده‌نگی‌ ئه‌وكه‌وه‌ی‌ سپێده‌ زوو هه‌واڵی‌ له‌ دایكبوونی‌ خۆرێكی‌ نوێی‌ ده‌به‌خشێ . ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بۆیه‌ ده‌توانێ‌ هێنده‌ به‌عیشقه‌وه‌ بچریكێنێ‌, چوونكه‌ ئه‌و له‌ نیشتمانێكدا هاتووه‌ته‌ بوون ئاوازه‌ ره‌سه‌نه‌كانی‌ هونه‌ر و سیاچه‌مانه‌ سروتی‌ ئاینێكن كه‌ (نییه‌تی‌ چاك, كرداری‌ چاك, گوفتاری‌ چاك) سێ‌ دروشمی‌ سه‌ره‌كی‌ بوون.
عوسمان كێمنه‌یی‌ هه‌میشه‌ ئه‌ولاوه‌یه‌ كه‌ داهێنان له‌ئه‌رشیفه‌كانییه‌وه‌ بۆ لاوانی‌ ئه‌مرۆ ده‌بارێت, ئه‌وده‌نگه‌یه‌ كه‌تا ئه‌مڕۆش مۆزیسیانێك بۆینه‌لواوه‌ په‌یژه‌كانی‌ [[مۆسیقا]] بگه‌یه‌نێته‌ ئاستی‌ ده‌نگی‌ ئه‌و.