محەممەدی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پێداچوونەوەی زمانەوانی
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٢٤:
دواتر لە ساڵی ١٦٥١، ماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان بە فەرمانی تورھان سوڵتان بە قژی خۆی خنکێندرا و بوو بە یەکەم دایکە سوڵتانی کوژراو لەبەر ئەوەی لای خەڵکی زۆر خۆشەویست و خێرکەر و مرۆڤدۆست بوو؛ لە پاش مردنی ناسناوی «والیدەی شەھیدە» دایکی شەھید و «والیدەی مەقتولە» دایکی کوژراوی پێ بەخشرا. محەمەدی چوارەم لە تەمەنێکدا نەبوو کە بتوانێت ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەبەر ئەوە دایکی خەدیجە تورھان لە جیاتیی ئەو دەسەڵاتی وەرگرت. ئەو گەنجێکی تەمەن بیست و چوار ساڵ بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھۆشمەند و وریا بوو، پێداگر بوو لەسەر بەرژوەندییەکانی دەوڵەت کە [[ئینکیشاری]] بە ئارەزووەکانی خۆیان دەیانگۆڕی. لەبەر ئەوە بە دوای پیاوی لێھاتوودا دەگەڕا تا ئیشوکارەکانی دەوڵەت بگرنە دەست و شان و شکۆکەی بۆ بگەڕێننەوە، ھەروەھا نیازمەندی دۆزینەوەی سەدڕی ئەعزەمێکی بەھیز بوو کە سوڵتان پشتی پێ ببەستێت لە کاروبارەکانیدا.
 
ئەم سوڵتانە لاوە دوای پێنج ساڵ گەڕان محەممەد پاشا کۆپرولوی دۆزییەوە کە بە نەژاد ئەلبانی بوو و پیاوێکی بەھیز و لێھاتوو بوو و، پێش ئەوەی پایەکەی وەربگرێت، مەرجی دانا کە بتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوڵتانەدا قسە بکات و سوڵتانەش مەرجەکەی لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی ھێمنی و یاسا بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت، بە تایبەتبەتایبەت [[لیبیا]] کە لەو کاتەدا ماوەیەک ئاژاوەی بە خۆیەوە دەبینی، قبووڵ کرد.
 
== محەمەدی چوارەم دەسەڵاتی وەرگرت ==