عومەر کوڕی خەتتاب: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
«'''نەدر کوڕی حاریس''' پزیشکێکی بتپەرستی عەرەب بوو کە لە ھەمان کات و ناوچەی پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد دەژیا، دوای جەنگی بەدر گیرا و پاشان لەسێدارەدرا. دوای شەڕەکە محەممەد بڕیاری دا بگەڕێتەوە مەدینە لەکاتێکدا محەممەد دەگەڕایەوە بۆ مەدینە، بەڵام بەپێی...»ی لە جێی ناوەرۆک دانا
تاگەکان: لەجیاتیدانان گەڕێندراوە
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 877640 لە لایەن Sorou6sh (لێدوان)
تاگەکان: پووچەڵکردنەوە بزوێنی دوای یەک بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١:
{{سەرچاوەکان بسەلمێنە}}
'''نەدر کوڕی حاریس''' پزیشکێکی بتپەرستی عەرەب بوو کە لە ھەمان کات و ناوچەی پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد دەژیا، دوای جەنگی بەدر گیرا و پاشان لەسێدارەدرا. دوای شەڕەکە محەممەد بڕیاری دا بگەڕێتەوە مەدینە لەکاتێکدا محەممەد دەگەڕایەوە بۆ مەدینە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان بەڵگەیەکی پێگەیشت سەبارەت بە دابەشکردنی تاڵانی جەنگ. ئەمە ھەر تەفسیرێک ئایەتی قورئان بوو ٨:٤١
{{ئاماژەی زیاتر}}
بەپێی کتێبە ڕەسەنەکانی مێژووی ئیسلام، دوو دیل - نەدر کوڕی حاریس و عوقبە کوڕی ئەبو موعیع- لەلایەن [[عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب|عەلی]]ەوە سەربڕاون.
{{شێواز}}
[[پۆل:خەڵکی عەرەب]]
{{خاوێنکردن}}
{{زانیاریدانی خەلیفە
| ناو = عومەرى کوڕی خەتاب
| سەردێڕ = پێشەواى باوەڕداران
| وێنە = [[پەڕگە:Mohammad adil rais-Caliph Umar's empire at its peak 644.PNG|center|220px]]
| شرۆڤەی وێنە = خەلافەتى عومەر لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵى ٦٤٤ز
| ماوەی حوکم = (١٣-٢٣)ک بەرامبەر (٦٣٤-٦٤٤)ز
| نازناوەکان = فارووق.ٲبو حەفس
| لە پێشیدا = [[ئەبووبەکر]]
| جێگر = [[عوسمان کوڕی عەفان]]
| باوک = خەتتاب کوڕی نوفەیل
| دایک = حنتمە کچی هاشم
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = ٥٨٤ز
| شوێنی لەدایکبوون = [[مەککە]]، {{ئاڵا|عەرەبستانی سەعوودی}}
| ڕێکەوتی وەفات = ٦٤٤ز
| شوێنی وەفات = [[مەدینە]]، {{ئاڵا|عەرەبستانی سەعوودی}}
| شوێنی نێژران = ماڵی عائیشە، تەنیشتی گۆڕی [[محەمەد|پێغەمبەر]] و [[ئەبوبەکر]].
| ئایین = [[ئیسلام]]
}}
 
'''عومەر کوڕی خەتاب''' دووەم [[خەلافەتی ڕاشدین|خەلیفەی ڕاشدینە]]، و یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام [[محەمەد]]، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پیدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە [[ڕۆژژمێری کۆچیی]] کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحی [[عێراق]] و [[میسر]] و [[لیبیا]] و [[شام]] و [[فەلەستین]] و [[وڵاتی فارس|فارس]] و [[خۆراسان]] و ڕۆژھەڵاتی [[ئەنادۆڵ]] و باشوری [[ئەرمینیا]] و سجستان ([[ئەفغانستان]]ی ئێستا) کراوە، و [[قودس]] ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی [[موسڵمانان]]، و لەسەردەمی عومەردا دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ھێزە گەورەکانی کاتی خۆیان کە [[ساسانییەکان|دەوڵەتی ساسانی]] بوو، و بوونی [[بیزەنتی]] کۆتایی پێ ھات لە میسر و شام. ‌ڕێکخستنی دیوان و موچەی سەربازان.سیستەمی دارایی. ڕێکخستنی کارگێڕی.{{ژێدەر پێویستە}}
 
[[پەڕگە:Umar.png|230px|وێنۆک|چەپ|خۆشنووسی ناوی عومەر لەگەڵ نزای خودای لێ خۆش بێت]]
 
== لەدایک بوون و شێوەی ==
عومەری کوڕی خەتاب کوڕی نوفەیل کوڕی عەبدول عزی کوڕی ڕەباح، ناوبانگی ئەبو حەفصە و نازناوی فاروقە لەبەر ئەوەی ئیسلامی ئاشکرا کرد و پەروەردگار بە ھۆی ئەوەوە بێ باوەڕە لە ئیمان جیاکردەوە. و عومەر سیانزە ساڵ دوای [[ساڵی فیل]] و لەدایک بوونی پێغەمبەر لە دایک بووە.
شێواز و پێکھاتەی پێستی زۆر سپی بووە و سور وسپی دەیڕوانی، ڕەەمەت و چاوی جوان بووە و باڵا بەرز بووە و بەھێز و بەخۆوە بووە، و بەشی پێشەوەی سەری قژی پێوە نەبووە، و بە خەنە قژی ڕەنگ کردووە.{{ژێدەر پێویستە}}
== ئیسلام بوونی ==
عومەر [[ئیسلام]] بوو لە زیلحیججەی ساڵی ٦ی پێغەمبەرایەتی، و ئەمەش دوای موسڵمان بوونی حەمزەی کوڕی عەبدول موتەلیب بە سێ ڕۆژ، کە تەمەنی نزیکەی ٢٧ ساڵ بووە، و پێش ئەو ٣٩ کەس موسڵمان بوو بوون و عومەر چلی تەواو کرد، و بە پێی سەرچاوەکانی [[سوننە]]، خوا وەڵامی دوعایەکی پێغەمبەر [[محەمەد]]ی یاوەتەوە کە وتوویەتی : «اللھم اعز الإسلام باحد العمرین عمر بن الخطاب او عمر بن ھشام. قال: وکان احبھما إلیە عمر» واتە خوایە ئیسلام شکۆمەند کە بە یەکێک لە خۆشەویسترین ئەم دوو پیاوە لای خۆت: بە ئەبو جەھلی کوڕی ھیشام یان بە عومەری کوڕی خەتاب. عومەر ھاتە ناو ئیسلامەوە بە دڵسۆزییەکی گەورەوە، کاری کرد بۆ جێگیر کردنی ئیسلام بە ھەموو ھێز و توانایەوە.{{ژێدەر پێویستە}}
 
== کۆچ کردن بۆ مەدینە ==
بە پێی گێڕانەوەکانی [[سوننە]] ھیچ کام لە موسڵمانان بە ئاشکرا کۆچیان نەکرد بۆ [[مەدینە]] تەنھا عومەری کوڕی خەتاب نەبێت، قامیشی شمشێرەکەی کردە ملی و کەوانەکەی کردە شانی و چەند ڕمێکی گرت بە دەستیەوە و کوتەکەکەی بە دەستەکەی تریەوە، و چووە کەعبە و خەڵکانی قوڕەیش لە گۆڕەپانەکە لە بەردەمی بوون، حەوت جار [[تەواف]]ی کەعبەی کرد و لە مەقامی [[ئیبراھیم]] نوێژی کرد و پاشان لەسەر یەکە یەکەی خەڵکە بازنەکە وەستا و پێی وتن: ڕووتان ڕەش بێت، خوا تەنھا ئەم لوتانە ئەشکێنێت، کێ ئەیەوێت لە دەست دایکی بچێت و مناڵەکەی بێ باوک بێت و ژنەکەی بێ ھاوسەر بکەوێتەوە، با بێتە پشتی ئەو دۆڵەوە. و کەس دوای نەکەوت چەند کەسێکی بێ ھێز و لاواز نەبێت فێری کردن و ڕێگەی نیشان دان و ڕۆیشت بێ ئەوەی گوێ بە ھیچ بات. عومەر گەیشتە مەدینە بە ھاوەڵی نزیکەی بیست کەس لە نزیک و کەس وکاری، لەوانە زەیدی کوڕی خەتابی برای بوو.{{ژێدەر پێویستە}}
== خەلافەتی عومەر ==
کاتێک [[ئەبوبەکر]] نەخۆشی زۆری بۆ ھێنا و بیری لەوە ئەکردەوە کە دوای خۆی کێ خەلافەتی موسڵمانان بگرێتە دەست، ئەو دە کەسە ھەن کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، و کاتێک پێغەمبەر [[محەمەد]] کۆچی دوایی کردووە لێیان ڕازی بووە، ھەروەھا خەڵکی بەدر ھەن کە ھەموویان کەسی چاکن، ئایا موسڵمانان کێ ھەڵئەبژێرن بۆ دوای ئەو و لەبەر ئەوەی بارودۆخەکە ئەوە نەبوو کە ناکۆکی دروست بێت لە نێوانیان. لەبەر ئەوە عومەر باشترین کەس بوو بۆ ئەو مەبەستە لای ئەبوبەکر، عومەر پێغەمبەر ھیوای خواستووە کە [[موسڵمان]] بێت و [[ئیسلام]] پێی شکۆمەند بێت، و بۆ ئەو مەبەستە ئەبوبەکر ڕاوێژی بە ھاوەڵە گەورەکان کرد و کاتێک بینی کەس نیە ڕەتی کاتەوە، [[عوسمانی کوڕی عەفان|عوسمان]] پەیماننامەکەی نوسی و خوێندیانەوە بۆ موسڵمانان و ھەموو گوێ ڕایەڵی بوون.{{ژێدەر پێویستە}}
 
== ناونانانی بە پێشەوای باوەڕداران ==
[[پەڕگە:Sword of Umar ibn al-Khittab-mohammad adil rais.JPG|thumb|شمشێری عومەری کوڕی خەتاب]]
بە جیاوازی لەگەڵ [[شیعە]]دا، [[سونە]] عومەر بە یەکەم کەس دادەنێن کە نازناوی پێشەوای باوەڕدارانی وەرگرتووە، لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر [[محەمەد]]، [[ئەبوبەکر]] بوو بە جێ نشین، و موسڵمانان ناویان نا خەلیفەی پێغەمبەری خوا، و لە دوای ئەبوبەکر، عومەر بوو بە جێ نشین و موسڵمانان پێیان ئەوت خەلیفەی خەلیفەی پێغەمبەری خوا، لەبەر ئەوە عومەر ناڕازی بوو وتی ئەوەی کە لە دوای من بێت بە جێ نشین، ناوەکە زۆر درێژ ئەبێتەوە بۆیان، لەبەر ئەوە داوای لێکردن ناوێک دابنێن بۆ خەلیفە کە لە دوای ئەو بانگی خەلیفەکانی پێ بکرێت، و زۆر لە ھاوەڵە گەورەکانی پێغەمبەر محەمەد وتیان؛ ئێمە باوەڕدارین و عومەر پێشەوامانە، لەبەر ئەوە عومەریان ناونا پێشەوای باوەڕداران.{{ژێدەر پێویستە}}
== سەردەمی خەلافەتی عومەر ==
سەردەمی فاروق (عومەر) جیا ئەکرێتەوە بە ژمارەیەکی زۆر دەستکەوتی شارستانی و بەڕێوەبردن، و یەکەم کەس بوو کە سەرەتای کۆچکردنی موسڵمانانی لە [[مەککە]]وە بۆ [[مەدینە]] کرد بە سەرەتای مێژوو، و یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیەوە و یەکەم کەس بوو کە بیت المالی موسڵمانانی دانا، و یەکەم کەس بوو کە گرنگی دا بە بنیاتنانی شاری نوێ، و یەکەم فروان کردنی مزگەوتی پێغەمبەر لە سەردەمی عومەردا بوو، و یەکەم کەس بوو کە جزیەی دانا لەسەر بێباوەڕەکان بێجگە لە مناڵ و ئافرەت و بەساڵاچووان، و جزیەکەش بە پێی ئاستی دارایی خەڵکەکە ئەگۆڕا، لەسەردەمی عومەردا فەتحی وڵاتی [[شام]] و [[عێراق]] و [[وڵاتی فارس|فارس]] و [[میسر]] و برقە و تەڕابولس و [[ئازەربایجان]] و نەھاوەند و جرجان کرا. و لەسەردەمی ئەودا بەسرە و کوفە بنیات نران، و حەسەن عەلەوی ئەڵێت: عومەر بنیاتنەری شارستانی ڕافدییە وەک سەرجۆن ئەکەدی و حاموڕابی و نەبو خزنەسر. و عومەر یەکەم کەس بوو یەھودی دەرکرد لە [[نیمچەدوورگەی عەرەبی|دوورگەی عەرەبی]].{{ژێدەر پێویستە}}
 
== گرنگترین ڕووداوەکان ==
*جەنگى پرد (الجسر): بە پاشەکشەی موسڵمانان کۆتایی هات.
*جەنگى بوەیب: موسڵمانان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر فارسدا هێنا.
*جەنگى قادسیە: سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی موسڵمانان بوو بەسەر فارسدا.
*فەتحکردنى مەدائین: فەتحی پایتەختی فارس کرا.
*فەتحکردنى جەلەولا وحەلوان.
*فەتحکردنى ئەهواز.
*جەنگى نەهاوەند: بەمە جەنگە موسڵمانان کۆتاییان بە دەسەڵاتی فارس (دەوڵەتی ساسانی) هێنا.
*فەتحکردنى حەلەب ودیمەشق وحەفل.
*جەنگى یەرموک: سەرکەوتنێکی گەورەی موسڵمانان بوو بەسەر بیزەنتیەکان.
*فەتحى بەیتولمەقەدەس (شاری قودسی پیرۆز).
*تەواوکردنى فەتحى هەموو [[شام]].
*فەتحى جەزیرەى فوراتى.
*فەتحکردنى قەڵاى بابلیۆن.
*فەتحکردنى ئەسکەندەریە.
*دەستگرتنى تەواو بەسەر میسردا.
== بەهاکانی عومەر ==
*یەکەم کەس بوو [[ڕۆژژمێری کۆچیی]] دانا کە کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام [[محەمەد]] (د.خ) کردە سەرەتای ڕۆژمێرەکە.
*یەکەم کەس بوو کە پاسەوانی بە شەودا کردووە، کە کەس پێش ئەوە نەیکردووە و کەسیش دوای ئەو بە بەردەوامی و ڕێکخراوی بۆی نەکراوە.
*یەکەم کەس بووە کە کۆنگرەی ساڵانەی بەستووە بۆ سەرکردە و والیەکانی و لێی پرسیونەتەوە، ئەمەش لە وەرزی حەجدا بووە، تا لە بەرزترین ئاستی ئیمانی و باوەڕدا بوون، تا دڵنیا بێت لە خوا پەرستی و ھەواڵیان.
*یەکەم کەس بووە سکەی ئیسلامی لێداوە (دەرکردنی پارەی ئیسلامی).
=== لە ئایندا ===
*یەکەم کەس بووە کە خەڵکی کۆکردەوە بۆ [[نوێژی تەڕاویح]].
*یەکەم کەس بوو کە خەلافەتی کرد بە ڕاوێژکردن لە نێوان چەند کەسێک.
*یەکەم کەس بوو کە مزگەوتی پێغەمبەری فراوان کرد.
*یەکەم کەس بوو کە خەڵاتی دانا بۆ لەبەرکردنی [[قورئان]].
=== لە پەیوەندیە گشتیەکاندا ===
*یەھودی کردە دەرەوە لە دوورگەی عەرەبی.
*جزیەی لابرد لە سەر بێ توانا و ھەژارەکانی بێ باوەڕان.
*پارەی ئەدا بە بێباوەڕە ھەژارەکان لە بیت المالی موسڵمانان.
*ڕێگەی نەدا کەنیسەی مەسیحیەکان بڕوخێنرێت
*جزیەی وەرئەگرت بە پێی ئاستی دارایی.
=== لە جەنگدا ===
*سەربازگەی بەردەوامی دامەزراند لە [[فەلەستین]] و [[شام]] و [[ئوردن]].
*یەکەم کەس بوو کە سەربازی پاسەوانی دانا لەسەر سنورەکان.
*یەکەم کەسە کە ھێزی ئیحتیاتی ڕێکخست.
*یەکەم کەس بوو داوای لە سەرکردەکانی کرد، ڕاپۆرتی تەواوی بۆ ئامادە بکەن لەسەر حاڵی ئەندامانی سوپاکەیان.
*یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە، بۆ تۆمارکردنی ناو و مووچەی سەربازەکان.
*یەکەم کەس بوو کە پزیشک و وەرگێڕ و ڕێنمایی کەری لەگەڵ سوپادا نارد.
*یەکەم کەس بوو گەنجینەی خواردنی دانا بۆ سوپا.
=== لە فەتحدا ===
*فەتحی [[شام]]
*فەتحی [[عێراق]]
*فەتحی [[قودس]] و گرتنی مزگەوتی ئەقسا
*فەتحی [[میسر]]
*فەتحی [[وڵاتی فارس|فارس]].
=== لە سیاسەتدا ===
*یەکەم کەس بوو دیوانەکانی نوسیوە.
*یەکەم کەس بوو ناوەندی دابینکردنی ئازووقەی دانا
*یەکەم کەس بوو ئەوقافی دانا لە [[ئیسلام]]دا
*یەکەم کەس بوو کە ئاماری سەروەتی کرێکار و سەرکردە و والیەکانی ئەکرد و لێی ئەپرسینەوە لەسەری.
*یەکەم کەس بوو ماڵێکی دانا بۆ سەروەتی موسڵمانان.
*یەکەم کەس بوو کە مەسحی زەوی کرد و ڕووبەرەکەی دیاری کرد.
*یەکەم کەس بوو سنورەکانی ئەپاراست.
*یەکەم کەس بوو میوانخانەی دروستکرد .... و زۆر بەھا و لێھاتوویی تر لە ھەموو بوارەکاندا.
 
== کۆچی دوایی ==
[[پەڕگە:Tombstone_of_Umar_(r.a)_by_mohammad_adil_rais.JPG|وێنۆک|250x250پیکسڵ|ئارامگەی عومەری کوڕی خەتتاب، یەکەم پەنجەرە لای ڕاستەوە دیمەنی گۆڕی عومەر دەرئەخات]]
عومەر ڕۆیشتە دەرەوە بۆ نوێژی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی زی لحەجەی ساڵی ٢٣ی کۆچی، ئەبولوئلوئەی فارسی کە مەجوسی (ئاگر پەرست) بوو، سێ جار بە شمشێرێکی ژەھراوی لە عومەری دا کاتێک سوجدەی برد، و عومەر وتی: (کوشتمی –یان خواردمی- سەگ)، و پاشان ئەبولوئلوئە ھەر کەسێک ئەھاتە ڕێی لێی ئەدا ھەتا سیانزە کەسی بریندار کرد، کە حەوتیان مردن، تا پیاوێک پاڵتۆیەکی دا بە سەریا، کە زانی گرتیان، ئەبولوئلوئە خۆی کوشت بە شمشێرەکەی.{{ژێدەر پێویستە}}
 
پاشان عومەر دەستی عەبدول ڕەحمانی کوڕی عەوفی گرت و ھێنایە پێشەوە تا نوێژەکە بە خەڵکەکە تەواو بکات، و دوای نوێژەکە موسڵمانان عومەریان گەڕاندەوە بۆ ماڵی خۆی، و کاتێک عومەر پرسیاری کرد کێ لێیدا وتیان ئەبولوئلوئە، وتی: (سوپاس بۆ خوا کە مردنم لەسەر دەستی کەسێک نەبوو کە لافی موسڵمانێتی لێبدا)، پاشان بە کوڕەکەی وت: (بزانە چەند قەرزم لەسەرە)، حسابیان کرد ھەشتا و شەش ھەزار دەرھەم بوو، وتی: (لە پارەی ھۆزی عومەر بیدەنەوە، ئەگەر نا لە ھۆزی عدی کوڕی کەعب بیدەنەوە ئەگەر بەشی نەکرد، داوا لە قوڕەیش بکە، بەس لەوان تێپەڕ مەکە)، پاشان وتی: (بڕۆ بۆ لای عائیشەی دایکی باوەڕداران، بڵی مۆڵەت ئەدەیت عومەر لە تەنیشتی دوو ھاوەڵەکەی بنێژرێت)، کە چوون بۆ لای: [[عائیشە]] وتی: -ئەو شوێنەم بۆ خۆم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێش خۆم ئەخەم-. گەڕانەوە و ھەواڵیان دا بە عومەر و وتی: (سوپاس بۆ خوا)، بەم شێوەیە ناشتیان لە تەنیشتی پێغەمبەر [[محەمەد]] و [[ئەبوبەکر|ئەبوبەکردا]] بەو شێوەیەی کە ئەیویست، وخەلافەتەکەی دە ساڵ و شەش مانگ بوو، و پێش مردنی شەش ھاوەڵی ھەڵبژارد تا یەکێکیان ببنە خەلیفە لە پاش ئەو.{{ژێدەر پێویستە}}
 
 
== سەرچاوەکان ==
* ژیانی پێشەوای باوەڕداران (عومەری کوڕی خەتاب) نوسینی/ د. عەلی محەمەد سەلابی، وەرگێڕانی/ ئومێد کەمال، جەمیل قادر.
* وێکپیدیای عەرەبی.
* سایتی قصة الإسلام
 
{{خەلافەتی ڕاشدین}}
{{زانایانی عەرەب و موسوڵمانان}}
{{هاوەڵانی پێغەمبەر}}
 
{{تووڵی دەروازە|ئیسلام|ژیاننامە}}
 
[[پۆل:لەدایکبووانی ٥٨٨]]
[[پۆل:مردووانی ٦٤٤]]
[[پۆل:ھاوەڵەکان]]
[[پۆل:دە یاری بەھەشتی]]
[[پۆل:دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت]]