ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٦٧:
}}
 
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەی [[ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق|ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە]]، بڕیاردرا لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی گشتی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت. یەکەم ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە لە دوای [[ڕژێمی بەعس|ڕووخانی حکومەتی بەعس]]. ئەم ھەڵبژاردنە بەھۆی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی عێراق بڕیاری لە سەر درا بەمەبەستی جێبەجێکردنی خواستەکانی خۆپیشاندەران و گۆڕینی سیاسەتی حکومەت. ڕۆژی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە یاسای نوێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە سیستەمی فرەبازنەی تاک پاڵێوراو. دواتر ئەنجومەنی نوێنەران پاشکۆی یاساکەی پەسەندکرد کە تایبەت بوو بە دابەشکرنی پارێزگاکانی عێراق بەپێی ژمارەی کۆتای ژنان لە پارێزگاکە. بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا بانەکانی ھەڵبژاردن لە ١٨ بازنەوە بۆ ٨٣ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکرا، بەپێی ووتەی کۆمیسیۆنی باڵا سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەم کارە بەمەبەستی دەرفەتدان بە کەسانی سەربەخۆ و بێ لایەن و کەمکردنەوەی ھەژموونی (باڵادەستی) حیزبی و هەروەھا ڕێگری کردن لە ساختەکاری بووە. ٣٢٤٩ کەس خۆیان کاندید کردبوو بۆ ھەڵبژاردنەکان لە ناویان ٩٥١ لە ڕەگەزیی مێینە بوون بەپێی یاسایی نوێ ھەڵبژاردن لە ھەر بازنەیەک یەک کورسی بۆ ژنان تەرخان کراوە. ھەروەھا ئەم یاسایە بە شێوەیەکی تەواو ڕێگری لە پاڵێوراوان دەکات لە چەند بازنەیەک خۆیان کاندید بکەن ئەوان تەنھا دەتوانن لەیەک بازنە خۆیان بەربژێربکەن، ھەر بەپێی یاسەکە دەنگی ھیچ بازنەیەک ناچێت بۆ بازنەیەکی دیکە. لەم ھەڵبژاردنە دوو ئامێری تایبەت بە دەنگدەران و فۆرمی دەنگدەران تەرخان کرا، بەمەبەستی کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە ساختەکاری. یەکەمیان ئامێری تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بوو بەناوی ڤی ڤی دی یاخود ئامێری لێکۆلێنەوەی ئەلیکترۆنی، دووەمیان ئامێری بیکۆس picos ئەم ئامێرە لەسەر سندووقی دەنگدان دادەنرێت، ئامێرەکە تایبەتە بە فۆرمی دەنگدان و ھەژمارکردنی خێرای ئەنجامەکانە. ئەنجامدانی ئەم ھەڵبژاردنە لە سەرەتادا ساردییەکی بەخۆووە بینی بەتایبەت دوای ئەوەی چەندین لایەنی سیاسی بەگشتی و ڕەتی سەدر بەتایبەت بایکۆتی کرد و داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان دەکرد. بەلام ئەم داوایانە لەلایەن [[سەرۆک وەزیرانی عێراق]] [[مستەفا کازمی]] ڕەتکرایەوە و سوربوونی خۆیان لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دووپات کردەوە و داوای لەو لایەنانەکرد کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیان بکەن. دواتر بەشیک لەو لایەنانەی بایکۆتیان کردبوو لە بڕیاری خۆیان پەشیمان بوونەوە و بەشداریکردنی خۆیان ڕاگەیاند. ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو. ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، دەنگدان لەکاتژمێر (٧)ی بەیانی دەستی پێکرد و لەکاتژمێر (٦)ی ئێوارە کۆتایی پێھات، کارمەندان ڕۆژی دەنگدان دەیانتوانی لەکاتژمێر (٧)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (٨)ی بەیانی لە وێستگەکانیان دەنگبدەن . ڕۆژی دووشمە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد و تانەکانی ڕەتکردەوە .<ref>{{Cite web|title=دادگای فیدراڵی تانەکانی دژی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتکردەوە|url=https://www.kurdistan24.net/ckb/story/214747-%D8%AF%D8%A7%D8%AF%DA%AF%D8%A7%DB%8C-%D9%81%DB%8C%D8%AF%D8%B1%D8%A7%DA%B5%DB%8C-%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%DA%98%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D8%B1%DB%95%D8%AA%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%95%D9%88%DB%95|access-date=2021-12-28|website=www.kurdistan24.net}}</ref>لایەنەکان لەگەڵ ئەوەی نیگەرانی خۆیان لە بڕیاری دادگا دەڕبری بەڵام پابەند بوونی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە ڕاگەیاند.<ref>{{Cite web|title=میلیشیاکانی عێراق نیگەرانن|url=https://www.kurdistan24.net/ckb/story/214812-%D9%85%DB%8C%D9%84%DB%8C%D8%B4%DB%8C%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%86%DB%8C%DA%AF%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%86|access-date=2021-12-28|website=www.kurdistan24.net}}</ref>
 
== ڕووداوەکانی پێش ھەڵبژاردن ==