زمانە ئێرانییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣:
[[پەڕگە:Iranian-languages-map.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|بەربڵاوی زمانە ئێرانییەکان]]
'''زمانە ئێرانییەکان''' (بە ئینگلیزی: Iranian or Iranic languages) کۆمەڵێک زمانن کە سەر بە بنەماڵەی [[زمانە ھیندوئەورووپایییەکان]]ن. زمانە ئێرانییەکان لە سێ سەردەمی کۆن، ناوین و نوێ تاوتوێ دەکرێن. ئەو زمانانەی کە لە سەردەمی ھاوچەرخدا ھێشتا بەکار دێن پیان دەوترێت زمانە ئێرانیکە نوێکان کە خۆیان دوو بەشن: بەشی ڕۆژھەڵات و بەشی ڕۆژاوا. زمانەکانی [[زمانی کوردی|کوردی]]، [[لوڕی]]، [[زمانی فارسی|فارسی]]، [[زمانی گیلەکی|گیلەکی]]، [[زمانی مازەندەرانی|مازەندەرانی]]، [[زمانی ئۆسێتی|ئۆسێتی]] و ئەوانەی تر، لە بنەماڵەی زمانەکانی ئێرانیی ڕۆژاوان.<ref>http://www.routledge.com/books/details/9780700711314/ {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20150701220251/http://www.routledge.com/books/details/9780700711314/ |date= ١ی تەممووزی ٢٠١٥}}</ref>
 
== دەستەواژە ==
دەستەواژەی ئێرانی (Iranian یان Iranic) بە ھەر زمانێک دەگوترێت کە لە ڕەچەڵەکی [[زمانی ئێرانیی وەرین]] بەدی ھاتبێت.
 
ھەندێک لە لێکۆڵەران وەکوو [[جان پێری]] باوەریان بەوەیە کە دەستەواژەی ئێرانیک (Iranic) وەکوو دەستەواژەیەکی مرۆڤناسانە بۆ بنەماڵەی زمانییەکە و ئەو گرووپە ئیتنیکەکان کە ژێری ئەو پۆلێنبەندی دەکرێن و زۆربەیان لە دەرەوەی وڵاتی ئێستاکەی ئێراندان شیاوترە، چۆنکە وشەی ئیرانی Iranian وڵاتێکی دیاریکراوە و ئەم وشە بۆ ھەر شتێک باشە کە لەو وڵاتەدا بێت. جان پێری ئەم وشەیە بەپێی جیاوازیی لەنێوان دەستەواژەکانی وەکوو ژرمەن و ژرمەنیک یان تورکی و تورکیک بە کار دەبات.
 
یەکەم جار دەستەواژەی بنەماڵەی زمانیی ئێرانیی لەلایەن [[کریستیەن لاسێن]] لە ساڵی ١٨٣٦ بەکاربراوە. لە ساڵی ١٨٧٨ [[ڕۆبێرت نیدھام کاست]] دەستەواژەی ''ئێرانو-ئاریان''ی بەکاربرد. ھەروەھا ڕۆژھەڵاتناسانێک وەکوو [[جۆرج ئابراھام گریەرسۆن]] و [[ماکس موولەر]] دەستەواژەی ئێرانو-ئاریانیان بۆ ئاماژە بە ئێران لە بەرامبەری دەستەواژەی ''ھیندو-ئاریان''ی دانا. لە ساڵانی دوایی ھەندێک لێکۆلەری زمان بەتایبەت لە ئەڵمانیا ئەم دەستەبەندییەیان دیسانەوە زیندووکردووە.
 
ئەو زمانانە کە لەژێر دەستەواژەی ئێرانی پۆلێنبەندی کراون، بە نۆڕی خۆیان بەم لقانە دەستەبەندی دەکرێن:
* [[زمانە ئێرانییە ڕۆژاواییەکان]] کە دو لقی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
** باشووری ڕۆژاوا، کە [[زمانی فارسی]] (بریتی لە فارسی، دەری، تاجیکی) و [[زمانی لوڕی]] ئەندامی سەردەستین؛
** باکووری ڕۆژاوا، کە ئەندامی سەردەستی [[زمانە کوردییەکان]]ن.
* [[زمانە ئێرانییە ڕۆژھەڵاتییەکان]] کە دو لقی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
** باشووری ڕۆژھەڵات، کە ئەندامی سەردەستی [[زمانی پەشتۆ]]ە؛
** باکووری ڕۆژھەڵات، کە بچۆکترین لقە و ئەندامی سەردەستی [[زمانی ئۆسێتی]]یە.
 
== سەرچاوەکان ==