ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏یاسای ھەڵبژاردن و ڕێکارەکان: پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار، چاکسازیی ڕێنووس، شائەمراز
ھێڵی ٨٦:
ڕۆژی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠، مستەفا کازمی ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی وەکو ڕۆژی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد، لەکاتێکدا دۆسیەی دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن یەکلانەکرابووەوە.<ref>{{cite web|title={{عەرەبی|الكاظمي يحدد 6 حزيران 2021 موعداً للإنتخابات المبكرة ويتعهد بتوفير مستلزماتها}}|url=https://baghdadtoday.news/news/127138/الكاظمي-يحدد-6-حزيران-20|website={{عەرەبی|بغداد اليوم}}|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|archiveurl=https://web.archive.org/web/20211022201531/https://baghdadtoday.news/news/127138/الكاظمي-يحدد-6-حزيران-20|archivedate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١}}</ref> ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، پەرلەمانی عێراق پاشکۆی یاسای ھەڵبژاردنی خستە بەرنامەی کارەوە،<ref name="بکپ٢٥٠٩٢٠">{{cite web|title={{عەرەبی|جدول اعمال الجلسة ڕقم (١) السبت ٥/ ايلول/ ٢٠٢٠}}|url=https://ar.parliament.iq/2020/09/05/جدول-اعمال-الجلسة-رقم-١-السبت-٥-ايلول-٢/|website=پەرلەمانی عێراق|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|archiveurl=https://web.archive.org/web/20210126044345/https://ar.parliament.iq/2020/09/05/جدول-اعمال-الجلسة-رقم-١-السبت-٥-ايلول-٢/|archivedate=٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١}}</ref> کۆمیسیۆنی باڵا داوای کرد بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا، پەرلەمان و حکوومەت یاساکانی ھەڵبژاردن و دادگای فیدراڵی پەسەند بکەن و بوودجەی پێویست دابین بکەن.<ref>{{cite web|title={{عەرەبی|بعد ما قاله المرجع السيستاني عنها.. مفوضية الانتخابات تحدد 5 شروط لإجراء الاقتراع المبكر}}|url=https://baghdadtoday.news/news/130769/بعد-ما-قاله-المرجع-السيس|website={{عەرەبی|بغداد اليوم}}|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|archiveurl=https://web.archive.org/web/20211022203200/https://baghdadtoday.news/news/130769/بعد-ما-قاله-المرجع-السيس|archivedate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١}}</ref> ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، یاسای ھەڵبژاردنی پەسەندکرد و ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەم سەرۆک کۆمار پەسەندی کرد.<ref>{{cite web|title={{عەرەبی|بالوثيقة.. البرلمان يرسل قانون الأنتخابات الى رئاسة الجمهورية للمصادقة عليه}}|url=https://baghdadtoday.news/news/136459/بالوثيقة-البرلمان-يرسل-ق|website={{عەرەبی|بغداد اليوم}}|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|archiveurl=https://web.archive.org/web/20211022205022/https://baghdadtoday.news/news/136459/بالوثيقة-البرلمان-يرسل-ق|archivedate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠}}</ref><ref>{{cite web|title={{عەرەبی|بالوثائق.. رئيس الجمهورية يصادق على قانون الانتخابات}}|url=https://baghdadtoday.news/news/136618/بالوثائق-رئيس-الجمهورية-|website={{عەرەبی|بغداد اليوم}}|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|archiveurl=https://web.archive.org/web/20211022205030/https://baghdadtoday.news/news/136618/بالوثائق-رئيس-الجمهورية-|archivedate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١}}</ref><ref name="وقائع٤٦٠٣">{{cite news|title={{عەرەبی|الوقائع العيراقية}}|url=https://moj.gov.iq/upload/pdf/4603.pdf|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|issue=٤٦٠٣|publisher=ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق|archiveurl=https://web.archive.org/web/20201117095701/https://moj.gov.iq/upload/pdf/4603.pdf|archivedate=١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠}}</ref><ref name="وقائع٤٦٠٦">{{cite news|title={{عەرەبی|الوقائع العيراقية}}|url=https://moj.gov.iq/upload/pdf/4606.pdf|accessdate=٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١|issue=٤٦٠٦|publisher=ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق|archiveurl=https://web.archive.org/web/20210813042114/https://moj.gov.iq/upload/pdf/4606.pdf|archivedate=١٣ی ئابی ٢٠٢١}}</ref>
 
== یاسای ھەڵبژاردن و ڕێکارەکان ==
یاسای ھەڵبژاردن لە ٥٠ ماددە و ھۆیەکانی دەرچواندن و پاشکۆی دابەشکاریی بازنەکانی ھەڵبژاردن پێکھاتووە.<ref name="وقائع٤٦٠٣"/><ref name="وقائع٤٦٠٦"/>
بەپێی یاسای نوێی ھەڵبژاردن سیستەمەکە پشتیوانی یەک دەنگی نەگوازراوە دەکات واتا دەنگەکان تەنھا لە بازنەی دیارکراو دەمێنێتەوە و ناچێت بۆ ھیچ بازنە و شارێکی دیکە و کاندیدەکان تەنھا دەتوانن لە یەک بازنەی ھەڵبژاردن خۆیان ھەڵبژێرن و ناتوانن لە بازنەیەکی دیکە خۆیان بەربژێربکەن ئەمەش لە پێناو ئەوەی ھەژموونی (باڵادەستی) حیزبی کەمتر بکرێتەوە و کەسانی سەربەخۆ و بێ لایەنیش بتوانن دەرفەتی بردنەوە بەدەست بھێنن. دەنگدەر تەنھا دەتوانێ ئەو کاندیدە ھەڵبژێرێت کە لە بازنەکەی ئەو خۆی ھەڵبژاردووە. دەرچوونی کاندیدەکان لەسەر زۆرینە و کەمینە دیارکراوە<ref>{{Cite web|title=سیستمی نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق|url=https://www.pukmedia.com/KS/details/?Jimare=163018|access-date=2021-10-08|website=www.pukmedia.com}}</ref> بەگوێرەی دەستووری عێراق، لەسەدا ٢٥ی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ژنان تەرخان کراوە.
 
بەپێی ماددەی ٥، دەنگدەر دەبێت ھاونیشتمانییەکی عێراقییەکی پێگەیشتوو بێت، تەمەنی ١٨ ساڵی تەواو بکات لە ساڵی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، تۆمارکراوبێت لە تۆماری دەنگدەران و خاوەنی کارتی دەنگدەر بێت.
 
ماددەکانی ٦ و ٧، ھەڵبژاردن لە یەک کاتدا لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دەدرێت، پێویستە پێش ٤٥ ڕۆژ لەکۆتاییھاتنی خولی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆن ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاری دەکات و پێویستە ماوەکەی لە ٩٠ ڕۆژ کەمتر نەبێت.
 
ماددەکانی ٨ و ٩، مەرجەکانی خۆپاڵاوتنی پاڵێوراوە، نابێت پاڵێوراو ئەندامی ھێزە چەکدارەکان یان ئەنجومەنی کۆمیسیارانی پێشوو یان ئێستا یان فەرمانبەری کۆمیسیۆن بێت.
 
ماددەکانی ١٠ و ١١، کۆمیسیۆن ناوی پاڵێوراوان ئاڕاستەی وەزارەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ناوخۆ و دەستەی نیشتمانیی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەکرێن و دواتر ڕاستاندنیان بۆ دەکرێت، پێویستە کۆمیسیۆن ناوی پاڵێوراوان پەسەندکراو بڵاوبکاتەوە. کۆمیسیۆن بڕی دڵنیایی بەشداریکردنی پاڵێوراو دیاری دەکات، لەحاڵەتی سەرنەکەوتنی پاڵێوراو، بڕی دڵنیایییەکە دەبێت داھاتی گەنجینەی دەوڵەت.
 
ماددەی ١٣، ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ کورسی پێکدێت، کە ٣٢٠ کورسی گشتییە و ٩ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەکانە. پێکھاتەی مەسیحی ٥ کورسی و سابیئەی مەندانی ١ کورسی، بۆ ئەم دوو پێکھاتەیە عێراق یەک بازنەیە. ھەریەک لە پێکھاتەی ئێزیدی و شەبەک لە نەینەوا و فەیلی لە واسیت ١ کورسییان دەبێت.
 
ماددەی ١٥، پارێزگایەک دەبێتە چەند بازنەیەک، خۆپاڵاوتنی تاکەکەسی لەنێو بازنەیەک دەبێت، ڕێژەی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگایەک نابێت لە ٢٥٪ کەمتر بێت.
 
پاڵێوراوی زۆرترین دەنگ براوەیە، پاشان پاڵێوراوی دواتر. لەکاتی چۆڵبوونی کورسییەکی بازنەکە، پاڵێوراوی دواتر کە زۆرترین دەنگی ھێناوە. مەرج نییە کورسی چۆڵبوو کە ژن بێت بەئافرەت پڕ بکرێتەوە لەکاتێکدا کاریگەری لەسەر ڕێژەی ژنان نەبێت.<ref>{{Cite web|title=سیستمی نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق|url=https://www.pukmedia.com/KS/details/?Jimare=163018|access-date=2021-10-08|website=www.pukmedia.com}}</ref>
 
ماددەکانی ١٧ تا ٢١ تایبەتە بەتۆماری دەنگدەران، کۆمیسیۆن تۆماری دەنگدەرانی سەرەتایی ڕادەگەیەنێت، نوێکردنەوەی لەڕێگەی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن نوێکردنەوەی بۆ دەکرێت، دەنگدەر دەبێت تەنھا لە یەک بازنەی ھەڵبژاردن تۆمارکرابێت. دەنگدەران دەتوانن لێکۆڵینەوە لەزانیارییەکانیان بکەن، کۆمیسیۆن تۆماری کۆتایی ئامادە دەکات، ھەر وێستگەیەکی دەنگدان تۆماری تایبەت بەخۆی دەبێت بەشێوەی ئەلیکترۆنی و نووسەکی.
 
ماددەکانی ٢٢ تا ٣٠ تایبەتە بە بانگەشەی ھەڵبژاردن و ماددەکانی ٣١ تا ٣٧ تایبەتە بە سزاکانی ھەڵبژاردن.
 
ماددەکانی دواتر تایبەتە بە ڕێکارە گشتی و کۆتایییەکان، کۆمیسیۆن پشت بە ئامێری خێراکردنی ئەنجامی ئەلیکترۆنی دەبەستێت و لەماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردن ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەنێت.
 
بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی ڕاگەیەندراوی ئەلیکترۆنی، لەبنکەیەکی دەنگدان وێستگەیەک بەدەست ھەژماردەکرێتەوە، ئەگەر جیاوازی ھاوتابوون گەیشتە ٥٪، ئەوا وێستگەکانی تریش بە دەست دەژمێردرێنەوە و پشت بەھەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی دەبەسترێت. لەحاڵەتی تانەدان لەبنکەیەک یان وێستگەیەکی دەنگدان، ئەوا بەدەست دەژمێردرێتەوە.
 
کۆمیسیۆن گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی دڵنیایی دەکات تایبەت بەپشکنینی ئامێرەکانی ڕۆژی دەنگدان و دواتر ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات. وێنەیەک لە ئەنجامی ئەلیکترۆنی وێستگە دەخرێتە سەر بیرگەی دەرەکی و ئامێری گواستنەوەی ئەنجام، بیرگەی دەرەکی دوای کۆتاییھاتنی دەنگدان دەگەڕێندرێنەوە بۆ نووسینگەی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەھاوتابوونی ئەنجامی نێردراو و پاشکەوتکراو، وێنەیەکیش لەئەنجامی ئەلیکترۆنی دەدرێتە نوێنەرانی پاڵێوراوان.
 
ڕێژەی ڕێگەپێدانی پەنجەمۆری نەخوێندراو لەوێستگەیەکدا ٥٪ی ژمارەی دەنگدەرانە. دەنگدانی تایبەت ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت، لەماوەی ١٠ ڕۆژدا پرۆگرامی پەنجەمۆری یەکتربڕ بۆ پەنجەمۆری دەنگدەرانی گشتی و تایبەت ئەنجام دەدرێت، سەرپێچیکار ڕەوانەی دادگا دەکرێت. کارتی دەنگدەرانی تایبەت لەدەنگدەر وەردەگیرێتەوە.
 
ھیچ پاڵێوراوێک بۆی نییە فراکسیۆنەکەی خۆی بگۆڕێت یان فراکسیۆنەکان ھاوپەیمانی پێکبھێنن پێش دروستکردنی کابینەی حکوومەت. پاڵێوراوی سەرکەوتوو دەبێت لەماوەی ١ مانگ لەدوای دانیشتنی دەستپێک سوێندی دەستووریی بخوات، ئەگەرنا پاڵێوراوی سەرنەکەوتووی خاوەن زۆرترین دەنگی لیستەکەی جێگای دەگرێتەوە، ئەگەر پاڵێوراوی تاکەکەسی بوو، ئەوا بەپاڵێوراوی سەرنەکەوتووی خاوەن زۆرترین دەنگی بازنەکەئ جێگای دەگرێتەوە.
 
== بازنەکان ==