ڕۆمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Keenîî (لێدوان | بەشدارییەکان) ←مێژووی ڕۆمانی کوردی: ، بەستەردان |
||
ھێڵی ٣٠:
بەشێکی زۆر لە نووسەرانی کورد بەھۆی نەبوونی فەزایەکی ئارام و بێ دەردەسەر بەرھەمەکانیان لە ئووروپا چاپ دەکرت. ئەمەش یەکێک لە ھۆیە ھەرە گرینگەکانی ئاشنا نەبۆنی خەڵکی کورد لەگەڵ بەشیکی زۆر لە ئەدەبیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕەحیم قازی لە کوردەکانی کوردستانی ئێران یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی [[ڕۆمانی پێشمەرگە|پێشمەرگە]] لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە رۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەھۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خەزنەدار و جەمال نەبەز لەو نووسەرانە بوون کە بەرھەمەکانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە.
لە دوا دەیەی ھەشتا ڕۆمانی کوردی بە سەقامێکی زیاتر و شێوازگەلی چڕ و پڕتر ھاتە کایەوە. لە لایەک فەزای ئارامی سیاسی و لەلایەکیتر زیاد بوونی رێژەی خوێنەرانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بەھۆی ئەوە کە نووسەرانی کورد لە ناوەڕۆک و فۆرمدا چەشنەگەلی ئەدەبی جیاواز بەئەزموون دەربێنن. گێڕانەوەی کێشەگەلی کۆمەلایەتی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بەختیارعەلی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حەسەن دەرەتانێکی فۆرمی، بۆ رزگاری لە شێوازەکانی پێشوو بوو. ھەنووکە ناوەڕۆکی بەَشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانەوەی کێشەگەلی پەنابەرایەتی، ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عەشق و ھەستەکانی مرۆڤ و نیشاندانی فەزای تەم گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھەینی لە ڕۆمانی (سوتانی بەفر) و
یەکەمین ڕۆمان لە شێوەزاری [[کوردیی باشووری]]یش لەژێر ناوی [[ئاگرمەلووچ|ئاگر مەلۊچ]] لەلایەن [[عەباس جەلیلیان]] نووسرا کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری [[ئارووناوا]] چاپ کرا. بەر لە ئەم ڕۆمانە ئەگەرچە چەندین کورتەچیرۆک بە کوردیی باشووری چاپ کرابوون، بەڵام ڕۆمانێک بە چاپ نەگەیشتبوو. بەدوای ئەم ڕۆمانە ھەندێک ڕۆمانی دیکە بە شێوەزاری کوردیی باشووری چاپ کراوە وەکوو [[وڕاوەیل و ھوورفام ئەسپ|وڕاوەیل و ھۊرفام ئەسپ]] (٢٠١٣) لە [[چەنگیز ئقباڵی]] و [[پاڵتاوێگ ئەڕای کەیخودا]] (٢٠١٩) و [[تاتەریک]] (٢٠٢٠) لە [[مازیار نەزەربەیگی]].
|