مەولەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + تاگی ئز، سڕینەوەی بەستەری ڕێکەوتەکان، تاگی خاوێنکردن
ب + قت
ھێڵی ٥١:
مەولەوی، جگە لە کوردی، زمانی عەرەبی و فارسیشی باش زانیوە و بە ھەردووکیان شیعری نووسیوە. دیوانەکەی کە بە شێوەزاری [[ھەورامی]]یە پلەیەکی بەرزی لەنێو شیعر و ئەدەبی کوردیدا ھەیە.
 
''مەولەوی'' چەند ساڵێکی بەر لە مردنی بە پەرێشانی و بەدحاڵی گوزەراندووە. ئەم کارەسات و ڕووداوە ناخۆشانە بوونەتە ھەوێنی چەند شیعرێکی بەرز و نایاب، لە چەند پارچە شیعرێکیدا بەڕوونی کاریگەری ئەم کارەساتانە دەبینرێ کە چۆن دڵ و دەروونی مەولەوی پڕ بووە لە خەم و ناڵەی ژان و پەژارە و بێکەسی. بەشێکی زۆری شیعرەکانی مەولەوی بۆ لاواندنەوە و شێوەن تەرخانکراون و شیعری شیوەن پانتایییەکی فراوانیان لە دیوانەکەیدا گرتووە، یەکەمین شاعیری کوردە کە زۆرترین [[قەسیدە]]ی شیوەنی بۆ لەدەستچوونی ئازیز و خۆشەویستان و نزیکانی خۆی ھۆنیوەتەوە، لە نێو ئەو شیعرانەدا ٧ قەسیدەیان بۆ شیوەنی عەنبەرخاتوونی ھاوسەری تەرخانکراون، شیوەنەکانی بۆ عەنبەر خاتوون لە ڕووی ئەدەبییەوە زۆر بەرزترن لەو شیوەنانەی بۆ کەسانی دیکەی نوسیون، چونکە سۆز {{قت|تێیاندا}} ڕاستەقینەترە. ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت مردنی عەنبەر خاتوون گەورەترین کۆستبووە بۆ مەولەوی، پیری و کوێری و زەلیلی بەقەد مردنی خاتوونی ئازیزی دڵگران و پەریشانیان نەکردووە. لە قەسیدەیەکی بەرز و جوانیدا بەم شێوەیە ئەو خاتوونەی ڵاواندووەتەوە:
 
{{قت|{{شیعر
|ئەدای پەشێویی حاڵاتی جەستەم
|دوورەن جە تەحریر خامەی شکستەم
ھێڵی ٦٢:
|ئیسە دیدەی دڵ دێوانەکەی وێت
|نە بێخی ئاودا مەگێڵۆ پەرێت
}}}}
 
واتە: بەیانی حاڵی پەشێوی جەستەم بەم قەڵەمە شکاوە ناکرێ، بەڵام ئەسرینی دیدەم سێڵاوی کردووە و کۆێر بووم، ناچار پەنام بردووەتە بەر [[قەڵەم]] بۆ ئەوەی دەستگیرمبێت و لەڕێی ئەوەوە خەمی خۆم بەیانبکەم.
 
Line ١٢٣ ⟶ ١٢٤:
=== چاپەکانی دیوانی مەولەوی ===
* دیوانی مەولەوی - ساغکردنەوەی [[سدێق بۆرەکەیی]] - چاپخانەی حیدری - چاپی یەکەم - بەھاری ١٩٨٠ - تاران
* دیوانی مەولەوی - لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس - پێداچوونەوە و ڕێکوپێککردن و زیادکردنی شیعرە چاپ نەکراوەکانی بەدەستی [[حەسەن گۆران]] و [[محەممەد حیجازی]] - دەزگای ڕۆشنبیریی گۆران - چاپی یەکەم - ٢٠٠٤ - {{قت|سنە - ISBN 964-06-2777-1}}
* دیوانی مەولەوی - کۆکردنەوە، لێکۆڵینەوە، لێکدانەوە و لەسەر نووسینی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس - انتشارات کردستان - سنە - ٢٠١٠ - ISBN 978-964-980-008-0