داروو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|حەبی [[ئاسپرین]] پەڕگە:A small cup of coffee.JPG|وێنۆک|کافئینی ناو [...»ەوە تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٠٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
داروو یان دەوا یان دەرمان (بە ئینگلیزی:Drug) لە زانستی پزیشکییدا بە هەر جۆرە شتێک کە بۆ چاککردنەوە و یان کەم کردنەوەی ئێش و نیشانەی نەخوشیی و هەر وەها بۆ دۆزینەوەی جۆری نەخۆشیی و پێشگرتن لە نەخۆشیی بە کار دەهێنرێت، پێی ئەڵێن داروو. هەر وەها داروو بو مەبەستی غەیری پزیشکیش کەڵکی لێ وەردەگیریێت. بەم شێوه داروو بە دو بەشی پزیشکیی و غەیری پزیشکیی دابەش دەکرێت. داروو بە گۆرانی پڕۆسەی نەخۆشیی لە ناو یا دەرەوی خانەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی لەش دەبێت هۆی باشتر بوون و یا خود خراوتربوونی سەلامەتی مڕۆڤ. لەم پڕۆسەدا داروو دەبێ بە شێوازی درووست و بە ئەندازە بۆ نەخۆش پێک بێت. ئەو جورە دارووانەی وا ژەهراوین و دەبنە هوی نەخوشیی و مەرگ، خانەکانی لەش لەناو دەبەن. داروو ئەتوانێ لە گژ و گیا و یان لە ئاژەڵ (گیانەوەرکان) درووست بێ. بەڵام دارووە کیمیاییەکان لە تاقیگەکان و بە دەستی پزیشکەکان یان پسپۆڕانی ساز کردنی داروو، ئەدۆزرێتەوە و درووست دەبێ و دوای تاقیکرندەوە لە لایەن دەزگا فەرمییکان قەبوول ئەکرێت و دواتر لە کارخانەکانی داروو بەرھەم دەبێت و پاشان لە نێوان دەواخانەکاندا بڵاو ئەکرێتەوە.
شێوازی بەرخۆری
داروو بە شێوەی خواردن (حەب و شەربەت) یان شێوازی (پوماد و دڵۆپ) یان بە شێوازی (هەناسە و شیاف) و یان بە شێوازی کوتان(دەرزی) کەڵکی لێ وەر دەگیریێت. ئەو جۆرە دارووانەی وا ئەبنە هۆی ئاڵوودەبوون پێیان ئەڵێن سەکرئاوەر یان موخەدر و ئیستفادە کردنی ئەو جورە دارووانە دەبیتە هوی نەخوشیی و ناتەواوی لەش و گیان. دارووە پزیشکییەکان دەبێ بە دەستی پزیشکەکان بۆ نەخۆشەکان بنووسرێت و نابێ لەسەرخۆ ئیستفادە بکرێت.