تونێل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، چاککردنەوەی ھەڵەی داڕێژەی زمان
تاگ: nowiki زیاد کرا
ب چاکسازی (بچووک)
ھێڵی ٤:
 
[[پەڕگە:Heroes Tunnel.jpg|وێنۆک|تونێلێک لە ئەمریکا]]
'''تونێل''' ({{بە ئینگلیزی| Tunnel}}) بە کوردی '''ڕێبرک''' [[ڕێگا]]یەکی ژێرزەمینی یاخود ژێر ئاویە کە لە ھەردوو سەرییەوە کراوەیە بۆ ھاتوچۆ. بە کونکردن و ھەڵکەندنی خاکی شوێنەکە و پاشان داپۆشینەوەی بەشە بڕاوەکان دروست دەکرێت، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو (ڕێبرک) تونێلی بۆری نوقمکراو ھەیە وەک تەکنیکێکی تر.
 
بەکارھێنانەکانی تونێل زۆرن. زۆربەی جار بۆ پێداڕۆشتنی [[ئۆتۆمبێل]] و [[شەمەندەفەر]] دروست دەکرێت و ھەندێک جار بۆ پێداڕۆشتنی پیادەڕەو و میترۆ و ھێڵی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و [[ئاوەڕۆ]] دروست دەکرێت. یان بەکاردێت وەک تونێلێکی فرە مەبەست. ھەندێک جار بۆ مەبەستی نھێنی دروست دەکرێت بە تایبەت لە کاتی جەنگەکاندا، یاخود بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە چەک و شەڕ دروست دەکرێت، ھەندێک جۆری زۆر تایبەتیشی ھەیە کە بۆ پاراستنی گیانی ئاژەڵی کێوی دروست دەکرێت لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا.