محەممەد خاڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نووسینی سەرچاوە
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
زیاد کردنی سەرچاوە
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١٤:
مامۆستای خاڵ کەسایەتییەکی کۆمەڵاتی ڕەوشت جوان و زمانپاک و دڵفراوان و مێشک کراوەو لەسەرخۆ بووەو تاڕادەی خواپەرستی باوەڕی بەڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن لەماف و دادوەری ھەبوو، لەو باوەڕەدا بوو، کە کوردایەتی خواپەرستییە، بۆیەلەناخی دەروونییەوەدژی ھەموو جەور و ستەمێک بوو، کە لە نەتەوەکەی دەکرا.
یەکەم وتاری کەگۆڤاری گەلاوێژدا لەکانوونی دووەمی ١٩٤٠دا لەژێرناونیشانی خۆشەویستی نیشتمان دایەکەسانی تر، ئەگەر تەنیا ھەستی نەتەوایەتی ھاندەربوایەبۆ بەربەرەکانی ئەو ڕژێمانەی کەبەردەوامبوون لەکاولکردنی کوردستان و زەوتکردنی خاکی کوردستان، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەگەڵ ھەستی نەتەوایەتیدا ھەستی ئایینیش ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لەزیادکردنی گڕ و بڵێسەی تۆڵەسەندن تێیدا بەرامبەر بەدوژمنانی کورد و کوردستان، و لەو باوەڕەدا بوو، کەدەبێت ئایین ئاوێتەی نیشتمانی و نەتەویەتی بێت و خەباتی نیشتمانیش پێویستییەکی ئایینی بێت.
شێخ محەممەد خاڵ ڕۆژانە١٠ کاژمێر بەنووسین و خوێندنەوەوە سەرقاڵ دەبوو، لەسەر ئەم پڕۆگرامەش تامردن ھەر بەردەوام بوو، سەرەتای خوێندنەوەی لەدەمەوبەیانییەکی زووەوەتا نزیکی نیوەڕۆ، کەدەیکردەنزیکەی ٦ کاژمێر لەجیھانی پەڕتووک و دەستنووسدا و دوانیوەڕوانیش پێش ئەوەی بڕوات بۆ مزگەوت ٣ کاژمێر لەخوێندنەوەو پێداچوونەوەی ئەو پەرتووکانەی، کەلەژێر چاپدابوون و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانیان، شەوانەش پێش نووستن ماوەی کاژمێرێک بەخوێندنەوەوەخەریک دەبوو، لەناوەڕاستی حەفتاکانەوەتەنھا یەک چاوی مابوو و بەردەوام زەڕەبینی بەکاردەھێنا بۆ خوێندنەوەو ھەندێک جار پێیان دەگوت: کەوتویتەتە تەمەنەوە و ئیتر ئەوەندەخۆت ماندوومەکە لەوڵامدا دەیگوت: تەندروستیم بەندەبەخوێندنەوەو نووسینەوە، ئەگەر دوورم بخەنەوەلێی، نەک ھەر تەندرووستم خراپ دەبێت، بەڵکو لەوانەشەبمرم، من وەک ماسی چۆن، کەلەئاو دەرت ھێنا دەمرێت، منیش گەر دوورم بخەنەوەلەپەرتووک و نووسین ئەوا دەبێ ماڵئاواییتان لێبکەم، بۆ نیوەچاوەکەشم، تو خوا چاوێک لەم ڕێگایەدا کوێر نەبێت بۆچی باشھ؟ مامۆستای خاڵ لەڕۆژی ١٥ی تەممووزی ١٩٨٩دا ماڵاوایی لەجیھانی زانست و زانیاری کرد و بەرەو جیھانی کۆتایی کەوتەڕێ، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەدوای خۆی ٤٠ پەرتووکی لەچاپدراوی بەجێھێشتووە، کەزانستەکانی لێکدانەوە، زمانەوانی، وێژەیی، بانگخوازی، مێژوویی، .... ھتد لەخۆی دەگرێت. <ref>{{Cite web|url=https://web.archive.org/web/20191213052218/https://id.loc.gov/authorities/no2003102356|access-date=2021-05-06|website=web.archive.org}}</ref>
مامۆستای خاڵ لەڕۆژی ١٥ی تەممووزی ١٩٨٩دا ماڵاوایی لەجیھانی زانست و زانیاری کرد و بەرەو جیھانی کۆتایی کەوتەڕێ، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەدوای خۆی ٤٠ پەرتووکی لەچاپدراوی بەجێھێشتووە، کەزانستەکانی لێکدانەوە، زمانەوانی، وێژەیی، بانگخوازی، مێژوویی، .... ھتد لەخۆی دەگرێت
 
== بەرھەمەکان ==