ماددەی تاریک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
"ڕێگاكانی_دۆزینه‌وه‌ی_2.png" سڕاوە؛ Fitindia ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: No permission since 8 April 2021.
"ڕێگاكانی_دۆزینه‌وه‌ی_مادده‌ی_تاریك_3.png" سڕاوە؛ Fitindia ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: No permission since 8 April 2021.
ھێڵی ٢٢:
 
خولانەوەی گەلەئەستێرەکان، بەنیزیکەی بە ھەمان شێوە کار ئەکەن. لەبەر ئەوەی گەلەئەستێرەکانی ئەخوڵینەوە، ئەستێرەکانی ناو گەلەئەستێرەکان ئەیانەوێت دوور بکەونەوە لە چەقی گەلەئەستێرەکان، بەڵام شتێک وای کردوە ئەو ئەستێرانە ھێشتا لەوێ بن و دەرنەچووبن بۆ سنوری گەلەئەستێرکان ئەوە بریتیە لە ھێزی کێشکردن، کە بەھۆی بارەستای ئێستای گەلەئەستێرەکەوەیە (ھێزی کێشکردن شتەکان بەیەکەوە ئەبەستێتەوە و بەرەو یەکیان ڕائەکێشێت). چەندە گەلەئەستێرەکان خێراتر بخولێنەوە، ئەوەنە زیاتر پێویستمان بە بارەستای زیاتر ھەیە بۆ ھێشتنەوە ئەستێرەکان و دوور نەکەوتنەوەیان لە چەقەکە. ھەروەھا، بە زانینی بڕێ بارەستای گەلەئەستێرەکان دەتوانین خێرای خولانەوەی گەلەئەستێرەکان دیاری بکەین.
 
[[پەڕگە:ڕێگاكانی دۆزینه‌وه‌ی مادده‌ی تاریك 3.png|وێنۆک]]
زاناکانی گەردوون ناسی لە یەکەم ھەوڵیاندا بۆ دۆزینەوەی خێرای گەلەئەستێرەکان، ھەوڵی دۆزینەوە بارەستایەکەی ئەدەن لە ڕێگەی ژماردنی ئەستێرەکانی ناو، سەرەڕای ئەو ژماردنە بە شێوەیەکی دڵنیای نابێت، بەڵام بە ھۆی تەلیسکۆبەکانەوە تاڕادەیەکی زۆۆر نیزیک ئەبێت، ھەرچۆنێک بێت، دوای ژماردنی ئەستێرەکانی ناو گەلەئەستێرەکان، حیساب کردنەکەیان کرد لە رێگەی کۆمپیتەرەکانەوە ئەنجامەکە دۆزرایەوە بۆ خێرای خولانەوەی گەلەئەستێرەکان لە ڕێگەی بارەستایەکەیانەوە، بەڵام شتێکی سەیر ڕوویدا، ئەو بڕەی دەرچوو بوو پێشانی ئەدا کە، گەلەئەستێرەکان خێراتر لەوە دەخولێنەوە کە پێشبینیمان ئەکرد، بەواتایەکی تر، دەبێت ئەستێرەکان دوور بکەونەوە لە چەقی گەلەئەستێرەکان و بچنە سنورەکانی ھەروەک ئەم تۆپانەی سەرەوە. لە ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی و تێگەشتن لەو بڕە خێرایە و مانەوەی ئەستێرەکان، دەبێت زاناکان بڕێکی زۆۆر لە بارەستای زیاد بکەن بۆ ھاوکێشەکان و ژمارەکان، تا چارەسەری ئە خولانەوە خێرایە بکات، بەڵام نەیان ئەتوانی ئەو بارەستایە زۆۆرە بدۆزنەوە و نەیان ئەزانیت، کە لەکوێە. ئەم ئاڵؤز بونە دەکرا چارە بکرێت بە زیاد کردنی جۆرە شتێکی زۆر قورس بۆ ناو گەلەئەستێرەکە، شتێکی نادیار «تاریک» بەڵام بۆ ھەموو گەلەئەستێرەکان زیاد بکرێت. ئەوەش بانگەشەیەکی سەیرە بونی بارەستایەکی زۆر لە ناو گەلەئەستێرەکان بۆ ھێشتنەوە ئەسێرەکان لە نیزیکەوە، ھەروەک کاڕڵ ساگان ئەڵێت، «بانگەشەی سەیر پێویستی بەبەڵگەی سەیر ھەیە» بەڵێ، مەتەڵی سەیر لە ناو ئەم گەردوونە بوونی ھەیە بەبێ ئەوەی لێیان تێبگەین دوای تێپەڕ بوونی ساڵانێک بەسەر ئەم باسەدا، بونی مادەیەکی سەیر و ئاڵۆزی لەم شێوەیە (ماددەی تاریک) بەشیوەیەکی سەیر و ئالۆز قبوڵکرا کە بونی ھەیە.