بەشکۆی مۆندراگۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Paraw (لێدوان | بەشدارییەکان) پەڕەی دروست کرد بە «'''بەشکۆی مۆندراگۆن''' (بە ئینگلیزی: Mondragon Corporation) بەشکۆ و فیدراسیۆنەکێک لە کۆکاریی ک...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠١:٠٦، ١١ی نیسانی ٢٠٢١
بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی: Mondragon Corporation) بەشکۆ و فیدراسیۆنەکێک لە کۆکارییە کرێکارییەکانە کە لە ناوچەی باسکی ئیسپانیا دامەزراوە. بەشکۆی مۆندراگۆن مەزنترین کۆکاری لە سەرانسەری جیھانە.[١]
ئەم بەشکۆیە لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مۆندراگۆن لە لایەن خۆزێ ماریا ئاریزمێندیاریێتا و گرووپێک لە خوێندکارانی دامەزرا کە لە کۆلێژی تێکنۆلۆژیی پەروەردە کرابوون کە خۆی دایمەزراندبوو. یەکەمین بەرھەمی ئەم بەشکۆیە گەرمۆکەری نەوتی سپی بوو.
بەشکۆی مۆندراگۆن لەبواری گەڕینی داراییەکان ھەفتەمین بەشکۆی گەورەی ئیسپانیا و لە ھەرێمی باسک گرووپێکی بازرگانیی ڕێبەرە. ئەم بەشکۆیە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی ٧٤١١٧ کەس لە ٢٥٧ کۆمپانیا لە چوار زەمینەی چالاکیی دارایی، پێشەسازی، وردەفرۆشی و زانست بە کار گرتبوو.[٢] ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتووە بە ٨١٥٠٧ کەس.[٣] کۆکارییەکانی مۆندراگۆن لەسەر بنەمای داخویانیی شۆناسی کۆکاری چالاکی دەکەن کە لەلایەن یەکێتیی ناونەتەوەیی کۆکاری دەپارێزرێت.
سەرچاوەکان
- ^ "مۆندراگۆن: یەکێک لە مەزنترین بەشکۆکانی ئیسپانیا کە کرێکاران خێویین" (بە ئینگلیزی). ئسکۆپ. ٨ی ئازاری ٢٠٢٠. Retrieved 11ی Aprilی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ "ڕاپۆرتی ساڵانە ٢٠١٢". بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 21ی Septemberی 2013. Retrieved 11ی Aprilی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) - ^ "ڕاپۆرتی ساڵانە ٢٠١٩" (PDF). بەشکۆی مۆندراگۆن (بە ئینگلیزی). Retrieved 11ی Aprilی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
(help)