داری ساری سەبری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''داری ساری سەبری''' (١٩٣٠ لە زرباتیە - ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە بەغدا) شاعیر و مێ...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٠٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢١

داری ساری سەبری (١٩٣٠ لە زرباتیە - ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە بەغدا) شاعیر و مێژوونووسی کوردی عێراق بوو. داری ساری لە عەشیرەتی مەڵگشای لە کوردە فەیلییەکانی باشووری کوردستان بوو.

ژیان

داری ساری سەبری لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری زرباتیە لە ڕۆژھەڵاتی شاری کووت لە دایک بوو.

داری ساری لە کۆتاییەکانی دەھەی ١٩٥٠ لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردەکان و حیزبی ھیوا بوو. داری ساری بە دوای ھەڵوەشیندرانی حیزبی ھیوا چوو لە حیزبی دیموکرات و لە لقی پێنجەمی ئەو حیزبە ئەندامێکی چالاک بوو. ئەو چەندین جار کەو لە بەندیخانە و تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٤ بڕیاری سێدارەدانی بۆ دەربڕا بەڵام عەفو کرا.

داری ساری ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراق و ئەندامی لژنەی بەریوەبەریی کۆمەڵەی چاندی کوردی بوو. ئەو لە فیستیڤالەکانێک وەکوو یەکەمین فیستیڤالی ھەڵبەستی کوردی لە کەرکووک و ھەروەھا فیستیڤالەکانێکی وێژەی کوردی لە سلێمانی و بەغدا و لە دەرەوەی عێڕاق بەشداری کرد.[١]

سەرچاوەکان

  1. ^ ""احمد الحمد المندلاوي - شعراء فيليون في الذاكرة/القسم:القسم الثالث"". Archived from the original on 22ی Augustی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)