وتووێژ:زینک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣٧:
::::::تۆ وتت «سەرچاوە»، سەرچاوەی ئێمە فەرھەنگەکانن نە وێبسایتەکان. ئەڵێی «نووسینی وتاری زانستی»، تا ئێستا تاقە وتارێکی زانستیی کوردیمان نییە لە ھەموو جیھاندا، تاقە ژوورناڵێکی زانستیی کوردیمان نییە کە زانستگا یا دامەزراوەیەکی زانستی دەری کات. ئەگەر ھەیە و من خەبەرم نییە تۆ نیشانم دە. ڕەنگە لە بواری ئەدەبدا بمانبێ بەڵام لە بوارەکانی کیمیا و فیزیک و بیۆلۆجی و ... -دا قەت نیمانە. من نەھاتوومە ئێرە ویکیپیدیا پڕ کەمەوە (لە ھەڵە باوەکان) من ھاتووم خزمەت بە زمانی کوردی بکەم. من ھاتووم لەسەر زمانی کوردی بکەمەوە. دڵنیا بە ھەموو ڕۆژھەڵاتییەکانی تریش بۆ ئەوە لێرەن. کوردی مەنە پاڵ ئینگلیزی و عەرەبییەوە، بەتایبەت لە بواری زانستدا. بەداخەوە زمانی زانستیی کوردی لە باشوور کەوتۆتە دەست نەخوێندەواران. چەن فەرھەنگێکم دەست کەوت لە بوارەکانی فیزیک و ماتماتیک و ئەستێرەناسی بڕوا بکە سەیریان ئەکەم خەفەت دامدەگرێ. سەرچاوەی ئێمە فەرھەنگەکانن نە سیستمی پەروەردەی پڕ لە ھەڵەی ھەرێمی کوردستانی ئێراق. -[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏١٦:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
:::::::سەرچاوەی ئێمە وێبسایتەکان و فەرھەنگەکانیشن. ناکرێت ویکیپیدیا وا لێبکرێت ھەر کەسێکی نوێ بێتە ناوی ساڵێکی بوێ تا سەرجەم ئەو وشە نوێیە فێرببێت کە لێرە ھەڵبژێردراون. وشە لە زمانی نووسینەوە وەردەگرین، جا نووسینەکە لە ھەر پارچەیەکی کوردستانەوە بنووسرێت ئەوە کێشەی ئێمە نییە. مەسەلەش ھەر ھەبوونی جۆرناڵی زانستی نییە، قسە لەسەر ئەو ھەموو بابەتانەن کە لە وێبسایتەکان بڵاودەکرێنەوە. چەند سەد ھەزار قوتابی بە ناوی زینک ئەوەیان خوێندووە، بەڵام یەک تاکە قوتابی نییە کە کتێبێکی لەبەردەست بێت و تێیدا وشەی ڕۆحی بۆ ئەم کانزایە بەکارھێنابێت. ئەوەی دەتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە وشەکە لەنێو وتارەکە ئاماژەی پێ بکرێت، گەر خەڵک ویستیان بەکاری دێنن. [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:14px">سەرچیا</span>'''</span>]] — ‏١٧:٠٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
 
:::::: ئێمە ئەم ھەموو وشەی کوردییە خۆمان فێر بووین، زۆری نە لە دایک و باوکمان بیستوومانە نە لە مەدرەسە فێر کراوین. ئێستە ئێوە ناتوانن خۆتان فێری چەن وشەیەک کەن؟ بۆتان سەختە بە ئوقیانووس نەڵێن زەریا؟ یا بە پلانێت نەڵێن ھەسارە؟ -[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏١٧:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زینک".