شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٣٣:
== شۆڕش ==
لە شەڕی ١٨٧٧–١٨٧٨ لە نێوان [[ڕووسیا]] و [[عوسمانی]]دا یارمەتی سوپای عوسمانی داوە و چونکە چاوەڕوانی ئەوەی کردووە کە سود لە ئەنجامەکانی شەڕ وەربگرێت و ھەوڵ بدات لەو شەڕەدا ببێ بە سەرکردەی ئەو کوردانەی کە بە ناوی «
لەو ساتەدا خەڵک لەژێر باری نەبوونی و ناھەمواریی ژیاندا بوون، بۆیە پەنایان بۆ شێخ عوبەیدوڵڵا برد، چونکە وەک ڕابەرێکی ئاینی و ڕزگارکەر تەماشایان کردووە، ئەویش لەسەر داوای خەڵک نوێنەری خۆی نارد بۆ ئەستەمبوڵ، تا سنورێک بۆ ئەو ناڕەواییانە دابنێنن، بەڵام ئەم ھەوڵانە بێ ئاکام بوون.
ھێڵی ٣٩:
جگە لەوەش شێخ گومان و ترسی ھەبوو لە پەیمانی بەرلین، کە دەرەئەنجامی شکستی عوسمانییەکان بوو لە شەڕی ١٨٧٧–١٨٧٨ لەگەڵ ڕووسدا، بەپێی مادەی ٦ی ئەو پەیمانە ھەموو دەوڵەتانی ئەوروپی بەیەکەوە داوای پاراستنی مافی کۆمەڵی ئەرمەنییان کردبوو. شێخ بەسەرسوڕمانەوە لە کاربەدەستێکی تورکی پرسیبوو: «چیم گوێ لێ دەبێ؟ [[ئەرمەنییەکان]] وڵاتێکی سەربەخۆ لە [[وان]] دروست دەکەن و [[نەستورییەکان]] ئاڵای بەریتانیا لەسەر ماڵەکانیان ھەڵدەکەن.»
بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا کەوتە یەکخستنی خێڵەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی و نوێنەری نارد بۆ لای شەریفی مەککە و
شێخ پێیوابوو تاقە دەرمانی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دامەزراندنی کوردستانێکی گەورەیە، ئەویش بە یەکخستنی کوردەکانی ئێران و کوردەکانی سنووری عوسمانییە و، لە یەکەمین بەیاننامەی نووسراوی شێخدا و بە یەکێک لە نوێنەرانی ھێزە ڕۆژئاوایییەکان دەڵێت: «میران و سەرانی کوردستانیی چ لە تورکیا لە کوردستان چ لە ئێران، ھەر ھەموویان ڕایان وایە ناکرێ بەم جۆرە لەگەڵ دوو حکوومەتدا ھەڵبکرێ، دەبێ کارێک بکرێت کە دەوڵەتانی ئەورووپا لە دۆزەکە ئاگادار بن و لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن کە خەڵکی کورد نەتەوەیەکی جیایە، ئێمە دەخوازین کاروباری خۆمان لە دەستی خۆماندا بێت».
ھێڵی ٤٥:
پاشان شێخ نوێنەری ناردە لای پیاوە چالاکەکان و زانایانی کوردستان لە شارەکانی [[ڕەواندوز]] و [[موسڵ]] و [[ھەولێر]] و [[وان]] و [[دیاربەکر]] و [[بەدلیس]] و [[ورمێ]] و [[سنە]] و [[سابڵاخ]] و سەرۆک ھۆزە گەورەکانی کوردی بانگ کرد و لە ساڵی ١٨٨٠دا دوو کۆنفرانسی بۆ سەرانی خێڵە کوردەکان گرێ دا و کۆمەڵەیەکی کوردی دروست کرد، کە ناوی «ئەنجوومەنی کورد» بوو و پێکھاتبوو لە نەتەوەپەروەرانی کوردی، ڕەنگە ئەمە سەرەتای پێکەوەژیانی ڕێکخستن و کۆمەڵەی سیاسی بێ لە نێو کورددا. نزیکەی ٢٢٠ سەرۆک ھۆز و پیاوی ئایینی لە شەمزینان کۆبوونەوە، ھەتاوەکو نەخشە بۆ دەستپێکردنی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی دابنێن. ئینگلیزەکان پێیان ناخۆش بوو شێخ ئەو ھەنگاوانەی ناوە، بەتایبەت کەوتنە مەترسی لە دروستکردنی ئەنجوومەنی کورد.
دواجار شێخ لە بەردەم ئامادەبوواندا وتارێکی گرنگی خوێندەوە، کە ڕۆڵێکی گەورەی لە
کێشەی دیکە مەسەلەی ئەرمەنییەکان بوو. ڕۆژنامەی پۆلتیشن کۆرسپۆندیت لە ژمارە ٨ی ساڵی ١٨٨١ دەڵێت: «شێخ ھەوڵی داوە لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنییەکان یەکتر ببینن لە باشقەڵا بۆ دانانی ڕێبازێک بۆ خەباتی ھەردوولا دژی عوسمانی».
بەم جۆرە شۆڕشی چەکدارانەی شێخ عوبەیدوڵڵا لە [[تشرینی یەکەم]]ی ١٨٨٠ دەست پێ دەکات و ھێزەکانی خۆی دابەش کرد بەسەر چەند بەرەیەکدا:
* بەسەرکردایەتیی '''[[شێخ عەبدولقادر]]''' و [[ھەمزە ئاغای مەنگوڕ|'''ھەمزە ئاغای مەنگوڕی''']] و '''
* بەسەرکردایەتیی '''محەممەد سدیق''' کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا بوو، بۆ ڕزگارکردنی شاری [[ورمێ]]
* بەسەرکردایەتیی '''خەلیفە محەممەد'''، بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی [[خۆی]] و [[سەڵماس]]
لەگەڵ سەرھەڵدانی شۆڕش، عەرەبەکانی ویلایەتی بەغداش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشدا، بە مەرجێ شێخ عوبەیدوڵڵا ویلایەتی موسڵیان بۆ ڕزگار بکات. لەو کاتەدا زۆربەی ھێزە کوردییەکانی کوردستانی ئێران و عێراقی ئێستا خۆیان دایە پاڵ بزووتنەوەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا و شێخ ئیدارەیەکی کاتی پێکھێنا و توانیان ناوچەکانی سابڵاغ و میاندواو و مەراغە ئازاد بکەن. بەھۆی نەبونی ھەماھەنگی لە ڕیزی شۆڕشگێڕاندا و نەبوونی شارەزایی سەربازی لە لای سەرکردەکان، جگە لەمە ھەر خێڵێک ھێزەکانی لەژێر سەرکردایەتیی ڕابەرەکانی خۆیدا ھێشتبووەوە و چەکی پێویستیان نەبوو، سەرباری ئەوە کە ئەو ھێزانە کەم مەشق بوون و خواردن و ئازوقەکەش ھەر عەشیرەتێک دەبوایە خۆی دابینی بکردایە، لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەک لە خەڵکی نەفس نزم لە ھۆزەکان بە مەبەستی تاڵانکردن و زەوتکردن چووبوونە پاڵ بزووتنەوەکەی شێخ، ئەوان بارودۆخەکەیان بە ھەل زانیبوو، بۆ فەرھودی گوندە ئازەری و شیعەکان و سەروەت و سامانی
ھەرچۆنێک بێت شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک نزیکی شاری ورمێ بوویەوە، چەند نوێنەرێکی خۆی ناردە ناو شار بۆ دانوستان بە مەرجی خۆبەدەستەوەدان. حاکمی شاریش فەرمانی دا کە نوێنەرەکان بکوژرێن. ئەمەش ڕقی کوردی ورووژاند و چوونە شارەکە و بەپێی ھەندێ سەرژمێری نزیکەی ٣٠٠ کەسیان کوشت و گەورەترین ھەڵە بوو کە ھێزەکانی شێخ کردیان و حکوومەتی ئێرانیش خراپ سوودی لێ وەرگرت بۆ ناشرینکردنی جووڵانەوەکە لە ناوەندە ڕەسمییەکاندا. بەڵام خەڵکی شار بە سەرۆکایەتیی ئیقبالوددەولە بەرگرییەکی سەختیان لە شارەکە کرد و نەیاندا بەدەستەوە.
ھەر لەو کاتەدا دوکتۆر [[جۆزێف کاکرن]] (Joseph Cochran) کە لە کۆمیسیۆنی موژدەبەرانی ئەمریکا کاری دەکرد، چووە لای شێخ و تکای لێ کرد مەرجەکانی خۆبەدەستەوەدان ڕوون بکاتەوە و ئاگاداریی پێ دا کە نابێت ھیچ زیانێک بە فەلەکان و گاورەکانی شار بگات. داوای لێ کرد پێویستە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەڵمەتەکەیان بۆسەر شارەکە ڕابگرن تا کات بە خەڵک بدرێت لە شارەکە بچنە دەرەوە، بەڵام ئەمە پلانێکی نێوان دوکتۆر کاکرن و فەرماندەی سەربازیی ئێران بوو. ئەوان دەیانزانی یارمەتیی ئێرانی بەڕێوەیە و ویستیان ئەم دەرفەتە وەربگرن، ھەتا لە ئازەربایجان ئەو ھێزە بەکاربھێنن بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی سەر ورمێ، ئەمەش بە کردەوە ڕووی دا و شێخیش ئەو دەرفەتە مێژوویییە گرنگەی لەدەست دا. دواجار شەڕەکە لە بەرژەوەندیی ئێران شکایەوە، چونکە ھێزەکە گەیشت و چەکی بەسەر جەنگاوەراندا دابەش کرد. ئیتر بۆ ماوەی دە ڕۆژ شەڕِ بەردەوامبوو بە بێ ئەوەی ھێزەکانی شێخ بتوانن سەرکەوتنی تێدا بەدەست بھێنن و بگرە بەپێچەوانەوەی شێواوی و لێکترازان بەئاشکرا بە ھێزەکانیانەوە دیار بوو. ئەو ھێزەی ھاتبوو بۆ فریاکەوتنی شارە ئێرانییەکە لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئینگلیز و فەرەنسا و ئیتالیا و [[نەمسا]] و ڕووسیا مەشقیان پێ کرابوو. بەم شێوەیە سوپای ئێران توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بکەوێتە ڕاوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد. چونکە ئەو ھێزانەی کە بۆ تاڵانی ھاتبوون، مەیدانی شەڕەکەیان بەجێ
لە لایەکەی ترەوە عوسمانییەکانیش کەوتنە ئامادەکردنی خۆیان و ھێزەکانی خۆیان لە کوردستان قایمتر کرد و دەستیانکرد بە گەمارۆدانی ھێزەکانی شێخ. بەم جۆرە شێخ عوبەیدوڵڵا ڕوانی ھێزەکانی کەوتوونەتە نێوان بەرداشی ھێزەکانی عوسمانی و شا و خێڵە کوردە نەیارەکانی شێخ، ئەوجا فەرمانی دا بە سەرکردەکان کە لەشکر لەناو ئێران بکێشێتەوە. لەدوای گەڕانەوەی شێخ بۆ بارەگاکەی خۆی، داوای لە پاشماوەی ھێزەکەی کرد کە بڵاوەی لێ بکەن و ئەوکات حکوومەتی ئێرانی داوای لە حکوومەتی عوسمانی کرد سەرانی شۆڕش دەستگیر
لە کۆتاییدا شێخ ناچار کرا بچێتە لای سوڵتان و لەگەڵ گەیشتنی شێخ عوبەیدوڵڵا بە پایتەختی عوسمانی، ئیدی جەنگی دیپلۆماسیی توند لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئێران ھەڵگیرسا. ئێران بە ڕێنماییی ڕووسیا دەیویست زیانی ئەو ھێرشەی شێخ (عوبەیدوڵڵا) ی بۆ ببژێرن. شێخ لە گەرمەی ئەو جەنگە دیپلۆماسییەدا لە ئەستەمبوڵ ڕای کرد بە بەرگی بازرگانی و پەساپۆرتێکی دروستکراو سواری پاپۆڕێکی شەڕکەری (پاک) ی فەرەنسایی دەبێ و خۆی دەگەیەنێتە (پۆتێ) و لەوێوە دەچێتەوە کوردستان و ھەرکە ھەواڵی گەیشتنی بڵاو دەبێتەوە، کوردستان جووڵەی تێ دەکەوێت. چەند عەشیرەتێک چەکدارەکانی خۆیان کۆ کردەوە و بەو پەڕی ڕێزەوە چوون پێشوازی لە شێخ بکەن. شێخ عەبدولقادری کوڕی ھێزێکی بە چەند ھەزار کەسییەوە چوو بەپیری باوکییەوە. کە ئێران بەمە دەزانێت، یەکسەر ھاواری لێ ھەڵدەستێت و ڕایدەگەیەنێت کە حکوومەتی عوسمانی خۆی لەپشت ھەڵاتنی شێخەوەیە.
شێخ لەو کاتەدا ویستی سوود لە کات وەربگرێت و سەرۆکە کوردەکان ئامادە بکات بۆ ڕاپەڕینێکی نوێ و لە لایەکی تریشەوە دەستێک بەسەر قەڵاکانی ناوچە دراوسێکانی بھێنێتەوە و نۆژەنیان بکاتەوە. کاتێک حکوومەت بەمەی زانی، کۆڵۆنێڵ یووسف بەگی نارد بۆ ئەوەی بەڕەسمی داوا لە شێخ بکات کە واز لە شەڕکردن بھێنێت. بەڵام لەو ھەوڵەیدا سەرکەوتوو نەبوو. دواجار کەمال بەگی سێیەم سکرتێری سوڵتان چووە وان بۆ ئەوەی داوا لە شێخ بکات لە یەکێک لە شارە پیرۆزەکانی عەرەب نیشتەجێ بێت. بەرامبەر بەوەش دەوڵەت خەرجییەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی و مانگانە بڕی ١٥٠ ھەزار لیرەی بۆ دەبڕێتەوە. بەڵام شێخ ئەم داوایەی ڕەت کردەوە و چووە
== سەرچاوەکان ==
|