سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
"Logo_arm_khabat.png" سڕاوە؛ EugeneZelenko ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: Copyright violation; see c:Commons:Licensing (F1): Non-trivial political party logo.
"Khidr_Abbasi_(1934-1997).jpg" سڕاوە؛ JuTa ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: No permission since 12 February 2021.
ھێڵی ٥٢:
 
=== جیابوونەوە و لێکترازان ===
 
[[پەڕگە:Khidr Abbasi (1934-1997).jpg|وێنۆک|مەلا خدر عباسی دامەزرێنەری ڕێکحراوی خەباتی شۆڕشگێڕی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستان ئێران]]
 
سازمانی خەبات دوای حەوت ساڵ لە دامەزراندی توشی کۆمەڵک کێشە و گرفتی ناوخۆی بووە ئەم کێشەو گرفتانە بە کشانەوەیان لە خاکی ڕۆژڵاتی کوردستان بۆ باشووری کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قوڵتردەبوونەوە بەھۆی بەردەوامی ھێرشی ھێزەکانی ئێران بۆ سەریان دەرفەتی خۆ ڕیکخستنەوەی نەبوو. ناکۆکییە کەسییەکانیش بەڕادەیەک قوڵبوونەوە ئەگەری جیابونەوە و لێکترازانی بەھێز تر کرد، بەتایبەت لە نێوان ھەردوو کەسیایەتی دیاری ئەم ڕێکخراوە شێخ جەلال حسێنی و مامۆستا مەلا خدر عباسی کاتێک لە ساڵی ١٩٨٦ کێشە و گرفت دەکەوێتە نێوانیان لەسەر چۆنییەتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ناوخۆیییەکان، شێخ جەلال وەک کەسی یەکەمی سازمانی خەبات جەختی لەسەر بەشداری پێکردنی کۆمەڵیک لە کادر و ئەندامانی دەرەوەی سەرکردایەتی دەکردەوە لە ڕێی دەستنیشانکردنی تایبەتەوە بانگێشت بکرێن بۆ ئەوەی پرس و ڕاوێژیان پێ بکرێت لە چۆنییەتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان بەڵام مەلاخدر باوەڕی وابوو کە دەبێت ھەر تەنھا ئەندامانی سەرکردایەتی کۆببنەوە کێشەکان چارەسەر بکەن ئەگینا بۆ بەشداری کردنی کادیران لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پێویستی بە کۆنفرانس و بەستنی کۆنگرەی حیزبی دەکات نابێت بە ئارەزووی شەخسی کادیر دەستنیشانبکرێت و جۆری دەستنیشانکردنەکە بێ ھەڵبژاردن بێت لەگەڵ ئەوەی کە مامۆستا مەلا خدر پشتی بە بڕگەکانی پەیڕەو و پڕۆگرام بەست بوو بۆ قسەکانی بەڵام شێخ جەلال لەسەر بۆچوونەکەی سووربوو چونکە باوەری وابوو کێشەکان بە سەرکردایەتی تەنھا چارەسەر نابێت. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ناکۆکییەکانیان زیاتر بێت سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٨٧ مەلاخدری عەباسی لە گەڵ شەش کەسی دیکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی کە بریتیبوون لە (عوسمان حوسێنی، تەھای مینایی، بایز ڕەسووڵی، ڕەشیدی ئەحمەدی، علی عەزیزی، مەلا حامید مەعروفی) جیابوونەوەی خۆیان لە سازمانی خەبات ڕاگەیاند و دامەزراندنی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێرانی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێرانیان ڕاگەیاند کە لە سەرتادا بە ھەمان ناوەڕۆک و پەیڕەوپڕۆگرام کار و چالاکیان ئەنجام دا.<ref>کتێبی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (١٩٧٩–١٩٨٩)</ref> زۆرێک لەو توێژەران کە لێکۆلینەوەیان لە مێژووی سازمانی خەبات کردووە و بەتایبەت لەم بەشەی لە مێژووەکەی ھۆکاری ناکۆکی و ململانێ و لێکترازان بۆ پۆست و پلە دەگەرێننەوە نەک جیاوازی فکری و بۆچوون بەھۆی ئەوەی کاتێک ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێرانی ئیسلامی و نەتەوایەتی کوردستانی ئێران دامەزرا لەلایەن مەلاخدر عەبباسی ھەمان پەیڕەو پرۆگرامی سازمانی خەبات کرا بە بەرنامەی ڕێکخراوەکەیان و تەنھا دەستەواژەی شۆرشگێران جیاوازی ناوی ئەم دوو ڕێکخراوە بووە بەڵام باڵی جیابووە بە سەرکردایەتی مەلا خدر جیابوونەوەیان لە بەیاننامەیەکدا بۆ چەند ھۆکارێک گەراندووەتەووە وەک: پێشێلکردنی ڕێ و شوێنی دیموکراسی و حاکمییەتی تیرۆر و ئیرھاب، زاڵبوونی ڕابیتە بەسەر زابیتەدا، لەژێر پێنانی پەیڕەو و پڕۆگرامی ڕێکخراوی خەبات، پشکنینی بیروباوەڕ و سەپاندنی ویست و ئارەزووی بنەماڵە، دژایەتی لەگەڵ بیروباوەڕی پێشکەوتن خوازانە، حیف و مەیل کردنی ئیمکانات و سامانی سازمان بە قازانجی بنەماڵە. لە بارەی ئەم جیابوونەوەیە شێخ جەلال وەک کەسی یەکەم سازمانی خەبات لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووبوو کە " دەبوو ھەر دووساڵ جارێک کۆبوونەوە ئەنجامبدرایە بۆ ئەوەی کە ھەڵەکانمان ڕاست بکەینەوە بەھۆی گیروگرفتی ناوخۆی کە ھەلپەرستان و قازانج پەرست وەدییان دەھێنان و بەھۆی پلانی ھەندێ لە ئەحزابی ھاسنگەر، سازمان ئەورێی نەبوو ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنێت بۆیە بە کۆنفرانس و پلۆنۆمی کەم و کۆر چارەسەری کەم کورییەکانی دەکرد ئەمەش نەی دەتوانی سازمان لەم قەیرانە ڕزگار بکات " ھەروەھا شێخ جەلال لە دیمانەیەکدا ڕەتی کردەوە کە ئەو سازمانی بۆ بەرژەوەندی شەخسی و بنەماڵەی بەکار بێنیت وتی " زۆرجار کورِەکانم پێشڕەوی پێشمەرگەکان بوون لە شەرکردن دژی ھێزەکانی ئێران و لە داھاتی خۆی کار و چالاکییەکانی سازمانی بەڕێوەبردووە. بەڵام مەلا خدر کوریکانی نەداناردە بەرەکانی [[جەنگ]] ". ئەم جیابوونەوەیە کاریگەری زۆری دانا لەسەر پێگەی جەماوەری ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک ھەوڵ بۆ یەکخستنەوە و یەکگرتنەوەی ئەم ڕێکحراوە درا بەڵام بێ ئەنجام مایەوە ھەریەکەیان بە جیا درێژەیان دا بە کاروچالاکییەکانیان<ref>مامۆستا شێخ جەلالەدینی حسێنی (١٩٢٨–٢٠١٩) ڕۆلی سیاسی و ڕۆشنبیر نوسینی سالار عبدلقاردر چلبی تایبەت بە بەشی مێژووی زانکۆی سۆران</ref>