ڕژێمی بەعس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (بەستەر یەکسانە بە دەقی بەستەر)
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (سەرچاوە پێش خاڵبەندی)
ھێڵی ٦١:
[[سەرۆکی عێراق]] [[عەبدولڕەحمان عارف]] و [[سەرۆک وەزیرانی عێراق|سەرۆک وەزیران]] [[تاهیر یەحیا]] هەڵکێشران و لابران لەماوەی [[کوودەتای ١٧ی تەممووز]] کە لەلایەن [[ئەحمەد حەسەن بەکر]]ی سەرۆکی حیزبی بەعسەوە پێشەوایی دەکرا. جێی باسە کە حیزبی بەعس پێشتر لە ١٩٦٣دا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و [[سەددام حوسەین]]ەوە دەسەڵاتی گرتە دەست. سەددام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی هەواڵگری حیزبەکە بوو بە [[دی فاکتۆ]]، دواتر بووە سەرۆکی [[دی فاکتۆ]]ی وڵات لەناوەڕاستی ١٩٧٠کاندا و دواتریش لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی [[دی یورێ]]ی وڵات. لەماوەی دەسەڵاتی [[دی یورێ]]ی ئەحمەد حەسەن بەکردا، ئابووری وڵات بەرزبووەوە و عێراق لە[[جیهانی عەرەبی]]دا بەڕوونی دەرکەوت. بەهەرحاڵ، چەند هۆکارێکی ناوخۆیی هەڕەشەیان لە سەقامگیریی وڵات دەگرت، لەنێویاندا پێکدادان و تەنگەژە بوو لەگەڵ [[ئێران]] و کۆمەڵگای شیعەدا. کێشەی دەرەکیش بریتیی بوو لەکێشەی سنووریی لەگەڵ [[ئێران]]، کە ڕەنگە یەکێک لەهۆکارەکانی [[شەڕی نێوان عێراق و ئێران]] بووبێت.
 
[[سەددام]] لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی عێراق و هاوکاتیش سەرۆکی [[ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (عێراق)|ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش]] و سەرۆک وەزیران و هەروەها سکرتێری گشتیی [[حیزبی بەعسی عێراق]]، ئەمەش لەماوەیەکدا کە زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانی دژە-ڕژێم لەلایەن شیعەکانەوە بەرپا کرا. حیزبی بەعس، کە حیزبێکی [[سێکیولار]] بوو، زۆر بەتووندی خۆپیشاندانەکانی سەرکووت کرد. گۆڕانێکی تری سیاسەتەکان بریتیی بوو لە گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی بەرامبەر بە ئێران، کە وڵاتێکی شیعەنشین بوو. پەیوەندییە خراپەکانی نێوان هەردوو عێراق و ئێران، لەکۆتاییدا بووە هۆی [[شەڕی نێوان عێراق و ئێران]]، کە لە ١٩٨٠دا دەستی پێ کرد کاتێک کە عێراق ویستی بۆ داگیرکردنی سەرتاسەری ئێران دەست پێ کرد. لەدوای [[شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران]]، عێراقییەکان پێیان وابوو کە ئێرانییەکان لاوازن و ئامانجێکی ئاسانن بۆ هێزە سەربازییەکانی عێراق. دواتر دەرکەوت کە ئەم بیروڕایە هەڵەیە و شەڕەکەش بۆ ماوەی ٨ ساڵ درێژ بووەوە. ئابووریی عێراق لەماوەی جەنگدا تێکچوو، تا وای لێهات پشتی بە کۆمەکە دەرەکییەکان ئەبەست بۆ پاڵپشتییکردنی جەنگەکە. جەنگەکە بەیەکسانبوون کۆتایی هات کاتێک کە ئاگربەست ئەنجام درا لە ١٩٨٨دا، کە بووە هۆی [[ستەیتس کۆو ئانتێ بێڵوم]].<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/Ba%27athist_Iraq</ref>.