گەنمەشامی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٦:
Shaxawa sk
 
== سوودەکانیسوودەکان ==
[[گەنمەشامی]] گەلێک مادەی گرنگی تێدایە لەمانە ڤیتامین B١ کە گرنگە بۆ کرداری زیندەپاڵی (میتابۆلیزمی) مادە کاربۆھیدراتییەکان، ڤیتامین B٥ کە چەندین فرمانی لەش گرنگی ھەیە، فوولات کە لەش بۆ درووستکردنی خانەی نوێ سوودی لێ وەردەگرێت و گرنگی زۆری ھەیە لە پێش و لەکاتی دووگیانیدا بۆ پاراستنی کۆرپە لە سەقەتی زگماکی. ھەروەھا گەنمەشامی رێژەیەکی باشی لە ڤیتامین C تێدایە کە مادەیەکی دژەئۆکسانی بەھێزە و سوودی ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرگری دژی ھەوکردنەکان. گەنمەشامی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەنی ریشاڵی خۆراکییە (Fiber) کە رێژەکەی دەگاتە پتر لە ١٨%ی پێویستی رۆژانە کە بریتیە لە ٢٥-٣٥ گرەم بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو. گرنگی گەنمەشامی زیاتر لەبەر ریشاڵی خۆراکییە کە ئاستی کۆلیستیرۆل لە خوێندا دادەبەزێنێت و ئەگەریی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن دووردەکاتەوە. خواردنی گەنمەشامی حەوتانە دوو جار بە تازەیی یان ھەتا بە فریزکراوی سەرەڕای ئەم سوودە تەندروستییانەی کە لە سەرەوەدا باسکران، یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاستی شەکری خوێن بەتایبەتی لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەکرەدا. ریشاڵی خۆراکی دوو جۆری ھەیە، جۆری تواوە و جۆری نەتواوە، ھەردووکیان سوودی زۆریان بۆ تەندروستی ھەیە بەتایبەتی بۆ کۆئەندامی دڵ و سووڕان و کۆئەندامی ھەرس.