عەرەز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
'''عەرەز'''، کە لە [[فەلسەفە|فەلسەفەدا]] لە بەرامبەر [[زات]] یا [[جەوھەر|جەوھەرەوە]] ئەوەستێت، ئەوەیە کە ھەبوونی بە شتی دیکەوە بەستراوە. بە سیفەت یا تایبەتمەندییەک کە نەبوونی ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر [[چییەتی]] و زاتی شتێکەوە نەبێت ئەڵێن تایبەتمەندیی عەرەزیی ئەو شتە. بۆ وێنە، ڕەنگی پێست بۆ مرۆڤ تایبەتمەندییەکی عەرەزییە. ھەروەھا، سوێری یا گەرمی بۆ ئاو عەرەزین، چونکە ئاو بەبێ ئەم سیفەتانەش ھەر ئاوە.<ref>{{Cite book|last=خوانساری|first=محمد|title=منطق صوری|publisher=نشر دیدار|year=۱۳۹۸|isbn=|location=|pages=|at=۱۰۷، ۱۰۸}}</ref>
 
== ئەرەستوو ==
[[ئەرەستوو]] لە نێوان سیفەتە زاتییەکان و سیفەتە عەرەزییەکاندا جیاوازی دادەنا. بۆ نموونە، کورسییەک ئەکرێ لە کانزا یا لە چێو دروست بێت، بەڵام ئەمە لە ئاست «کورسیبوون»ی عەرەزییە، واتە بۆی پێش ھاتووە یا وای ھاتۆتە ڕێ کە لە کانزا یا چێو دروست بێت و، کورسییەکە بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ماددەیەی کە لێی دروست بووە، ھێشتا ھەر کورسییە. ئەگەر بمانەوێ بە زمانێکی تەکنیکی قسە بکەین ئەبێ بڵێین عەرەز سیفەتێکە کە لەگەڵ زاتی ئەو شتەی کە وەسفی ئەکات پێوندییەکی زەرووریی نییە.
 
== سەرچاوەکان ==