شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ب لەڕێگەی تووڵامراز دەستکاری کراوە:
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
 
'''شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری''' (شێخ عوبەیدوڵڵا کوڕی سەید تەھای نەھری کوڕی شێخ ئەحمەد شیھابەددینە لەدایکبوون:[[١٨٣٠]] لە شەمزینان - کۆچی دوای: تشرینی یەکەمی [[١٨٨٣]] لە مەککە) سەرکردەیەکی شۆڕشی ئازادیخوازی [[کورد]] بوو کە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە دەڤەری [[شەمزینان]] و [[ھەکاری]] و [[مەھاباد]]دا شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای [[عوسمانی]] و [[قاجاڕەکان]] سەرکوتکرا. نازناوی سەید عوبەیدوڵڵا و عوبەیدوڵڵای نەهرینەھری بووە. بە ڕەچەڵەكڕەچەڵەک خۆی بردۆتەوەبردووەتەوە سەر عەبدولقادر گەیلانی لەوێشەوە بۆ سەربۆسەر بنەماڵەی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) د. خ، هەرھەر لەبەر ئەوەش نازناوی (سەید) بووە. سەید تەھای باوکی توانی شێخنشینییەكشێخنشینییەک لە نەھری دابمەزرێنێت، پاش مردنی ئەو، شێخ عوبەیدوڵڵا جێگەی باوکی گرتەوە و بووە ڕێبەری تەریقەتی [[نەقشبەندی]] و سەروەت و سامانێکی زۆری بە میرات بۆ ماوەتەوە.
{| class="wikitable sortable"
|+شێخ عوبەیدوڵڵا
ھێڵی ٨:
|-
|ناوی تر
|شێخ عوبەیدوڵڵای نەهرینەھری
عوبەیدوڵڵای نەهرینەھری
|-
|لەدایکبوون
|١٨٣٠
گوندی نەهری،نەھری، دەڤەری شەمزینان، وان، ئیمپراتۆریەتیئیمپراتۆرییەتی عوسمانی
|-
|کۆچی دوای
ھێڵی ٢٦:
|}
 
== '''سەرەتای سەهەڵدان'''سەھەڵدان ==
سەرەتای سەرهەڵدانیسەرھەڵدانی کەسانی شارەزا و سەرکردەکانی بە تایبەت (شێخ) وەکو ڕێبەڕی نەتەوەی لە ناو کورددا دەرئەنجامی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی ماف و ئازادی بووە لە ناو ئیمپڕاتۆریەتیئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی، بە دیاریکراوی لە سەرەتای سەدەی ١٩ـیەم کاتێكکاتێک ئیمپڕاتۆریەتیئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی شێوازی حکومڕانیکردنەکەی گۆڕی بۆ شێوازێکی ناوەندی. شێخ عوبەیدوڵڵا یەکێكیەکێک بوو لەو سەرکردە ئایینانە کە توانی یاسا و هێزھێز بۆ شوێنەکە بگەڕێنێتەوە. سەرەڕای هەبوونیھەبوونی چەند شۆڕێكشۆڕێک بۆ بەدەستهێنانەوەبەدەستھێنانەوە ئەو زەوی و زارانەی کە لە ژێرلەژێر دەستی عوسمانیەکانداعوسمانییەکاندا بوون، شێخ عوبەیدوڵڵا وەکو یەکەم سەکردەی نەتەوەخواز ناوی هاتوەھاتوە کە بۆ دامەزراندنی ویلایەتێکی سەربەخۆ بۆ نەتەوەی کورد.
 
شێخ عوبەیدوڵڵا لە بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداربوو کە خاوەن زەوی و زارێكیزارێکی زۆر بوون لە ناوچە کوردیەکانیکوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکانعوسمانییەکان. دوای دەسپێکردنی شەرێ ڕووسیا و عوسمانیەکانعوسمانییەکان (١٨٧٧- ١٨٧٨١٨٧٧–١٨٧٨) شێخ عوبەیدوڵڵا ئەو بۆشاییەبۆشایییە سیاسیەییسیاسییەیی پڕکردەوە کە لە دوای جەنگ ڕووی لە ناوچەکە کردبوو و وەکو سەرکردەیەکی کوردی ناوچەکە دەسەڵاتی بەدەست هێناھێنا.
[[پەڕگە:Karte Scheich Ubeydallah ku.png|وێنۆک|255x255پیکسڵ|ناوچەی ژێر دەسەڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵا دوای شەڕی ڕوس لەگەڵ عوسمانیەکانعوسمانییەکان.]]
 
== '''شۆڕش''' ==
لە شەڕی ١٨٧٧-١٨٧٨١٨٧٧–١٨٧٨ لە نێوان [[ڕووسیا]] و [[عوسمانی]]دا یارمەتی سوپای عوسمانی داوە و چونکە چاوەڕوانی ئەوەی کردووە کە سود لە ئەنجامەکانی شەڕ وەربگرێت و ھەوڵ بدات لەو شەڕەدا ببێ بە سەرکردەی ئەو کوردانەی کە بە ناوی «غەزا»وە و کۆبوونەتەوە، ھەتا بتوانێت لە کاتی پێویستدا ئەو ھێزە بۆ بەرژەوەندیی کورد بەکار بھێنێت. بەشداریکردنی شێخ عوبەیدوڵڵا لەو شەڕەدا ھۆشیاریی سیاسیی قوڵتر کرد و لە راستیڕاستی و سروشتی دینی دەوڵەت و رواڵەتەکەیڕواڵەتەکەی و مەبەست و مەغزا جیھادییەکەی عوسمانییەکان گەیشتووە، زۆرتر لەگەڵ کوردانی تردا ئاشنایەتی پەیدا کرد و ھەر لەو شەڕەدا ھەندێ چەکیشی دەست کەوت.
 
لەو ساتەدا خەڵكخەڵک لەژێر باری نەبوونی و ناھەمواریی ژیاندا بوون، بۆیە پەنایان بۆ شێخ عوبەیدوڵڵا برد، چونکە وەک رابەرێکیڕابەرێکی ئاینی و رزگارکەرڕزگارکەر تەماشایان کردووە، ئەویش لەسەر داوای خەڵک نوێنەری خۆی نارد بۆ ئەستەمبوڵ، تا سنورێک بۆ ئەو ناڕەواییانە دابنێنن، بەڵام ئەم ھەوڵانە بێ ئاکام بوون.
 
جگە لەوەش شێخ گومان و ترسی ھەبوو لە پەیمانی بەرلین، کە دەرەئەنجامی شکستی عوسمانییەکان بوو لە شەڕی ١٨٧٧-١٨٧٨١٨٧٧–١٨٧٨ لەگەڵ ڕووسدا، بەپێی مادەی ٦ی ئەو پەیمانە ھەموو دەوڵەتانی ئەوروپی بەیەکەوە داوای پاراستنی مافی کۆمەڵی ئەرمەنییان کردبوو. شێخ بەسەرسوڕمانەوە لە کاربەدەستێکی تورکی پرسیبوو: «چیم گوێ لێ دەبێ؟ [[ئەرمەنییەکان]] وڵاتێکی سەربەخۆ لە [[وان]] دروست دەکەن و [[نەستورییەکان]] ئاڵای بەریتانیا لەسەر ماڵەکانیان ھەڵدەکەن.»
 
بۆیە شێخ عوبەیدوڵڵا کەوتە یەکخستنی خێڵەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی و نوێنەری نارد بۆ لای شەریفی مەککە و خدیۆی میسر، ھەروەھا بۆ لای کونسوڵەکانی ڕووس لە وان و ئەرزەڕووم تا بزانێت دەوڵەتی ڕووس ھەڵوێستی بەرامبەر بە کورد چییە. ھەوڵیشی دا خۆی لە ئینگلیزەکان نزیک بکاتەوە و نامەیەکی ناردووە بۆ دکتۆر کوھران.
 
شێخ پێیوابوو تاقە دەرمانی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دامەزراندنی کوردستانێکی گەورەیە، ئەویش بە یەکخستنی کوردەکانی ئێران و کوردەکانی سنووری عوسمانییە و، لە یەکەمین بەیاننامەی نووسراوی شێخدا و بە یەکێک لە نوێنەرانی ھێزە رۆژئاواییەکانڕۆژئاوایییەکان دەڵێت: «میران و سەرانی کوردستانیی چ لە تورکیا لە کوردستان چ لە ئێران، ھەر ھەموویان رایانڕایان وایە ناکرێ بەم جۆرە لەگەڵ دوو حکومەتداحکوومەتدا ھەڵبکرێ، دەبێ کارێک بکرێت کە دەوڵەتانی ئەوروپائەورووپا لە دۆزەکە ئاگادار بن و لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن کە خەڵکی کورد نەتەوەیەکی جیایە، ئێمە دەخوازین کاروباری خۆمان لە دەستی خۆماندا بێت».
 
پاشان شێخ نوێنەری ناردە لای پیاوە چالاکەکان و زانایانی کوردستان لە شارەکانی [[ڕەواندوز]] و [[موسڵ]] و [[ھەولێر]] و [[وان]] و [[دیاربەکر]] و [[بەدلیس]] و [[ورمێ]] و [[سنە]] و [[سابڵاخ]] و سەرۆک ھۆزە گەورەکانی کوردی بانگ کرد و لە ساڵی ١٨٨٠دا دوو کۆنفرانسی بۆ سەرانی خێڵە کوردەکان گرێ دا و کۆمەڵەیەکی کوردی دروست کرد، کە ناوی «ئەنجومەنیئەنجوومەنی کورد» بوو و پێکھاتبوو لە نەتەوەپەروەرانی کوردی، ڕەنگە ئەمە سەرەتای پێکەوەژیانی رێکخستنڕێکخستن و کۆمەڵەی سیاسی بێ لە نێو کورددا. نزیکەی ٢٢٠ سەرۆک ھۆز و پیاوی ئایینی لە شەمزینان کۆبوونەوە، ھەتاوەکو نەخشە بۆ دەستپێکردنی بزوتنەوەیەکیبزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی دابنێن. ئینگلیزەکان پێیان ناخۆش بوو شێخ ئەو ھەنگاوانەی ناوە، بەتایبەت کەوتنە مەترسی لە دروستکردنی ئەنجومەنیئەنجوومەنی کورد.
 
دواجار شێخ لە بەردەم ئامادەبوواندا وتارێکی گرنگی خوێندەوە، کە رۆڵێکیڕۆڵێکی گەورەی لە یەکسختنی ڕیزەکاندا ھەبوو، لەو وتارەدا دەڵێت دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێی ئیسلام لایداوە و زوڵممان لێدەکات و ئەمڕۆ فارسەکان بە شەڕی تورکمانەکانەوە خەریکن و ھەموو ھێزەکانیان بۆ شەڕ ناردووە، کەواتە ھەڵگیرساندنی جووڵانەوەیەک دژی دەوڵەتی ئێران گونجاوە. لەبەر ئەوەی بەشێکی بەپیت و دەوڵەمەندی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە، ئێمە لە سەرەتادا دژی دوژمنی بێھێز جوڵانەوە دەکەین و لە ئەنجامدا دەتوانین براکانمان و وڵاتە ھەرە بەپیت و دەوڵەمەندەکەیان رزگارڕزگار بکەین، ئەمەش کارێکی وا دەکات سەرچاوەیەکی گرنگمان چنگ بکەوێت، دەتوانین بەم سەرچاوە شەڕ لەگەڵ تورکە عوسمانییەکان بکەین.
 
کێشەی دیکە مەسەلەی ئەرمەنییەکان بوو. رۆژنامەیڕۆژنامەی پۆلتیشن کۆرسپۆندیت لە ژمارە ٨ی ساڵی ١٨٨١ دەڵێت: «شێخ ھەوڵی داوە لەگەڵ سەرۆکی ئەرمەنییەکان یەکتر ببینن لە باشقەڵا بۆ دانانی رێبازێکڕێبازێک بۆ خەباتی ھەردوولا دژی عوسمانی».
 
کۆنگرەی خێڵە کوردەکان بەوە گەیشتن کە بەرەنگاری ھەردوو لەشکری عوسمانی و ئێران لە یەک کاتدا مەترسیی لێ دەکرێت، بۆیە بڕیاریان دا سەرەتا ھێزەکانیان لە ئێران بدەن، چونکە لەو کاتەدا ئێران بە شەڕی خێڵی تورکمانەوە خەریک بووە و ھەندێ لە ھێزەکانی تری ناردووە بۆ سەربۆسەر سنووری ئەفغانستان. لەگەڵ ئەوەشدا شێخ عوبەیدوڵڵا چەند گوندی لە کوردستانی ئێران بە میرات لە باوکیەوەباوکییەوە بۆ مابووەوە و دانیشتووانەکەی خۆیان بە پشتیوانی شێخی نەھری دادەنا.
 
بەم جۆرە شۆڕشی چەکدارانەی شێخ عوبەیدوڵڵا لە [[تشرینی یەکەم]]ی ١٨٨٠ دەست پێ دەکات و ھێزەکانی خۆی دابەش کرد بەسەر چەند بەرەیەکدا:
* بەسەرکردایەتیی [[شێخ عەبدولقادر|'''[[شێخ عەبدولقادر]]''']] و [[ھەمزە ئاغای مەنگوڕ|'''ھەمزە ئاغای مەنگوڕی''']] و '''مامش'''، بۆ رزگارکردنیڕزگارکردنی ناوچەکانی موکری، سابڵاغ و میاندواو و مەراغە
* بەسەرکردایەتیی '''موحەممەدمحەممەد سدیق''' کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا بوو، بۆ رزگارکردنیڕزگارکردنی شاری [[ورمێ]]
* بەسەرکردایەتیی '''خەلیفە موحەممەدمحەممەد'''، بۆ رزگارکردنیڕزگارکردنی ناوچەکانی [[خۆی]] و [[سەڵماس]]
 
لەگەڵ سەرهەڵدانیسەرھەڵدانی شۆڕش، عەرەبەکانی ویلایەتی بەغداش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشدا، بە مەرجێ شێخ عوبەیدوڵڵا ویلایەتی موسڵیان بۆ رزگارڕزگار بکات. لەو کاتەدا زۆربەی ھێزە کوردییەکانی کوردستانی ئێران و عێراقی ئێستا خۆیان دایە پاڵ بزوتنەوەکەیبزووتنەوەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا و شێخ ئیدارەیەکی کاتی پێکھێنا و توانیان ناوچەکانی سابڵاغ و میاندواو و مەراغە ئازاد بکەن. بەھۆی نەبونی هەماهەنگیھەماھەنگی لە ڕیزی شۆڕشگێڕاندا و نەبوونی شارەزایی سەربازی لە لای سەرکردەکان، جگە لەمە ھەر خێڵێک ھێزەکانی لەژێر سەرکردایەتیی ڕابەرەکانی خۆیدا ھێشتبووەوە و چەکی پێویستیان نەبوو، سەرباری ئەوە کە ئەو ھێزانە کەم مەشق بوون و خواردن و ئازوقەکەش ھەر عەشیرەتێكعەشیرەتێک دەبوایە خۆی دابینی بکردایە، لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەكژمارەیەک لە خەڵکی نەفس نزم لە ھۆزەکان بە مەبەستی تاڵانکردن و زەوتکردن چووبوونە پاڵ بزوتنەوەکەیبزووتنەوەکەی شێخ، ئەوان بارودۆخەکەیان بە ھەل زانیبوو، بۆ فەرھودی گوندە ئازەری و شیعەکان و سەروەت و سامانی گاور نەستورییەکانی ناوچەی ورمێ، کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتیی کوردەوە، ئەمەش خاڵی لاوازی دا بە دەست دوژمنانی کوردەوە.
 
ھەرچۆنێک بێت شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک نزیکی شاری ورمێ بوویەوە،‌بوویەوە، چەند نوێنەرێکی خۆی ناردە ناو شار بۆ دانوستان بە مەرجی خۆبەدەستەوەدان. حاکمی شاریش فەرمانی دا کە نوێنەرەکان بکوژرێن. ئەمەش ڕقی کوردی ورووژاند و چوونە شارەکە و بەپێی ھەندێ سەرژمێری نزیکەی ٣٠٠ کەسیان کوشت و گەورەترین ھەڵە بوو کە ھێزەکانی شێخ کردیان و حکوومەتی ئێرانیش خراپ سوودی لێ وەرگرت بۆ ناشرینکردنی جووڵانەوەکە لە ناوەندە ڕەسمییەکاندا. بەڵام خەڵکی شار بە ‌سەرۆکایەتییسەرۆکایەتیی ئیقبالوددەولە بەرگرییەکی سەختیان لە شارەکە کرد و نەیاندا بەدەستەوە.
 
ھەر لەو کاتەدا دوکتۆر [[جۆزێف کاکرن]] (Joseph Cochran) کە لە کۆمیسیۆنی موژدەبەرانی ئەمریکا کاری دەکرد، چووە لای شێخ و تکای لێ کرد مەرجەکانی خۆبەدەستەوەدان ڕوون بکاتەوە و ئاگاداریی پێ دا کە نابێت ھیچ زیانێک بە فەلەکان و گاورەکانی شار بگات. داوای لێ کرد پێویستە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەڵمەتەکەیان بۆ سەربۆسەر شارەکە ڕابگرن تا کات بە خەڵک بدرێت لە شارەکە بچنە دەرەوە، بەڵام ئەمە پلانێکی نێوان دوکتۆر کاکرن و فەرماندەی سەربازیی ئێران بوو. ئەوان دەیانزانی یارمەتیی ئێرانی بەڕێوەیە و ویستیان ئەم دەرفەتە وەربگرن، ھەتا لە ئازەربایجان ئەو ھێزە بەکاربهێننبەکاربھێنن بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی سەر ورمێ، ئەمەش بە کردەوە ڕووی دا و شێخیش ئەو دەرفەتە مێژویییەمێژوویییە گرنگەی لەدەست دا. دواجار شەڕەکە لە بەرژەوەندیی ئێران شکایەوە، چونکە ھێزەکە گەیشت و چەکی بەسەر جەنگاوەراندا دابەش کرد. ئیتر بۆ ماوەی دە ڕۆژ شەڕِ بەردەوامبوو بە بێ ئەوەی ھێزەکانی شێخ بتوانن سەرکەوتنی تێدا بەدەست بھێنن و بگرە بەپێچەوانەوەی شێواوی و لێکترازان بەئاشکرا بە ھێزەکانیانەوە دیار بوو. ئەو ھێزەی ھاتبوو بۆ فریاکەوتنی شارە ئێرانییەکە لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئینگلیز و فەرەنسا و ئیتالیا و [[نەمسا]] و ڕووسیا مەشقیان پێ کرابوو. بەم شێوەیە سوپای ئێران توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بکەوێتە راوەدوونانیڕاوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد. چونکە ئەو ھێزانەی کە بۆ تاڵانی ھاتبوون، مەیدانی شەڕەکەیان بەجێ ھێشت؛ ئەمەش کاریگەریی لەسەر ورەی ھێزەکان ھەبوو.
 
لە لایەکەی ترەوە عوسمانییەکانیش کەوتنە ئامادەکردنی خۆیان و ھێزەکانی خۆیان لە کوردستان قایمتر کرد و دەستیانکرد بە گەمارۆدانی ھێزەکانی شێخ. بەم جۆرە شێخ عوبەیدوڵڵا ڕوانی ھێزەکانی کەوتوونەتە نێوان بەرداشی ھێزەکانی عوسمانی و شا و خێڵە کوردە نەیارەکانی شێخ، ئەوجا فەرمانی دا بە سەرکردەکان کە لەشکر لەناو ئێران بکێشێتەوە. لەدوای گەڕانەوەی شێخ بۆ بارەگاکەی خۆی، داوای لە پاشماوەی ھێزەکەی کرد کە بڵاوەی لێ بکەن و ئەوکات حکوومەتی ئێرانی داوای لە حکوومەتی عوسمانی کرد سەرانی شۆڕش دەستگیر بکات؛ لەوانەش شێخ عوبەیدوڵڵا. ھەریەک لە حکوومەتەکانی نەمسا و بەریتانیا لەم داوایەدا پشتگیریی ئێرانیان کرد، لەگەڵ ئەوەدا ئەم داوایە سەری نەگرت، چونکە عوسمانییەکان دەیانویست لە کاتی ئالوگۆڕی سیاسیدا لەگەڵ ئێران وەک کارتی فشار بەکاری بھێنن. شێخ عوبەیدوڵڵا لەو کاتەدا داوای لە کونسوڵی ڕووسیا کرد بۆ یارمەتی، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە شێخ خۆی بخاتە بەردەم دەوڵەتی عوسمانی، چونکە ئەو کاتە پەیوەندیی نێوان ڕووسیا و عوسمانییەکان باش بوو و ئەو زلھێزانە وەک ھەمیشە نایانەوێ بەرژوەندیی خۆیان بخەنە مەترسییەوە لەبەر مەسەلەیەکی ئەخلاقی یان مرۆڤایەتی.
 
لە کۆتاییدا شێخ ناچار کرا بچێتە لای سوڵتان و لەگەڵ گەیشتنی شێخ عوبەیدوڵڵا بە پایتەختی عوسمانی، ئیدی جەنگی دیپلۆماسیی توند لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئێران ھەڵگیرسا. ئێران بە ڕێنماییی ڕووسیا دەیویست زیانی ئەو ھێرشەی شێخ (عوبەیدوڵڵا) ی بۆ ببژێرن. شێخ لە گەرمەی ئەو جەنگە دیپلۆماسییەدا لە ئەستەمبوڵ ڕای کرد بە بەرگی بازرگانی و پەساپۆرتێکی دروستکراو سواری پاپۆڕێکی شەڕکەری (پاک) ی فەرەنسایی دەبێ و خۆی دەگەیەنێتە (پۆتێ) و لەوێوە دەچێتەوە کوردستان و ھەرکە ھەواڵی گەیشتنی بڵاو دەبێتەوە، کوردستان جووڵەی تێ دەکەوێت. چەند عەشیرەتێک چەکدارەکانی خۆیان کۆ کردەوە و بەو پەڕی ڕێزەوە چوون پێشوازی لە شێخ بکەن. شێخ عەبدولقادری کوڕی ھێزێکی بە چەند ھەزار کەسییەوە چوو بەپیری باوکییەوە. کە ئێران بەمە دەزانێت، یەکسەر ھاواری لێ ھەڵدەستێت و ڕایدەگەیەنێت کە حکوومەتی عوسمانی خۆی لەپشت هەڵاتنیھەڵاتنی شێخەوەیە.
 
شێخ لەو کاتەدا ویستی سوود لە کات وەربگرێت و سەرۆکە کوردەکان ئامادە بکات بۆ ڕاپەڕینێکی نوێ و لە لایەکی تریشەوە دەستێک بەسەر قەڵاکانی ناوچە دراوسێکانی بھێنێتەوە و نۆژەنیان بکاتەوە. کاتێک حکوومەت بەمەی زانی، کۆڵۆنێڵ یووسف بەگی نارد بۆ ئەوەی بەڕەسمی داوا لە شێخ بکات کە واز لە شەڕکردن بھێنێت. بەڵام لەو ھەوڵەیدا سەرکەوتوو نەبوو. دواجار کەمال بەگی سێیەم سکرتێری سوڵتان چووە وان بۆ ئەوەی داوا لە شێخ بکات لە یەکێک لە شارە پیرۆزەکانی عەرەب نیشتەجێ بێت. بەرامبەر بەوەش دەوڵەت خەرجییەکەی دەخاتە ئەستۆی خۆی و مانگانە بڕی ١٥٠ ھەزار لیرەی بۆ دەبڕێتەوە. بەڵام شێخ ئەم داوایەی ڕەت کردەوە و چووە قەڵاتی [[ئۆرمار]] و خۆی قایم کرد. ئینجا عوسمانییەکان بەپەلە ھێزەکانی خۆیان گەیاندە قەڵاکە و ئابڵووقەیان دا. شێخیش بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، ناچار خۆی بەدەستەوە دا. ئەوە بوو گرتیان و نەفیان کرد بۆ شاری [[مەککە]]. لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٣دا بەنەفیکراوی لەوێ کۆچی دوایی کرد.
 
== '''سەرچاوەکان''' ==
* ڕۆڵی ڕابەرانی ئایینی لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورددا (شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری وەک نموونە)، ئاسۆ ئازاد سەراوی، گۆڤاری یەکگرتوو، [http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1305 بەشی یەکەم]{{بەستەری مردوو|url=http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1305 |date=ئەیلوولی ٢٠١٩ }}{{dead link|date=ئەیلوولی ٢٠١٧ |bot=InternetArchiveBot |fix-attempted=yes }}،, [https://web.archive.org/web/20080325051503/http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1331 بەشی دووەم]، [https://web.archive.org/web/20080325051507/http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1338 بەشی سێھەم]
 
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
* ڕۆڵی ڕابەرانی ئایینی لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورددا (شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری وەک نموونە)، ئاسۆ ئازاد سەراوی، گۆڤاری یەکگرتوو، [http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1305 بەشی یەکەم]{{بەستەری مردوو|url=http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1305 |date=ئەیلوولی ٢٠١٩ }}{{dead link|date=ئەیلوولی ٢٠١٧ |bot=InternetArchiveBot |fix-attempted=yes }}، [https://web.archive.org/web/20080325051503/http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1331 بەشی دووەم]، [https://web.archive.org/web/20080325051507/http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1338 بەشی سێھەم]
* [https://web.archive.org/web/20100810092703/http://www.pertwk.com/ktebxane/node/1297 لە‌تاریکی یە‌وە‌یە‌و بۆ ڕووناکی (بە‌ڵگە‌نامە‌کانی شۆڕشی 1880١٨٨٠)]، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوەئینگلیزییەوە: جەمال میرزا عەزیز، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
 
* [https://web.archive.org/web/20090913224525/http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Twejinewe&Jimare=251 کورتە‌کورتە دیرۆکی‌دیرۆکی شۆڕشی‌شۆڕشی شێخ عوبە‌یدوڵڵای‌عوبە‌یدوڵڵای (شە‌مزینانی‌شە‌مزینانی)(1880١٨٨٠ بۆ 1881١٨٨١)]، بەختیار حەمەجان حەمە (ب مام حەمید)
== '''بەستەری دەرەکی''' ==
* [https://web.archive.org/web/20100810092703/http://www.pertwk.com/ktebxane/node/1297 لە‌تاریکی یە‌وە‌ بۆ ڕووناکی (بە‌ڵگە‌نامە‌کانی شۆڕشی 1880)]، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: جەمال میرزا عەزیز، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
* [https://web.archive.org/web/20090913224525/http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Twejinewe&Jimare=251 کورتە‌ دیرۆکی‌ شۆڕشی‌ شێخ عوبە‌یدوڵڵای‌ (شە‌مزینانی‌)(1880 بۆ 1881)]، بەختیار حەمەجان حەمە (ب مام حەمید)
 
{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە|سیاسەت|کوردستان}}