میشێل فووکۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕگە
No edit summary
ھێڵی ١١:
 
فۆکۆبەدەری دەخات چۆن دەسەلات لەو زیندانانەدا پاسەوان نوێنەرایە تی دەکرد، فۆکۆ ئەو کۆنترۆڵکردنەی بە نموونەی مۆدێرنێتە دەزانی، نیگایەک بەکارەساتەکانی کۆمونیزم و فاشیزم و کۆلاکەکانی (پۆلیسی نھێنی) ستالینیی و کەمپەکانی مەرگی ھیتلەر، نیشاندەری تیۆرەکانی فۆکۆن.
لەسێیەم قۆناغی فیکریی دا سەرنجی فۆکۆ بۆ بابەتی سێکسی گۆڕا کە بەنووسینی چەندین وتار دەربارەی (دوو ڕەگەزەکان) و سێ بەرگی کتێبی میژووی سێکسی کۆتایی ھات، فۆکۆ نیشانی دەدا کە چۆن سێکس دروست دەبێت و چۆن لەھەر قۆناغێک لە میژوو پێناسەی جۆراوجۆر پەیدادەکات، لە بەرگی یەکەمی مێژووی سێکسدا ئەو نیشان دەدا کە چۆن لەسەردەمی شاژنە ڤیکتۆریادا سەرقاڵیەکی فیکری تری نەبوو جگە لە بابەتی سێکسی نەبێ، لەو سەدەیەدا پڕۆنۆگرافیی لەنیوان چینە جۆر بەجۆرەکانی کۆمەڵگەدا بازاڕێکی گەرم و گوڕی ھەبووە، بۆ ڕەوایەتی بەخشینی بە پرۆنۆگرافی ئەندێشەی ڤیکتۆریایی بۆ بە (پزیشکیی) کردنی سێکس ھەنگاوی نا، لەم ڕووەوە نمایشی ئەندامی زاوزێ کە تاپێش ئەوە زانینی بێئاکاری بوو، لە ژیر ناوی زانستدا پاساو دراو بەم پێیە (سیستەمێکی حەقیقەت) ی نوێ بەدی ھات کە چیتر وەکو پێشوو سێکس قەدەغە نەدەکرا، بەڵکو ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە خەڵکی لەڕێگەی ئاراستە تایبەتەکانی زانستەوە سوود لە فایلەکانی سێکسی ڤیدۆیی وەربگرن، بە تایبەتی کە بۆ چینی ئەشڕاف و دەوڵەمەندان ڕەوابوو، بەم جۆرە زانست بۆ ڕزگارکەری ئاکار ھات، لەھەموو ئەمانە شئەمانەش زیاتر، فۆکۆ تیۆریستی دەسەڵات بوو، ڕستە بەناوبانگەکەی کە دەڵێت (دەسەڵات لەھەموو جێگەیەکدا ھەیە) لە ڕاستیدا ئەمە نکوڵی تیۆری مارکسی و لیبڕالیەکان بوو کە دەسەڵاتیان بۆ سەرمایە، دەوڵەت، سیستەمی سیاسی یا ھاوشێوەکانیان کورت دەکردەوە، فۆکۆ بەڕاشکاوی دەیگوت کە مەبەستی لە دەسەڵات کۆمەڵێک یا ناوەندێک یا میکانیزمە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان نیە، فۆکۆ دەیگوت کە لەھەر کوێیەک کاروبارەکان لەسەر ڕەوتێکی بەڕواڵەت (سروشتی) چەقیان بەست، لە ھەمان شوێن دەسەڵات ئامادەیی ھەیە.
لە نەسکەکانی یەکەم و دووەم، لەبەشی چوارەمی بەرگی یەکەمی مێژووی سێکسدا کە ناوەڕۆکی یەکێک لە گرنگترین باسە تیۆرەکانی میشێل فۆکۆ یە دەربارەی دەسەڵات، فۆکۆ دەنووسێ کە دەسەڵات لە ھەموو جێگەیەکدا ھەیە، نەک بەو ھۆکارەی کە ھەموو جیگەیەک دەگرێتەوە، بەڵکو بەو سیفەتەی لەھەموو جێیەک قووت دەبێتەوە، لەم ڕووەوە دەسەڵات بوارێکی چەند لایەنەیە لە گۆڕانی نێوان ھێزەکاندا، کە ھەرگیز بە جێگیریەکی تەواو ناگەن، دەسەڵات تەنھا کاتێک شیاوی بەرگەگرتنە کە بتوانێ دەمامکی بەشێکی بەرچاو لەخۆی بکات و سەرکەوتنەکانی پەیوەستە بە تواناکانی لە شاردنەوەی میکانیزمەکانیدا. بەبڕوای فۆکۆ دەسەڵات بەردەوام سنور بۆ ئازادی دادەنێ، نیگایەک بەسیستەمەکانی فەرمان ڕەوایی لەژیانی خۆماندا ھۆشیاری و دروستی ئەندێشەکانی فۆکۆمان نیشان دەدات، ئێمە لە کۆمەڵکەیەکدا دەژین کە مەسرەف کردن، کار، بوونی دەوڵەتێکی جێگیر، ھاورەگەز گەرایی، نابەرابەری نیوان ژن و مێرد، وەک ڕەوتە ئاسایی و سروشتیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی دادەنرێن.
فۆکۆ لە زۆر وڵاتدا زیاتر بەناوی فەیلەسوفی بەرگریکەر لە ستەم لێکراوان و قوربانیانی دەستی ستەمی سیاسی، سێکسی، کۆمەڵایەتی و زانستیەکان ناوبانگی دەرکرد، فۆکۆ سودی لە ناوی خۆی وەرگرت بۆ گرنگی دان بە زۆرێک لە بزووتنەوە و ناڕەزاییەکان، فۆکۆ لە کۆڕی گروپە ستەم لێکراوەکاندا وانەی دەوتەوە و بەشداری خۆپیشاندانەکانیانی دەکرد و ناوی خۆی لەبەیاننامەکانی ناڕەزایی ئەواندا دەنوسی، فۆکۆ ئەوەی فێری ئێمەی دەکرد ئەوەبوو کە ھیچ کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی بوونی نیە کە ستەمی تێدا نەبێ، چونکە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەبێ ئامادەیی دەسەڵات وێنا ناکرێ.