ئیمام شافعی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 95.159.93.213 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی 151.236.170.149
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مزگەوتی حەرام
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٢٨:
ئیمامی شافیعی باڵای بەرز بووە ھەروەھا زۆر ڕەوشت بەرز بووە و خۆشەویست بووە لە ناو خەڵکدا وزمانێکی عەرەبی پاراوی زانیوە، خاوەن کەسایەتییەکی بەھێز و سەخاوەت وچاکەکردن بووە لەگەڵ خەڵکدا، ڕیش و سەری بەڕەنگی سوور ڕەنگ ئەکرد وەک لە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە، خاوەنی دەنگێکی خۆش بووە لە قورئان خوێندن دا بەڕادەیەک ئەگەر خەڵکی مەککە بیان ویستبایە بگرین لە ترسی خوا کۆ دەبونەوە وگوێیان لێ ئەگرت وھەموویان دەستیان ئەکرد بە گریان، وە زۆر ئازا بووە وە تیرئەندازێکی باشیش بووە ھەروەھا دەستی شیعریشی ھەبووە.
== خوێندنی ==
کاتێک باوکی وەفات ئەکات لە [[فەلەستین]]، شافعی تەمەنی ئەگاتە دوو ساڵ دایکی ئەیھێنێتەوە بۆ [[مەککە]] لە گەڕەکێک نزیک کەعبە کە ناوی (شعب الخیف) جێگیر دەبن دوای ئەوەی ھەندێک گەورە دەبێت دایکی دەینێرێت بۆ فێربوونی [[قورئان]] بەڵام لەبەر کەم دەرامەتی دایکی ناتوانێت پێداویستی قورئانخوێندنی بۆ دابین بکات مامۆستا وەری ناگرێت، بەڵام ھەر ئەڕوات گوێ ئەگرێت لە مامۆستا، ئەو وانانەی کە مامۆستا لەسەر [[قورئان]] بە قوتابیەکانی دەڵێت ئەم لەبەری ئەکات بەھۆی خوێندنەوەی مامۆستا، پاشان مامۆستا کە ئەبینێت ئەوەندە زیرەکە وەری دەگرێت، کە تەمەنی دەگاتە حەوت ساڵ ھەموو قورئان لەبەر ئەکات، و لەگەڵ ئەمەشدا دەست بە خوێندنی زانستی عەرەبی دەکات لە [[مزگەوتی حەرامداحەرام]]دا تا لەھەموو عیلمەکاندا زۆر شارەزا دەبێت و لە ھەموو دیالێکتەکانی زمانی عەرەبی شارەزا ئەبێت بەھۆی وەرگرتنی ئەو دیالێکتانە لەو خێڵە دەشتەکیانەی عەرەبەوە، دواتریش دەست بەخوێندنی زانستی قورئان و زانستی فەرموودە و فیقھـ دەکات، خۆی بۆ تەرخان دەکات و زۆر سەرکەوتوانە تەواویان دەکات.
== گەڕان بە دوای زانستدا ==
دوای ئەوەی لای ھەرچی مامۆستای شارەزای مەککە ھەیە خوێندن تەواو دەکات پاشان ئەڕوات بۆ [[مەدینە]] بۆ خزمەتی پێشەوا [[مالیک کوڕی ئەنەس|مالیکی کوڕی ئەنەس]]، ماوەیەک لای ئەمێنێتەوە و مۆتە (الموطأ)ی لەلا ئەخوێنێت کە یەکێکە لە کتێبە ناودارەکانی ئیمامی مالک پاشان ئیمام مالیک داوای لێ ئەکات لەجێگای خۆی مۆتە بڵێتەوە بە قوتابیەکانی، ھەشت مانگ لەوێ ئەمێنێتەوە و پاشان ئەڕوات بۆ [[کووفە]] لەگەڵ ئەو حاجیانەی لە عێراقەوە ھاتبوون بۆ [[حەج]]، دوای پرس کردن بە ئیمام مالیک وئیجازەی ڕۆیشتنی ئەداتێ ودوای ٢٤ ڕۆژ ئەگەنە کووفە ولەگەڵ ھەردوو زانای کووفە (محەمەدی کوڕی حەسەن و ئەبویوسف) یەکتر ئەبینن و باس و گفتوگۆی زانستی زۆر دەکەن و ئیمام محەمەدی کوڕی حەسەن زۆر ڕێزی ئیمام شافیعی دەگرێت.