شارستانی ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٣٧:
 
=== کوردەکان ===
لە ڕابردوویەکی دووردا لە ناوچەی [[جزیر]]ی ئەمڕۆدا ھەرێمێک بەناوی (قاردو) ھەیە(ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی تورکیا، ئەم جێگەیە شوێنی بەیەکگەیشتنی ھەرسێ وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریای ئەمڕۆیە)، گروپە ئاریاییەکان بە زاگرۆسدا تێپەڕین و ناوچەی قاردۆیان داگیرکرد و لە ناوچەکەدا مانەوە و نیشتەجێ بوون. خێڵە ئاریاییە(ھیندۆ-ئێرانیەکان) کۆچەرییەکان، دوای ئەوەی نیشتەجێ بوون لە ناوچە نوێکەدا ناوچەکە ناوی دەرکرد بە قاردۆ(کاردۆ) و خێڵەکان خۆیان گونجاند لەگەڵ یەکتر لە خاکە تازەکەیان داو ناوچە تازەکە ناونرا (قاردو یا کاردۆ یا کورتی). کە ئەم خێڵە ئاریاییانە بنەچەی [[کورد]]ی ئەمڕۆن و ئیتر لە ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە و شارستانیەتیان دروست کرد و پەپێی کاتەکانی مێژوو پەیڕەوی ئایینەکانیان کرد، ئازەربایجانی ئەمڕۆش خاکی ئەوان بوو تاوەکوو تورکە کۆچەرەکان ھێرشیان ھێناو ناوچەکەیان داگیرکرد و کوردیان لێدەرپەڕاند و چەندەھا خێڵە کورد لەناویاندا توانەوە و زمانیان بووە زمانی ئەوان، کوردەکان خاوەنی ڕەسەنی ناوچەی ورمێ و ئازەربایجانن، بەڵام ململانێی مێژوو وەھای لە ناوچەکە کردووە کە تورکەکانی ئەمڕۆ بوونەتە برابەشی کوردان، لە شارستانی ورمێدا کوردەکان بڵاو بوونەتەوە بە باکوور و باشوور و ڕۆژاوادا کە ھەموویان کوردن و لە ڕۆژھەڵاتی شارستانەکەدا لەگەڵ پێکھاتەکانی کەدا بەتایبەت لە پێدەشتەکاندا تێکەڵاون بە شاری [[ورمێ]]شەوە. کوردەکان لەم شارستانەدا لە چەندین ھۆز پێکھاتوون، بەڵام زۆرینەی کوردان لە دوو ھۆزی [[شکاک]] و [[ھەرکی]] پێکدێن لەم شارستانەدا.<ref>https://iranicaonline.org/articles/kurdish-tribes</ref>
لە ڕابردوویەکی دووردا لە ناوچەی [[جزیر]]ی ئەمڕۆدا ھەرێمێک بەناوی (قاردو) ھەیە
 
=== مەسیحییەکان(گاورەکان یا فەلەکان یا خاچ پەرستەکان) ===
[[پەڕگە:Assyrian genocide o2p.svg|وێنۆک|کوشتار و ئاوارەکردنی ئاسوورییەکان بە دەستی عوسمانییەکان]]
زۆرینەی گاورەکان لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]دا لە پێکھاتەی نەتەوەی [[ئەرمەنی]]ەکانن و [[ئاشوورییەکان]] و [[کلدانی]]ەکانن. زۆرینەی ئاشوورییەکان و کلدانییەکان بە زمانی ئارامی دەدوێن. دەربارەی ژمارەی گاورەکان سەرژمێرییەکی دروست نییە لە [[ئێران]] و شارستانەکەدا، بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان ژمارەی گاورەکان لە ئێراندا بە (١٥٠ھەزار تا ٢٠٠ھەزار تا ٣٠٠ھەزار)کەس دەخەمڵێنن. لە سەرژمێری ساڵی (١٩٧٦ز)دا ژمارەی ئاشوورییەکان (٢٠٠ھەزار) کەسە لە وڵاتی [[ئێران]]، پێش دەستپێکردنی [[جەنگی جیھانیی یەکەم]] لە ساڵی (١٩٠٠ز)دا ئاشوورییەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێراندا ژمارەیان زیاتر بوو لە (٧٦ھەزار)کەس و گەورەترین گروپی غەیرە ئیسلام بوون لە ورمێ و لە (٣٠٠) گوندی ئەم شارستانە، (٦٠) گوندی بەتەواوی ئاشووری نشین بوون و لە (٦٠) گوندی کەشدا لەگەڵ پێکھاتەی ئەرمەنی و کورد و ئازەری بوون، لە [[جەنگی جیھانیی یەکەم]]دا ئەم شارستانە بووە جێگەی ململانێی عوسمانییەکان و ڕووسەکان و قاجاڕەکان. ئاشوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی جەنگیان ڕاگەیاند دژ بە حکومەتی عوسمانییەکان بە پشتگیری دەوڵەتی مەسیحی یەکێتی سۆڤییەت، لە کۆتایدا نەیانتوانی بەرگری بکەن لە بەرامبەر سوپای عوسمانی، لەبەرئەوە وڵاتی خۆیان جێھێێشت و ئاوارەی [[شارستانی سەڵماس]] و [[شارستانی ورمێ]] بوون.
 
گاورەکانی ژێردەستی عوسمانی کە بە (جیلوە) ناسرا بوون پەڕاگەندە بوون، گاورەکانی ناوچەکە کردیاننە ھاوبەشی خۆیان و دەستیان کرد بە کوشتاری موسوڵمانانی ورمێ و شارستانەکان و گوندەکانی ناوچەکە و تاڵانیان کردن. ئەمڕۆ ئاشوورییەکانی ئێران (٥٠ھەزار) کەس دەخەمڵێنرێن، ئەمڕۆ زۆرینەی ئاشوورییەکان لە [[تاران]] دەژین لەگەڵ [[ورمێ]] و کەمینەیەک لە گوندەکانی ئەم شارستانە.<ref>https://www.webcitation.org/6KKWk56jd</ref>
 
== پیشەسازی و کار ==
بوونی شوێنێکی لەبار و چاکی جوگرافیا و سروشتی ئەم شارستانە بووەتە ھۆی گەشەسەندنی کشتوکاڵ و کار و پیشەسازی لە ناوچەکەدا و ناسراوە بە مەڵبەندی کشتوکاڵ لە وڵاتدا و بەرھەمھێنانی زۆری بەرھەمە کشتوکاڵییەکان کە بووەتە یەکەم لەم بوارەدا لە وڵاتدا، وڵاتی ئێران سێیەم وڵاتە لە ئاستی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی [[سێو]] وە بە پلەی یەک بۆ بەرھەمھێنانی سێو لە ئێراندا لە [[پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]] و شاری [[ورمێ]] بەرھەم دێت. [[پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا]] بە پلەی یەکەم دێت لە بەرھەم ھێنانی [[ھەنگوین]] لە ئێراندا و شارستانی ورمێ پێشەنگی یەکەمە لە بەرھەم ھێنانی [[ھەنگوین]] لە پارێزگاکەدا. شارستانی ورمێ یەکێکە لە شارستانە خۆشەکان لە ڕووی ئاو ھەواوە و زیاتر لەبەرچاودا بوو بە باخەکان، لەساڵەکانی دوایدا بەڕێوە دەچوو فستیڤاڵی [[گوڵ]]، لەئێستادا بووەتە شارێکی بەرچاو لە جۆرەکانی گوڵدا. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەناوبانگە بۆ ڕەزە [[ترێ]] و ورمێ ناوەندێکی سەرەکی بەرھەم ھێنانی ترێ و ئاوگی ترێیە. لەشارستانی ورمێ زۆرێک بەرھەمی ترێ دروست دەکرێت وەکوو، ئاوی بەرسیلە و دۆشاوی ترێ و کشمیش و شەربەت. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە (٦٠٪) میوەی وڵات بەرھەم دەھێنێت، لە بەرھەم ھێنانی شەربەت لە سەرانسەری وڵاتدا پێشەنگە. پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا (٣١٧) ساردکەرەوەی ھەڵگرتنی میوەی چالاکی ھەیە کە توانای لە خۆگرتنی (٨٥٠ھەزار) تەنی ھەیە و بووەت مەڵبەندی سەرەکی ھەڵگرتن و پاراستنی میوە لە وڵاتدا.<ref>https://www.tasnimnews.com/fa/news/1396/08/17/1567455</ref>
 
== شارەکان ==