ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦٣٤:
 
=== بڵاوکراوە ===
[[پەڕگە:Araz-Azerbaijan.png|وێنۆک|ڕۆژنامەی ئازاری ئازەربایجان]]
یەکەم گۆڤاری ناوخۆیی کە بڵاوکرابێتەوە لە شاری ورمێ، بەزمانی ئاشووری بڵاوکراوەتەوە بەناوی گۆڤاری (زاھیر یرادی باھرە) کە واتای ''تیشکی ڕووناکی''، کە بڵاوکرایەوە لەلایەن (جەستن پرکینزی ئەمریکی) لە ساڵی (١٨٦٥ز)دا. ئەم گۆڤارە دووەم بڵاوکراوە بوو لە ئێراندا دوای بڵاوکراوەی ''کاغز ئەلئەخبار''، لە ساڵی (١٩٠٧ز) ھەتاوەکوو سەردەمی [[شۆڕشی دەستووری ئێران]] لە ورمێ نزیکی (١٠٠) بڵاوکراوە دەردەچوون، لە سەردەمی [[شۆڕشی دەستووری ئێران]] لە ورمێ گۆڤاری ''فریاد'' دەردەچوو کە سەرنووسەرەکەی (میرزا حەبیبی ئاغازادە) و خاوەنی ئیمتیاز (مەحمود غەنی زادە) بوون کە بە ھەردوو زمانی فارسی و ئازەربایجانی دەردەچوو کە بۆ وریا کردنەوە و ڕۆشنبیرکردنی خەڵک و پشتگیریکردنی شۆڕشی دەستووری ئێران بوو. [[کورد]]انی دانیشتووی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەم سەردەمەدا چەندین بڵاوکراوەیان بڵاودەکردەوە کە گرنگترینیان '''گۆڤاری کوردستان''' بوو کە لە نێوان ساڵەکانی (١٩١٢ - ١٩١٤) بڵاودەکرایەوە کە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە [[عەبدولڕەزاق بەدرخان]] بوو وە بڕێوەبەرەکەشی [[سمکۆ|سمکۆی شکاک]] بوو، کە بەزمانی کوردی و زمانی ئازەربایجانی دەردەچوو. کاتێک [[سمکۆ]] لە ساڵی (١٩١٩ز)دا ورمێی ڕزگارکرد، شایانی باسە شاری ورمێ ماوەی (چوار ساڵ) لەژێر دەسەلاتی کورددا بوو. لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا کە ورمێ بەدەست کوردەوە بوو، رۆژنامەیەکی کوردی بەنێوی '''رۆژی کورد و شەوی عەجەم''' بڵاودەکرایەوە کە سەرنووسەرەکەی ناوی (محەممەدی تورجانیزادە) بوو. لە ژێر چاودێری پۆلیس و خەفاندنی رادەربڕیندا لە سەردەمی پەھلەیدا لە ورمێ چوار بڵاوکراوە دەردەچوون، پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەکان کاریان دەکرد و پشتگیری سۆڕشیان دەکرد ھەتاوەکوو ئێستا دوو لەو بڵاوکراوانە بەردەوامیان ھەیە لە کارکردن. یەکەمین ڕۆژنامە لە ورمێدا دەردەچێت بەزمانی فارسی بە ناوی (ئازاری ئازەربایجان) لە ساڵی (٢٠١١ز)ەوە.<ref>https://www.webcitation.org/6Lt7Lhxlt</ref>
 
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ورمێ»