ورمێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦٠٧:
 
== وەرزش ==
[[پەڕگە:Ghadir Hall.jpg|وێنۆک|ھۆڵی وەرزشی غادیر]]
گرنگترین شوێنی وەرزشی لە ورمێدا کۆمەڵگەی وەرزشی تەختییە دەکەوێتە شەقامی کاشانی، کە دوو یاریگای تۆپی پێی لێیە لەگەڵ تێنسی سەرزەوی و ھۆڵی لەش جوانی و بۆکسێن و نیشانەشکاندن و جۆدۆ و تایکواندۆ و جومناستیکی لێیە. ھۆڵی وەرزشی غادیری (٦٠٠٠)کەسی، کە دامەزراوە لە ساڵی (٢٠٠٧ز)دا کە شوێنێکی گرنگی وەرزشییە لە ورمێدا.
 
=== تۆپی پێ ===
لە ورمێدا تەنھا یەک تیمی [[تۆپی پێ]]ی ھەیە بەناوی بەرقی ورمێ لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراندا، کە بەشداری دەکات لە ئاستی سێیەمدا.
 
=== بالە ===
لە ئێراندا ئابادان بە [[تۆپی پێ]] و مازندەران بە [[زۆرانبازی]] بەناوبانگن، ھەروەھا ورمێ لە یاری [[بالە]]دا بەناوبانگن. مێژووی ھاتنی یاری بالە بۆ ورمێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی دوو موژدەبەری ئایینی ھاتنە ورمێ، خەڵکی ورمێ یاریان دەکرد لەگەڵ موژدەبەرەکاندا لە حەوشەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ساڵی (١٩١٦ز)دا و ئەوان ئەم وەرزشەیان پێ ئاشناکردن و وەرزشی کۆنی خۆیان لە یاد بکەن و خۆیان بدەنە یاری بالە. تیمی ورمێ لە ساڵی (١٩٤٠ز)دا بەشداری یاری بالەی کرد. لە ئێستادا بە ورمێ دەوترێت ناوەندی بالەی ئێران یان پایتەختی بالەی ئاسیا. پاڵەوانی جامی یەکێتی بالەی ئاسیای ساڵی (١٠١٠ز) لە ھۆڵی غادیر لە ورمێ بەڕێوە چوو.<ref>https://www.webcitation.org/6Lt7JH8hK</ref>
 
=== فستیڤاڵی جامی جیھانی تەمموز ===
جامی تەمووزی ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت لە ھاویندا لە ورمێ بە بەشداری کردنی یاریزانان لە ئێران و کەمایەتی ئاشووری لە سوریا و عێراق.
 
== ناوەندی تەندروستی ==
 
== سەرچاوەکان ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ورمێ»