ھۆمیرۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٢٦:
| ماڵپەڕ =
}}
'''ھۆمیرۆس''' ([[گریکی کۆن|بەگریکیی کۆن]]: Ὅμηρος، Hómēros، [[ئینگلیزی|بەئینگلیزیی]]: Homer)، ھۆنراوەنووسێکی [[گریکی]] بەناوبانگ و نووسەری ھەردوو داستانی بەناوبانگی [[ئەلیادە]] و [[ئۆدیسا]]، ھەستا بە بەنەمرکردنی [[شەڕی تەڕوادە]] بەشێوەی ھۆنراوە بە شێوەیەکی زۆر ورد و پاراو، کە پێدەچێت روویدابێت لەدەوروبەری ساڵی ١٢٥٠ پ.ز. بەوەشەوە رانەوەستا تا داستانێکی ھۆنراوەیی تری نووسی، کە باس لە بەسەرھاتەکانی [[ئۆدیسیۆس]] دەکات لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی خۆی، لەدوای کەوتنی [[تەڕوادە]] لە سەدەی سیانزدەھەمی پێش زایین.
[[ئەلیادە]] بە رەوانبێژییەکی روون و ئاسان ناسراوە، لەگەڵ تێکەڵکردنی بە رەوانبێژییەکی زۆر بەھێزی زمانەوانیی، ھەروەھا پیشاندانی وێنەیەکی تەواو، لە سیما تایبەتییەکانی بوو، لەگەڵ باش لێکچوواندن و تەکنیکی وێنەیی درووستکراو لە ھزردا، کە بەپێی ئاماری وەرگێرەکان گەیشتۆتە سەد و نەووەت [[لێکچوواندن]]. مێژوونووسان کۆکنین لەسەر سەردەم و کاتی ژیانی ھۆمیرۆس، ھەندێکییان ھەن دەڵێن بەشداری [[شەڕی تەڕوادە]]ی کردووە و ھاوسەردەمی بووە، یان بابڵێین لە سەدەی سیانزدەھەمی پێش زاییندا ژیاوە، بەڵام زۆرینەی قسەکان ئەوە دەگەیەنن کە لە سەدەی ھەشتەم یان دەیەمی پێش زاییندا ژیاوە، یان بڵێین لەسەردەمی شەڕی تەڕوادەدا نەژیاوە، چوونکەچونکە گەر بەشداری شەڕەکەی بکردبایە، ئەوا دەبوو ناوی ھەبوایە لەنێو لیستی ئەو کەسانەی کە بەشداری شەڕی تەڕوادەیان کردووە.
 
لەسەدەی ھەشتی پێش زایین ژیاوە ئەوەی لەبارەی ھۆمیرۆسەوە زانراوە ، شاعیرێکی ھەرە گەورەی گریک بووە خاوەنی دوو داستانە بەناوبانگەکەی ( ئیلیادە ) و ( ئۆدێسە ) بووە و ، ھەشت سەدەیەک بەرلەزایین ژیاوە و بەرھەمی شیعری داستانی بڵاوکردۆتەوە .