کێشەی سپینۆزا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٥٠:
ئەو دەمەی باوکمیان سووتاند و بە چ ھۆیەکەوە سووتاندیان، چوونکە پارێزگاری لە کتێبە پیرۆزەکەی خوا دەکرد، ئەو کاتە خوا لە کوێ بوو؟ ئایا خوا ئەوەندە دەسەڵاتەی نەبوو کە باوکم، ئەو کەسەی ھەمیشە ڕێزی بۆ خوا دادەنا، ڕزگار بکات؟ ئەگەر وایە، کێ پێویستی بە خوایەکی وایە؟ ئایا خوا ئەوەندە دەسەڵاتەی نەبوو باوکم بپارێزیت؟ کەوایە کێ پێویستی بە خوایەکی وا بێڕوحمە؟
 
بە بڕوای من، ئەم کێشەیە، لە ھەڵەیەکی گشتی و سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە ھەڵەیە خوا وەکوو بوونەوەرێکی زیندوو، بوونەوەرێکی ساحیب فکر، بوونەوەرێک کە وەکوو خۆمان بیر دەکاتەوە، بوونەوەرێک کە بیر لە ئێمە دەکاتەوە، وێنا بکەین. یۆنانییە کۆنەکان بەم ھەڵەیان زانیبوو. دوو ھەزار ساڵ لەمەو پێش، پیاوێکی زانا بەناوی زنوفان نووسی، ئەگەر گاکان و شێر و ئەسپەکان، دەستیان ھەبوایە و بیانتوانیبایە وێنە بکێشن، لەوانەیە خوایان بە شێوەی خۆیان بکێشابایە. ئەگەر سێگۆشەکان بیانتوانیبا بیر بکەنەوە، لەوانەیە خوایەکی سێگۆشەیییان بکێشابایە و ھەروەھا بازنەکان لەوانەیە....
== سەرچاوەکان ==
* مسئله اسپینوزا ، اروین د. یالوم، بهاره نوبهار، نشر قطره، چاپ هفتم