ئاناکسیمینیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١:
'''ئاناکسیمینیس''' ناسراو بە '''ئاناکسیمینیسی میلیتۆسی''' (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μιλήσιος؛ لەدایکبووی ٥٨٦ – مردووی ٥٢٦ی پێش زایین) فەیلەسووفێکی یۆنانی کۆن بوو. ھی [[فەلسەفەی پێشسوقراتی|سەردەمی پێش سوقرات]]، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی پێش زاییندا چالاک بووە. لە کارەکانی ھیچ نەماوە و، بەم بۆنەوە وردەکارییەکان لەبارەی ژیانییەوە ناڕوون و لێڵە. ئەوەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئایدیا و فەلسەفەکەیەوە زانراوە بە ھۆی تێبینییەکانی [[ئەرەستوو]] و دیکەی نووسەرانی مێژووی فەلسەفەی یۆنانەوەیە.
 
ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی [[ئاناکسیماندرۆس]] بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی [[تالیس]] بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە [[قوتابخانەی میلیتۆسمیلیتۆسی]] ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی [[فەلسەفەی ڕۆژاوایی|فەلسفەی ڕۆژاوایی]] چاوی لێ ئەکرێت.
 
ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت [[ئارخێ]] و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا [[ئاپەیرۆن]] بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا» یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە. ئاگر ھەوای ناسکەوبووە، ئاو و خاکیش ھەوای خەسەوبوون.