تاوگۆزی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی وێنەکانی ناوچەی تاوگۆزی
ب زیادکردنی بەستەر بۆ زەڕایەن
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٤٩:
* [[دێ سوتک]] یان [[دێ سوتاو]] (ئەو گوندەیە کە کتێبخانەکەی مەولەوی تێدا سوتا).
 
ئەگەرچی گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاوەدانن و تاوگۆزییەکان زۆرێکیان گوندنشینن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بڵاون و نیشتەجێن. لە ڕۆژھەڵات زۆربەی تاوگۆزییەکانی دانیشتووی شارەکانی: کرماشان، جوانڕۆ و تازاوەی سەلاس، لە باشووریش لە شارەکانی: ھەڵەبجە، سلێمانی، دەربەندیخان، سیروان، ھەڵەبجەی تازە و لە ھەولێریش: بنەسڵاوە، کەسنەزان و کەلار، بەڵام بە شێوەیەکی فراوان لە [[زەڕایەن]] کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە تاوگۆزین.
 
لەمەڕ جوگرافیای سروشتییەوە دەوڵەمەندە و خاوەنی سەرجەم ڕەگەزەگانی جوگرافیایە وەک چیا، زنجیرەچیا، گرد، چەم و دۆڵ، دەشت، کانی و دەریاچە، ڕووبار، دورگە و ڕووەک و گژوگیای سروشتی، چیای بێزەل و سورمەر و زنجیرەچیاکانی زەواڵی و خۆشک و بەمۆ بەسنوری ڕۆژھەڵاتی دەڤەرەکەدا و ھتد.. و لوتکەچیاکانی سورمەر و دووبرا دەکەونە ئەم ناوچەیەوە.