پارتی کرێکارانی کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ چرا تیڤی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب زیادکردنی بەستەر بۆ کۆشکی سپی
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٩٨:
ئۆجەلان لە یەکەم گەشتیدا ڕووی لە ڕووسیا کرد و سەرباری ئەوەی دۆمای ئەو وڵاتە بە کۆی دەنگ مافی پەنابەریی سیاسیی بە ئۆجەلان بەخشی، بەڵام حکومەتی ڕووسیا مانەوەی ئۆجەلانی لە خاکەکەیدا قبوڵ نەکرد. ڕووسیا لەبەرامبەر ئەوەدا کە ڕێگری لە مانەوەی ئۆجەلان بکات لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە قەرزێکی ١٠ میلیارد دۆلاریی پێدرا و تورکیاش پشتیوانییەکانی خۆی بۆ چەکدارەکانی چیچان بڕی، کە ئەو کات چەکدارەکانی چیچان بەسەرۆکایەتیی جەوھەر دۆدایف و ئەسلان مەسخادۆف و شامیل باسایفەوە ڕووسیایان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە کردبووە. لە دوای ئەوە ئۆجەلان سەردانی ھەر یەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیای کرد. ھەروەھا ھەوڵیدا بڕواتە ئەڵمانیا کە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە ڕیگری لێکرا. ھەوڵێکی دیکەی ئۆجەلان ڕۆیشتن بوو بۆ ھۆڵەندا تاوەکو لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دۆز لە بارەی کێشەی کوردەوە بکرێتەوە و ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتیی کۆتایی پێبھێنرێت. بریتا بۆلەر یەکێک لە پارێزەرە ئەڵمانیەکانی ئۆجەلان، کە ھاوکات ئەندامی دەستەی تیمێکی پارێزەری نێودەوڵەتی بوو لە کتێی «گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەکدا» نووسیویەتی، کاتێک ئۆجەلان ھەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە ھۆڵەندا حکومەتی ئەمێستردام ئامادە باشی ڕاگەیاند و ڕێگای لە نیشتنەوەی فڕۆکەکەی ئۆجەلان گرت لە فڕۆکە خانەکانی ئەو وڵاتەدا. لەسەر داوای یۆنان و بۆ ھێوربونەوەی دۆخەکە، داواکرا ئۆجەلان یۆنان بەجێبهێڵێت بەرەو وڵاتی [[کینیا]] لە ئەفریقا بەڕێبکەوێت . لەو کاتەدا پلانی ڕۆیشتنیش بۆ ئەفریقای باشوور بۆلای ماندێلا بەھۆی ڕەزامەندی نیشان نەدانی حکومەتی ئەفریقای باشوورەوە شکستی ھێنا.
 
کاتێک ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە شاری [[نایرۆبی]]ی پایتەختی کینیا بوو، بڕیاری ئەوە درابوو ئۆجەلان بگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام کاتێک لە بینای باڵیۆزخانەی یۆنانەوە بەرەو فڕۆکە خانەی نایرۆبی بەڕێدەکەون لەلایەن ژمارەیەک لە تیمی تایبەتەوە ھێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی ئۆجەلان و دەستگیریان کردووە و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دا ئۆجەلان فڕێندرا بۆ تورکیا. بەپێی بەشێک لەسەرچاوە میدیاییەکان سەرۆکی ئەو کاتی کینیا لەبەرامبەر وەرگرتنی پێنج میلیۆن دۆلاردا ئامادەبووە ڕێگا بە فڕاندنەکەی ئۆجەلان بدرێت. ھەروەھا بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردبووە کە وتەبێژی [[کۆشکی سپی]] بەناوی سێندی برگرەوە سەرپەرشتیی ئۆپراسیۆنی چاودێرکردن و دەستگیرکردنی ئۆجەلانی بەڕێوە بردووە. ئەو زانیارییە بەشێوەی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا، پەکەکە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی شەشەمین کۆنگرەی خۆی بوو. لە دوای ڕفاندنی ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوە برد. پەکەکە تاوەکو ئێستا ١١ جار کۆنگرەی بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندووە. پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە. پەکەکە لە دوای عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانی وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیی کراوە. سووپای تورکیا لە ماوەی جەنگ لە دژی پەکەکەدا زیاتر لە چوار ھەزار گوندی باکووری کوردستانی تێکدا. بەھۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە ٢٥ ھەزار ئەندام و لایەنگری پەکەکە و ھاووڵاتیی کورد شەھید کراون وە زیاتر لە. ٢٠ ھەزار ھێزی سەربازی وە ئەندامانی میتی تورکییە کوژراون.
 
لە ماوەی جەنگی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ١٧ ھەزار مامۆستا، ئەندازیار، خوێندکار، گوندنیش، پارێزەر، پزیشک لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستان فڕیندراون و چارەنووسیان نادیارە. ئەگەری زۆر ئەوەیە ئەو کەسانە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورکیاوە لە دەستەی چەند کەسیدا و بە کۆمەڵ کوژرابن و لە گۆڕی کۆمەڵادا شاردرابنەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ (ئیھاد) لە تورکیا، زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی باکووری کوردستاندا ھەیە و جگە لەچەند دانەیەکیان نەبێت تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا ڕێگای نەداوە گۆڕەکان ھەڵبدرێنەوە و دۆسیەکانیان یەکلایی بکرێتەوە. پەکەکە ئێستا لە ژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کار دەکات. شێوەی بەڕێوەبردنی سیستمی ھاوسەرۆکایەتییە. ستراتیژیی ئێستای پەکەکە کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتیکە. بەپێی ئەو ستراتیژییە ھەموو گروپ، پێکھاتە، ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن بەپێی تایبەتمەندییەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن.