ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
ددان لە چوار بەشی سەرەکی پێک دێت. ئەوانیش:
* [[مینای ددان|مینا]]: بەشە سپییەکەی ددانە کە پێکھاتەیەکی ڕۆشن، ڕەق و ناسکیشە لە ھەمان کاتدا. لە ڕێژەیەکی زۆر [[مادەی نائەندامی]] پێکھاتووە. لە نێو مادە نائەندامییەکی مینادا ئەم پێکھاتانە ھەن: فۆسفاتی کالسیۆم، [[مەگنیسیۆم]]، [[سترۆنتیۆم]]، [[قوڕقوشم]] و [[ئایۆن]]ی [[فلۆر]]. مینا بەھێزترین ماددەی ناو لەشی مرۆڤە بێ ڕیزپەڕی (ئیستیسنا).
* [[عاج]]: عاج دەکەوێتە ژێر میناوە لەنێوان [[چیمەنتۆی ددان|چیمەنتۆ]]، [[مینای ددان|مینا]] و [[کرۆکی ددان]]دایە. عاج لە [[ئێسک]] ڕەقترە بەڵام لە مینا نەرمترە. لە ھەمان کاتیشدا عاجی ددانە ھەمیشەییەکان لە عاجی ددانە سەرەتاییەکان ڕەقترن. ڕەنگێکی زەرد و تایبەتمەندی لاستیکیی ھەیە.
سێ جۆر عاج ھەیە؛ [[عاجی سەرەتایی]] کە بەشی زۆری عاج پێک دەھێنێت، [[عاجی دووەمی]]،دووەمی، [[عاجی سێیەمی]] کە پێشی دەوترێت [[عاجی ساڕێژکەر]] لەبەر ئەوەی لە ئەنجمی کارتێکردنی ھۆکارێکی دەرەکی دروست دەبێت. وەک [[کلۆربوون]] یان [[خوران]]. لە لایەن ئەو خانانەی عاجەوە دروست دەبن کە بەر ھۆکارەکە کەوتوون لە کاتێکدا عاجی یەکەمی و دووەمی لە لایەن خانەی [[عاجپێکھێن]]ەوە دروست دەبن.
* [[کرۆکی ددان]]: بەشە زیندووەکەی ددانە کە دەمار و ملوولەی خوێنی تیادیە ئەویش بەستەرە شانەی نەرمە کە پاڵپشتی عاج دەکات. لەناو کرۆکدا خانەکانی [[عاج پێکھێن]]، [[ڕیشاڵ پێکھێن]]، خانەکانی مەیزنکایمی جیاوازنەبوو، خانەی بخۆری گەورە، لیمفە خانە، خانە دێندرایتەکان. لەدوای تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە خانەکانی کرۆکی ددان وردە وردە کەم دەکەن، تا لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا دەبنە نیوە.
|