کۆمەڵکوژیی دێرسیم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان |
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ٤٧:
شۆڕشی سەید ڕەزا دەرسیمی، کە حەوت ساڵ بەدوای شۆڕشی [[کۆماری ئاگری]] ھاتە ئاراوە. بە ھاوئاھەنگی ڕێبەرانی کورد کە لە [[کورپیک]] لەگەڵ سەید ڕەزا چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو شۆڕش دەستی پێکرد. دەوڵەتی تورکیا، ھێزێکی لە دژی ئەوان لە ناوچەکانی [[ئەرزنگان]]، [[ئەرزرۆم]]، [[مەلاتیە]] و [[دیاربەکر]] دامەزراند.<ref name="آخرین مستعمره">آخرین مستعمرە، بحران کردستان ترکیە از آغاز تا کنون/ بئوار الیما/ ص ٥١</ref>
[[جەلال بایار]] سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا، [[عیسمەت ئینۆنو|عیسمەت پاشا]]ی بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکە دانا. ئەڕتەشی تورک لە سەرجەم چەکەکانی، دژی شۆڕشگێران کەڵک وەردەگرت. لەو کاتەدا [[ئاڵپدۆگان]] بۆ سەرکوتی سەید ڕەزا ھەڵبژێردرا. ئاڵپدۆگان دووجار شاری دەرسیم و ناوچەکانی دەوروبەری بۆردومان کرد، بە شێوەیەک کە ھاوڵاتیان بۆ چیاکان و ئەشکەوتەکان پەنایان دەبرد.<ref name="آخرین مستعمره"/>
لە نموونەیەکدا بە فەرمانی ئاڵپدۆگان، یەکێک لە ئەشکەوتەکانی [[کوتوزیکداغ]] لە [[دۆڵی ایسکۆرلا]] کە ٢٥٠٠ ژن و مناڵ و پیر لە ھاوڵاتییە عەلەوییەکانی شاری دێرسیم پەنایان بۆ بردبوو، سەربازەکان ڕێگاکانی چوونە دەرەوەیان بە [[دینامیت]] تەقاندەوە و کەرەستەکانی ئاگرکەرەوەیان بۆ ناو ئەشکەوتەکە ھاویشت و لە ئاکامدا سەرجەم ھاوڵاتیانی ناو ئەشکەوتەکە بە زیندوویی سووتان و ژێرخاک کران.<ref>قیام و نهضت علویان زاگرس یا تاریخ تحلیلی اهل حق/ محمد علی سلطانی/ تهران-مؤسسه فرهنگی سها/ ص 218</ref>
|