ڕاستی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣٦:
پێرس بەم چەشنە دروستی ئەناسێنێ: «دروستی ئەو ھاودڵی و ھاوبیرییەیە کە وتەیەکی ڕاگەیەنراوی ڕووت ھەیەتی لەگەڵ ئەو تخووبە ئایدیالەدا کە تۆژینەوەی بێدوایی بۆ بەدەستەوەدانی بڕوای زانستی بەرەو لای تاو ئەدرێت، ھاودڵی و ھاوبیرییەک کە وتە ڕاگەیەنراوە ڕووتەکە لە سایەی داننان بە ناتەواوی و یەکلاگریی خۆیەوەیە کە ئەتوانێ ببێ بە خاوەنی و، ئەم دانپیانانەش بەشێکی گرنگ لەو ئاوێتەیەیە کە دروستیی ناوە.»<ref name="Peirce Truth and Falsity">Peirce, C.S. (1901), "Truth and Falsity and Error" (in part), pp. 716–20 in James Mark Baldwin, ed., ''Dictionary of Philosophy and Psychology'', v. 2. Peirce's section is entitled "''Logical''", beginning on p. 718, column 1, and ending on p. 720 with the initials "(C.S.P.)", see Google Books [[iarchive:beginningthirdr00randgoog/page/n748|<!-- pg=718 --> Eprint]]. Reprinted, ''Collected Papers'' v. 5, pp. 565–73.</ref> ئەم پێناسە جەخت لەو  ڕوانگەیەی پێرس ئەکاتەوە کە لەوێوە ''ناتەواوی'' و ''نیوەچڵی'' و ''نزیکبوونەوە بەڵام پێ نەگەیشتن -''ی بۆ تێگەیشتنێکی گونجاو  لە ھەقیقەت بە گرنگ ئەبینی. پێرس وای بۆ ئەچوو کە شتێ ھەقیقی و دروستە کە لە ئاکامی ئاوەزان و بەڵگەھێنانەوەی دوورودرێژەوە لە لایەن توێژەرانەوە پشتڕاست بێتەوە. ئەو بڕوای وا بوو کە ھەر شتێ ھەتا تاقی نەکرێتەوە و بە مەشقپێکردن پەسەند نەکرێ  ھەڵسەنگاندن و داوەری ھەڵناگرێ.<ref>[http://www.kalamislami.ir/article_61748.html تبیین و نقد پراگماتیسم]، فصلنامه علمی-پژوهشی کلام اسلامی</ref>
 
گێڕانەوەی [[ویلیام جەیمز]] لە تیۆریی پراگماتیک، سەرەڕای ئاڵۆزی، زۆر جار بەم وتەیە کورت ئەکرێتەوە کە: «'دروست' ھەر ئەو بەرژەوەندەیە لە شێوازی تێفکرینماندا، ھەر وا کە 'باش'یش ھەر ئەو بەرژەوەندەیە لە شێوازی ھەڵسوکەوتماندا».<ref name="WJP">James, William, ''The Meaning of Truth, A Sequel to 'Pragmatism','' (1909).</ref> <ref>{{Cite book|last=جیمز|first=ویلیام|title=پراگماتیسم|publisher=|year=١٣٧٠|isbn=|location=|page=١٢٨|pages=|translator-last=رشیدیان|translator-first=عبدالکریم}}</ref> بە زمانێکی تر، ئەو فیکرە دروستە کە خێر و قازانجی تێدا بێ ( بە بەرژەوەند بێ)، ھەر وا کە ئەو کارەکارەش باشە کە خێر و قازانجی تێدا بێ. ئەڵبەت قازانج و بەرژەوەندێ کە جەیمز بڕوای پێیە قازانج و بەرژەوەندی خۆ نییە بەڵکوو مەبەستی بەرژەوەندی ھەمووانییە.<ref>{{Cite book|last=فروغی|first=محمدعلی|title=سیر حکمت در اروپا|publisher=|year=|isbn=|volume=۳|location=|page=۶۸۷|pages=}}</ref> بە لای ئەوەوە دروستی چۆنایەتییەکە کە بۆ ئەوە بزانرێ بایەخی ھەیە یان نا، ئەبێ سەیری ئەوە بکرێ کە لە کردەوەدا کاریگەرە یان نا.
 
[[جۆن دووی|جۆن دوویی]] لە پێرس شلتر گرتوویەتی بەڵام نە ھێندەی جەیمز. ئەو بۆچوونی وایە کە [[لێپرسینەوە]]، چ زانستی، چ تەکنیکی، چ سایکۆلۆجیکی، چ فەلسەفی یا کولتووری، لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات خۆی ڕێک و ڕاست ئەکاتەوە، بەو مەرجەی کە خۆی بداتە دەست [[تاقیکاری|تاقیکردنەوەی]] کۆمەڵەیەک لە لێکۆڵەرانەوە تا ئەوان بێن و هەچ ھەقیقەتێک کە [لێپرسینەوەکە] دەری خستووە و ڕای ناوە ڕوونی بکەنەوە و پاساوی بۆ بێننەوە و پاڵاوتەی بکەن و تەنانەت ئەگەر پێویستیش بوو ڕەتی بکەنەوە.<ref>Encyclopedia of Philosophy, Vol.2, "Dewey, John", auth Richard J. Bernstein, p. 383 (Macmillan, 1969)</ref>