عەباس کەمەندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی مۆسیقای کوردی
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
←‏ژیان: زیادکردنی بەستەر
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١:
'''عەباس کەمەندی''' (١٩٥٢-٢٠١٤) [[ھونەرمەند]]، [[نیگارکێش]]، [[نووسەر]]، [[شاعیر]] و دەرھێنەری بواری شانۆ لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]].
 
== ژیان ==
===ژیانی سەرەتایی===
عەباس کەمەندی ساڵی [[١٩٥٢]] لە خۆرئاوای شاری [[سنە]] لە گەڕەکی جەوراوا لەدایک بووە. زۆربەی بنەماڵەی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە. کەمەندی جیا لە ھونەری [[مۆسیقا]] شارەزایی زۆری لە بواری [[وێنەکێشی]]، [[شانۆ]] و [[سینەما]] و [[ئەدەبیاتی کوردی]] دا ھەبووە و ماوەی ٣٥ ساڵ لە رادیۆی دەنگی شاری سنە کاری کردووە.
عەباس کەمەندی، لەدایکبووی شاری سنە لە گەڕەکی جەواراوا لەدایکبووە. باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە. زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە، کە بە گووتەی خۆی دەڵێت: "کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەهاتنە دونیاوە" و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و هەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە. لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامیەوە کوژراوە. تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە، وەک خۆی دەڵێت: "گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو". کەمەندی تەنها لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.
لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ژیانی ھاوبەش دەست‌پێدەکات و دەبێتە باوکی کوڕێک و دوو کیژ.
 
لە بەرەبەیانی ڕۆژی [[٢٢ی ئایار]] ی [[٢٠١٤]]، لە تەمەنی ٦٢ ساڵی، بەھۆی ڕاوەستانی دڵەوە دنیای ڕووناک بەجێ دێلێ و لە زیارەتانی ئاساوڵە (بەھەشتی محەمەدی) ئەسپەردەی خاک دەکرێ.
==ژیانی هونەری==
===سەرەتای هونەر (١٩٧٠–١٩٧٢)===
====تەلەفزیۆن و ڕادیۆی سنە====
کەمەندی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەستیکردووە بە کاری هونەری و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی وەرگرتووە بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردیی بەناوی «شەوبۆ و حەمە شوان» بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە. ئەم چیرۆکە دوو جار لە ڕادیۆی سنە پەخشکرا و پێشوازییەکی زۆری لێکرا، کە وای لە کەمەندی کرد کە دووبارە بینووسێتەوە و پەخشی بکاتەوە. دوو ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن ڕادیۆی سنەوە وەرگیرا، تەلەفزیۆنی سنە دامەزرا، و کەمەندی دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرەکان. یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی تەلەفزیۆنیی بریتیبوو لە دۆبلاژکردنی زنجیرەی «لۆرێڵ و هاردی» بۆ زمانی کوردی، کە خۆی کاری دۆبلاژی بۆ چوار کەسایەتیی ناو زنجیرەکە دەکرد.
 
لە ساڵی ١٩٧١دا، دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شیعریدا لەگەڵ ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی گرنگیی ئەدەبیاتی کوردی، کە یەکێک لەوانە ڕەحیم موعینی کرماشانی بوو، بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانان درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرهەنگ و هونەر بە پێشکەشکردنی شیعری حافزی. تا ١٩٧٧، سەدا ٩٥ی ئەو گۆرانییانەی لە ڕادیۆی سنە تۆماردەکران هی خانەی فەرهەنگ و هونەر بوون.
 
===دەستپێکردنی گۆرانیبێژی===
====ناسینی حەسەن کامکار====
لە ساڵانی سەرەتای کارکردن لە ڕادیۆی سنە، [[حەسەن کامکار]]ی بەڕێکەوت ناسی و یەکەم کاری کرد لە دونیای میوزیکدا بە گووتنی گۆرانیەک کە حەسەن کامکار بۆ جەژنی ٢٥٠٠ ساڵەی شاهەنشای ئێران. دوای ئەوە کارکردنی کەمەندی و کامکار بەو شێوەیە ڕۆیشت تا راپەڕین.
 
====کارکردن لەگەڵ کامکاران و بەناوبانگبوون====
دوای یەک دوو ساڵێک، کەمەندی دەستیکرد بە گۆرانی وتن بە شێوازێکی لێهاتوو و پڕۆفیشناڵانە و نزیکەی ٣٠ گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بە دەنگی کەمەندی پەخشکران پێش راپەڕین. زۆربەی گۆرانییەکانی بریتیبوون لە گۆرانیی ناوخۆیی کوردی، و لەجیاتی وتنەوەی گۆرانیی فۆلکلۆری، شیعری کوردی دەکردە گۆرانی. دوای راپەڕین، کەمەندی درێژەی دایە چالاکییە موزیکییەکانی لەگەڵ گروپی [[کامکاران]]، کە دوایی بوونە بەناوبانگترین گروپی مۆسیقیی کوردیی لە ئێران. یەکەم بەرهەمی ئەم کارکردنەیان ئەلبومی «هەورامان» بوو، کە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن کۆمپانیای سرووشەوە بڵاوکرایەوە. کەمەندی و گروپی کامکاران دواتر ئەلبومی «پرشنگ» و دواتر «گەلاوێژ»یان بڵاوکردەوە، کە تا ئێستاش یەکێکن لە بەربڵاوترین گۆرانییەکان لە ناوخۆی کوردستان.
===دابڕان لە هونەر===
جیابوونەوەی لە گروپی کامکاران دابڕینیشی بوو لەگەڵ دونیای مۆسیقا، کە زیاتر گرنگی پێدەدا لە کاری سەرەکیی خۆی، کە نووسین بوو بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن. زیاتر لەم چالاکیانە، کەمەندی ئەدەبیات و فۆلکۆری کوردستانی نووسیوە کە ٦ هەزار پەڕەیە و لە کتێبخانەی فەرهەنگی لە تاران پارێزراوە. سەرەڕای ئەو هەموو کارەی لە دونیای هونەریدا، کەمەندی پەشیمانە لە هونەر و دەڵێت گەر جارێکی تر لەدایکببێتەوە هەرگیز نزیکی هونەر و هونەرمەندان ناکەوێتەوە. بەو هۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە هیچ کام لە کوڕ و کچەکانی کار لە هونەردا بکەن.
 
==مەرگ==
لە بەرەبەیانی ڕۆژی [[٢٢ی ئایار]] ی [[٢٠١٤]]،٢٠١٤، لە تەمەنی ٦٢ ساڵی، بەھۆی ڕاوەستانی دڵەوە دنیای ڕووناککۆچی بەجێدوایی دێلێدەکات و لە زیارەتانی ئاساوڵە (بەھەشتی محەمەدی) ئەسپەردەی خاک دەکرێدەنێژرێت.
 
==ژیانی تایبەتی==
لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ژیانی ھاوبەشهاوسەریی دەست‌پێدەکاتپێکهێناوە و دەبێتە باوکی دوو کوڕێککچ و دوو کیژکوڕێکە.
 
== بەرھەمەکان ==