کەی نزیکترین ھاوسێکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروستکردنی وتاری نوێ
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٥:٢١، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠

ئەلگۆریتمی k-نزیکترین ھاوسێکان (بە ئینگلیزی: k-nearest neighbours) یا کەی ئێن ئێن k-NN ئەلگۆریتمێکی پۆلێنکەرە کە بە جۆرێک لە ئەلگۆریتمی فێربوونی تەمبەڵ و ھەروەھا ئەلگۆریتمی ناپارامەتری دادەنرێت.[١][٢] تەنیا پارامەتری ئەم ئەلگۆریتمە kە کە ژمارەیەکی تەواوە کە ژمارەی ھاوسێکان پیشان دەدات. بۆ نموونە ئەگەر k دابنرێت ٣، ئەلگۆریتمەکە ٣ نزیکترین ھاوسێ دەدۆزێتەوە. ئەلگۆریتمی کەی ئێن ئێن بە دۆزینەوەی مەودای نموونەکان کار دەکات. واتە کاتێک دەیھەوێت نموونەیەکی تازە پۆلێن بکات سەرەتا مەوداکەی لە تەواو نموونەکانی ناو بنکەدراوەکە دەدۆزێتەوە. ئینجا k نزیکترین ھاوسێکانی ئەو نموونە تازەیە ھەڵدەبژێرێت. پۆلی نموونە تازەکە لە ڕووی نیشانە یا پۆلی ھاوسێ نزیکەکانەوە دەدۆزرێتەوە. واتە بە دەنگدان لە نێوان نزیکترین ھاوسێکاندا.[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ Provost, F. , & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
  2. ^ T. Hastie, R. Tibshirani, and J. Friedman, “The Elements of Statistical Learning,” Bayesian Forecast. Dyn. Model. , vol. 1, pp. 1–694, 2009.
  3. ^ T. Hastie, R. Tibshirani, and J. Friedman, “The Elements of Statistical Learning,” Bayesian Forecast. Dyn. Model. , vol. 1, pp. 1–694, 2009.