جیھانی سۆفیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٢٨:
''جیھانی سۆفیا'' بوو بە پڕفرۆشترین کتێب لە نەرویجدا و خەڵاتی ئەدەبیی ئەڵمانیی گەنجانی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٤دا. وەرگێڕانە [[ئینگلیزی]]یەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە، وە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا.
بە گوێرەی ساڵی ٢٠١١ ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجاونۆ زمان، لەگەڵ زیاتر لە چل میلیۆن کۆپیی چاپ فرۆشراوە.<ref>{{cite web |last=Mattin |first=David |url=https://www.thenational.ae/arts-culture/books/sophie-s-world-author-turns-from-philosophy-to-climate-change-1.432265 |title=Sophie's World author turns from philosophy to climate change |work=[[The National (Abu Dhabi)|The National]] |date=14 March 2011 |accessdate=24 February 2019}}</ref> ئەمە سەرکەوتووترین ڕۆمانی نەرویجییە لەڕووی بازرگانییەوە لە دەرەوەی نەرویجدا، وە کراوە بە فیلم و یاری کۆمپیوتەریش.
== کورتەی چیرۆکەکە ==
چیرۆکەکە سەبارەت بە کچێک نووسراوە بە ناوی سۆفیا کە نزیک تەمەنی پازدە ساڵیدایە و لە نزیک ساڵڕۆژی لەدایکبوونی، ھەندێک نامە و کاسێتی ڤیدیۆیی لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی ئالبێرتۆ ناکس بۆ دەچێت کە تێیاندا ھەندێک پرسیاری سەرنجڕاکێش ئاراستەی سۆفیا دەکات وەکوو، ئەتۆ کێی؟ جیھان چۆناوچۆن دروست بووە؟
سەرەتا لەم نامانەدا باس لە یۆنانی کۆن، سوکرات، و پرسیارە سەرەکییەکانی ژیانی مرۆڤ دەکرێت. دوای چەند نامەیەک سۆفیا و ئالبێرتۆ یەکتری دەبینن و بەردەوام چاوپێکەتنیان دەبێت و باس لە تیۆرییە فەلسەفییەکانی یۆنانی کۆن، سەدەکانی ناوین، ڕۆنسانس، سەردەمی ڕۆشەنگەری، و سەردەمی ھاوچەرخ دەکەن. چیرۆکەکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خوێنەری ڕۆمانەکە لەگەڵ مێژووی فەلسەفە ئاشنا دەکات و لە درێژایی ڕۆمانەکەدا ھەندێک ڕووداو، سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن ھەتا درێژەی چیرۆکەکە بخوێنیتەوە.
<ref>{{بیرخستنەوەی وێب | ناونیشان = http://www.asriran.com/fa/news/139254/دنیای-سوفی | سەردێڕ = دنیای سوفی}}</ref>
 
== ئەو کارانەی کە لەسەر ئەم ڕۆمانە کراون ==