نەرویژ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٦٩:
'''نەرویژی ئەمڕۆ'''
 
دوای تەواوبوونی جەنگ، وڵات پێویستی بە بنیادنانەوەی هەبوو. تا ڕادەیەکی زۆر کالا کەم بوو، و خانووی کافی بۆ خەڵک نەبوو. بۆ بنیادنانەوەی وڵات بەزووترین کات پێویست بە هاوکاری و یەکڕیزی هەبوو. حکوومەت هەندێ ڕێسای سەخت و توندی دانا بۆ ئابووری و سەرفکردن (ئیستهلاک). ماوەیەکی کورت دوای جەنگ، [[نەتەوە یەکگرتووەکان|ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان]] (UN) دامەزرا. ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەگرتووەکان ئەوە بوو کە پەرە بدا بە ئاشتی و دادوەری لە سەرانسەری جیهان. نەرویژ یەکێک بوو لە یەکەمین وڵاتان کە لە نۆڤەمبەری ١٩٤٥ بوو بە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]] پێشنیاری یارمەتیی داراییی دا بۆ پشتیوانیکردن لە بنیادنانەوەی وڵاتانی ئەورووپا لە دوای جەنگ. ئەم یارمەتیە ئابوورییە بە ناوی “پلانی مارشاڵ” ناسراو بوو، وە داخوازییە ئابووری و سیاسیەکانی وڵاتانی وەرگری ئەم یارمەتییەی لە خۆ دەگرت. نەرویژ نزیکەی سێ میلیارد کرۆن یارمەتیی وەرگرت. لە ١٩٤٩، نەرویژ و یازدە وڵاتی تر “پەیماننامەی ئەتلەنتیکی باکور”یان واژۆ کرد. ئەمە بوو بە هۆی دامەزرانی [[ناتۆ|ڕێکخراوی بەرگریی ئەتلەنتیکی باکور، ناتۆ]]. پەیوەندیی نزیکی نێوان ڕۆژاوای ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان هەتا ئەمڕۆ بەردەوامە. ئابووریی نەرویژ لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠دا تەقریبەن بەهێز بوو، و حکوومەت چەندین چاکسازیی ئەنجام دا بۆ ئەوەی چۆنایەتیی ژیانی دانیشتووانی ئەم وڵاتە باشتر بکا. لە ساڵانی ١٩٦٠دا، چەند کۆمپانیا ویستیان لە دەریاکانی نەرویژدا بیر هەڵکەنن بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز. هەروەکوو پرۆژەکانی کارەباییی ئاویی ٥٠ ساڵ لەوەوپێش، سەرچاوەکانی نەوت لەژێر خاوەندارێتیی حکوومەتدا بوو، بەڵام ڕێگە درا بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی لە هەندێ شوێنی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بگەڕن بۆ نەوت، بیر هەڵکەنن و نەوت هەڵگۆزن. یەکەمجار لە ١٩٦٩، لە دەریای باکوور نەوت دۆزرایەوە و، لەو کاتەوە، نەرویژ بووە بە وڵاتێکی خاوەن نەوت. ئەمڕۆ، نەرویژ یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین ڕێژەی نەوت هەناردە دەکات، وە پیشەسازیی نەوت کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ئابووریی نەرویژ هەیە. هەروەها، بزووتنەوە جەماوەرییە مەزنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر پێشکەوتنی نەرویژی ئەمڕۆ هەبووە. بە تایبەت بزووتنەوەکانی یەکێتیی کرێکاران و بزووتنەوەکانی ژنان ڕۆڵێکی مەزنیان هەبووە. پێشینەی بزووتنەوە کرێکارییەکان لە نەرویژ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٦٠٠، بەڵام لە ساڵانی ١٨٨٠دا لەگەڵ زۆرتربوونی کارەکانی بواری پێشەسازی ئەم بزووتنەوانە زیاتر ڕێکخران. لە ساڵانی ١٩٢٠دا، ئەم بزووتنەوەیە هێز و کاریگەرییەکی زۆرتری هەبوو. بزووتنەوەی کرێکاری خەباتی کرد بۆ باشترکردنی ژیانی کرێکاران، لەوانە کەمکردنەوەی ماوەی کارکردن لە ڕۆژدا، باشترکردنی سەلامەتی شوێنی کار، بیمەی تەندروستی و مافی وەرگرتنی یارمەتیی دارایی لە کاتی بێکاری. بزووتنەوەی ژنان خەباتی کرد بۆ مافەکانی ژنان لە نێو کۆمەڵگا، یەکسانیی نێوان ڕەگەزەکان و دەرفەتی یەکسان بۆ پیاو و ژن. مافی جیابوونەوە، مافی کۆنترۆڵی منداڵبوون، مافی لەباربردن و مافی ژنان بۆ بڕیاردان لەبارەی لەشی خۆیان هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی بزووتنەوەی ژنان بوونە. ئەمڕۆ، پیاو و ژن مافی یەکسانیان هەیە بۆ خوێندن، کار، مڵک، ماڵ، میرات، دەرمان و چاودێریی تەندروستی.
 
== جوگرافیا ==