ڕووسیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٦٦:
== یەلتسین و ڕووخانی سۆڤیەت ==
بناغەدانەری ڕووسیای نوێ بۆریس یەڵتسین، یەکەم سەرۆک کۆماری ڕووسیا بو کە بە شێوازێکی دیمۆکراتیک ھەڵبژێردرا. یەڵتسین لە ساڵی ١٩٣١ لە ناوچەی ئۆراڵ لە بنەماڵەیەکی جووتیار لەدایک بوو. پلە یەک لەدوای یەکەکانی لە حیزبی کۆمۆنیست بڕیی.
لە ساڵی ١٩٨٥ لە لایەن میخائیل گۆرباچۆف –دوایین ڕێبەری سۆڤیەت- بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مۆسکۆ و ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ناو سیستمی حیزب بانگ کرا بۆ پایتەخت. چاکسازییەکانی یەڵتسین ڕق و نەفرەتی کۆمۆنیستە موحافزکارەکانی لە ئەو وروورژاند. کار گەیشتە ئەوەی کە تەنانەت لە ئەنجامدا بکەوێتە بەر ھێرشی میخائیل گۆرباچۆف. لە ساڵی ١٩٨٨ ئەندامێتیی خۆی لە مەکتەبی سیاسیی حیزبی کۆمۆنیست ھەڵپەسارد و دوو ساڵ دواتریش بە تەواوەتی لە حزبی کۆمۆنیست ھاتە دەرەوە. یەڵتسین ئیدی شتێکی ھەبوو کە حیزبکەی جارانی نەیبوو؛ ئەوەش پشتگیریی جەماوەری بوو. ئەو لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئاساییدا ھەڵپەڕکیی دەکرد و قەسەی خۆشی لەگەڵدا دەکردن. ھەر بەوەش لە ساڵی ١٩٩١ بووە یەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ڕووسیا. لە ڕوانگەی ڕۆژاواییەکانەوە بە ھۆی داکۆکیکردنی لە دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک، یەڵتسین کەسایەتییەکی دیموکرات بوبوو. ھەر لەو ساڵەدا موحافزکارە توندڕەوەکان ھەوڵی کودەتایان دا، بەڵام یەڵتسین گۆرباچۆفی کردەوە بە سەرۆکی حزب و بەم جۆرە ویستی لە لایەک کودەتاکە بێ کاریگەر بکات و لە لایەکی تریش ویستی ڕۆڵ و پێگەی گۆرباچۆف لاواز بکات.
ھەر لەو ساڵەدا موحافزکارە توندڕەوەکان ھەوڵی کودەتایان دا، بەڵام یەڵتسین گۆرباچۆفی کردەوە بە سەرۆکی حزب و بەم جۆرە ویستی لە لایەک کودەتاکە بێ کاریگەر بکات و لە لایەکی تریش ویستی ڕۆڵ و پێگەی گۆرباچۆف لاواز بکات.
دوابەدوای ئەوەش حزبی کۆمۆنیستی وەک حزبێکی نایاسایی لە قەڵەم دا کە ھێشتا کۆڵەکەی دەسەڵات بوو. لە کۆتاییی ئەو ساڵەشدا یەکێتیی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ فەرمانی بە سوپا دا تا ھێرش بکەنە سەر پەرلەمان چونکە لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە داگیر کرابوو.
یەڵتسین لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ جاری دووەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردرایەوە و تا ساڵی ١٩٩٩ز لە پۆستەکەیدا مایەوە. لەو ساڵەدا بە ھۆی نەخۆشییەوە دەستی لە کار کێشایەوە و ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای ھەواڵگری (کا گ ب) جێگای گرتەوە. یەڵتسین لە ساڵی ٢٠٠٧ لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا ماڵاواییی لە ژیان کرد. ڤلادیمیر پۆتن سەرۆکی پێشووی ڕووسیا و دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ئێستای ئەو وڵاتە، پاڵەوانی سەرەکیی داستانی ھەستانەوەی ڕووسیایە لە دوای ئەو ڕووخانە گەورەیەی کە لە ساڵی ١٩٩١دا تووشی بوو.