دەڕەشار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب خاوێنکردن
ھێڵی ٤١:
'''ماداکتۆ'''، '''Madakto'''، '''دەڕەشار''' یان '''شاری مێژوویی سەیمەرە'''، (بە فارسی: درە‌شھر)، یەکێک لە شارەکانی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]ە کە لە [[پارێزگای ئیلام]] ھەڵکەوتووە.
زۆربە دانیشتووانی ئه ام شاره و لەکی و لوڕی قسە دەکەن.
ماداکتۆ یەکێک لە مێژوویی‌ترین شارەکانی کوردستانە و پێشینەیەکی دوور و درێژی ھەیە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە چەندین جارە وێران کراوە و دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە. لە ھێرشی عەرەب و ئاشوورییەکان دا ئەم شارە چەند جار خاپوور کراوە و سەر نوێ دامەزراوەتەوە. بەپێی بیروڕای شارەزایان، ئەو شارەی کە ئێستا لە ئێران بە دڕەشەھر ناسراوە لە سەر وێرانەکانی ماداکتۆ، پێتەختی ئیلامیەکان ئاودان کراوەتەوە. وا دیارە کە ماداکتۆ یەکەمین شاری ئیلامی بووە کە لە ھێرشی ئاشوور بانی پاڵ دا وێران کراوە. لە سەردەمی ئەخمینیەکان دا ئەم شارە یان بە وێرانەیی ماوەتەوە یان چیتر بایەخی و گرینگایەتی پێشووی نەبوو. بەڵام لە سەردەمی ئەشکانیەکان ئەم شارە دووبارە ژیاوەتەوە و نۆژەن کراوەتەوە وە لە سەردەمی ساسانیەکان دا بە تەواوی ئاوەدان کراوەتەوە و پەرەی سەندووە.
 
سکە و پارە ئاسنیە دۆزراوەکان لە کەلاوەکانی ماداکتۆ دەگەڕێتەوە بۆ خوسرەوی سێیەم و جێنشینەکانی. ئێستاکە ئەم شارە لە بناری کێو و لە داوێنەی کلاوەکانی شارەکەی سەردەمی ساسانی و لە سەر کەناری ڕووباری سەیمەرە دایە. ئەم شارە لە بواری کشت و کاڵ، سەرچاوە ئاوییەکان، لەوەڕگە و دارستانەوە زۆر پڕپیت و بەھێزە.
ھێڵی ٤٧:
[[پەڕگە: Pirdî_Mêjûyî_Gamêshan.jpg|وێنۆک|270px|[[پردی مێژوویی گامێشان]] لە شاری ماداکتۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان]]
== ھەڵکەوتەی جوگرافیایی ==
ماداکتۆ ١٢٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای ئیلام، واتە شاری ئیلام دوورە و لە ھەڵکەوتەی جوگرافیایی N٣٣ ٠٧ ٥٠،E٤٧ ٢١ ٥٥ دایە و ٧٢٠ میتر لە ئاستی دەریا بەرزە. ئەم شارە لە بناری کەویرکێو، لە زاگرۆسی ناوەندی دامەزراوە. ئەم ناوچەیە کە جوگرافیزانان، مێژووناسان و شوێنەوارناسان بە دەشتی سەیمرە ناوی دەبەن ١٥٠٠ کیلۆمتری دووجا یەکێک لە ناوچە مەزنە مێژووییەکانی کوردستانە.
 
مێژووی ئەم ناوچە دەگەڕێتەوە بۆ دە ھەزار ساڵ لەمەوپێش وە دۆزراوە مێژووییەکانی پشتی بەنداوی سەیمەرە و شوێنەوارگەلی نوێسەنگی ھەتاوەکوو سەردەمی قاجار ئەمە دەسەلمێنێت.
ھێڵی ٧٣:
 
== سەرچاوەکان ==
# [http://www.irna.ir/View/FullStory/?NewsId=840858&IdZone=64 ماڵپەڕی ھەواڵنێری ئیرنا (بە فارسی)]{{بەستەری مردوو|url=http://www.irna.ir/View/FullStory/?NewsId=840858&IdZone=64 |date=کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ }}{{dead link|date=Septemberئەیلوولی 2017٢٠١٧ |bot=InternetArchiveBot |fix-attempted=yes }}
# [https://web.archive.org/web/20100821002343/http://www.ilamtoday.com/article/article.asp?n=43 ماڵپەڕی ئیلامی ئەمڕۆ (بە فارسی)]
# [https://web.archive.org/web/20120415105818/http://www.ilam-miras.ir/index.aspx?siteid=71&pageid=254&newsview=5677%7C%D9%85%D8%A7%DA%B5%D9%BE%DB%95%DA%95%DB%8C بۆماوەی کولتووری ئیلام (بە فارسی)]