'''مۆنتاژ''' بەو کارە تەکنیکیانە دەوترێت کە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی فلیمێکدا یان ڤیدۆیەکدا دەکرێت، وەک بڕین، کورتکردنەوە، دەستکاریکردن لە کاتدا و.... وشەکە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت و بۆ یەکەم جار لە سینەمادا لەلایەن [[سێرگەی ئایزنستاین]] بەکارھاتووە.<ref>{{cite book|last=Bordwell|first=David|title=The Cinema of Eisenstein|year=٢٠٠٥|publisher=Routledge|location=New York, NY|isbn=0415973651}}</ref>
مۆنتاژ چییە؟
مۆنتاژ بریتییە لە ھونەری رێکخستن یان کۆکردنەوەو پێکھێنانی ( گرتەکانی کامێرا) ئەمەش بەپێی:-
١- روانینی دەرھێنەر
٢- سکرێپت یان سیناریۆ
٣- سروشتی بابەتەکە
پڕۆسەو کاری مۆنتاژ بە کارێکی گرنگی تەلەفزیۆن دادەنرێت، بۆ سەرلەنوێ پێکھێنان و دروستکردنی کار، کە تێیدا کۆکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ و موزیک و تایتڵ لە خۆدەگرێت، واتە بە بێ مۆنتاژ ھیچ کارێک شیاوی بڵاوکردنەوە نیە.
مۆنتاژ دوای کۆکردنەوەو تەواوبوونی ھەموو ئەو بابەتانە دێت کە لەبەرنامەدا بەکاردێت و شێوەیەکی کۆتایی لەخۆ دەگرێت.
ئەوکەسەی کە ھەڵدەستێت بەکاری مۆنتاژ پێی دەڵێن مۆنتێر، کە پسپۆڕ و شارەزایە لەبواری ھونەرەکانی مۆنتاژ، بە پێی رێنماییەکانی دەرھێنەر کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی روانینەکانی تایبەت بە مۆنتاژکردنی کارەکە، بۆیە مۆنتێر دەبێت ھەندێک تایبەتمەندی تێدا بێت کە ئەمانەن:-
١- دەبێت توانای داھێنانی ھەبێت لەیارمەتیدانی دەرھێنەر لە جێبەجێکردندا.
٢- دەبێت شارەزایی ھەبێت لەسەر ئامێر و بەرنامە نوێکان و توانا ھونەریەکان.
٣- خاوەن خێراییەکی زۆر بێت لە کاردا، بەڵام لەسەر بنەمای وردی و دروستی.
٤- خاوەن روانینێکی ھونەری بەرز بێت، بەتایبەت لە دەنگ و وێنە.
لە پڕۆسەی مۆنتاژ، شێوازەکانی گواستنەوەی وێنە بەچەند جۆرێک دەبێت وەک:-
- بڕین Cut / گواستنەوەی راستەوخۆییە لە دیمەنێکەوە بۆ دیمەنێکی تر.
- تێکەڵکردن Dissolve / گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی تێکەڵکردن.
- ونبوون Fade / گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی ونبوون و دیارنەمان.
- سڕینەوە Wipe / ھاتنی دیمەنی دووەمە بەشێوەی سڕینەوە بۆسەر دیمەنی یەکەم، یان سڕینەوەی دیمەنی یەکەم.
بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسەی کەکاری مۆنتاژ دەکات، دەبێت لەرووی دەروونیەوە زۆر ئاسوودەبێت و پەیوەندییەکی باش و پتەوی لەگەڵ ستافی کارەکەی ھەبێت، لەھەمانکاتدا دەبێتە رێنیشاندەرێک بۆ کامێرامان، بەتایبەت لەکاتی پێدانی تێبینی، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چاوێکی ھونەری ھەبێت لەرووی رەنگەوە، بۆئەوەی لەکاتی چارەسەرکردنی رەنگ و بەکارھێنانی رەنگ تووشی گرفت نەبێت، لەھەمووشی گرنگتر مۆنتێر دەبێت مۆسیقی بێت و شارەزایی لە ئیقاعی مۆسیقا ھەبێت.
== سەرچاوەکان ==
|