ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

[وەشانی تاوتوێ نەکراو][وەشانی تاوتوێ نەکراو]
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مورادی سێیەم
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٩٩:
==== موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم ====
سوڵتان سەلیمی دووەم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٧٤ز، [[موڕادی سێیەم|موڕادی کوڕی]] جێگەی گرتەوە، لە سەردەمی ئەم سوڵتانەدا عوسمانیەکان دەستیان گرت بەسەر [[پۆڵەندا]]، وعوسمانیەکان یارمەتی سوڵتانی مەڕاکیشیاندا بۆ سەرکوتکردنی ئەوشۆڕشەی کە پەنایان بۆ پورتگالیەکان بردبوو، عوسمانیەکان سەرکەوتن بە سەریاندا و سوڵتانیان گەڕاندەوە بۆ حوکمی مەڕاکیش، گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی موڕادی سێیەم بەرەوپێشچونیان بوو لە ڕۆژھەڵاتدا، لەسەر حسابی دەولەتی سەفەوی، شا تەماسبی یەکەم مرد بێ ئەوەی کەس لە جێگەی خۆی دابنێت، کوڕەکانی بووە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات، سەدری ئەعزەم (محەممەد پاشا سەقڵی) ھێرشێکی سەربازی نارد بۆ وڵاتی فارس بۆ فەتحکردنی شارەکانی، دەستیان گرت بەسەر کەرەج وئازربایجانی باکور و پاشان وڵاتی داغستان.
دوای ئەم غەزوانە دەوڵەتی عوسمانی توشی شۆکێکی سیاسی بەھێز بوو، دوای ئەوەی سەدری ئەعزەم محەمدپاشا سەقڵی کوژرا ساڵی ١٥٧٩ز، ئاژاوە وڵاتەکەی گرتەوە وئینکیشاریەکان یاخی بوون، والیەکان کەوتنە ڕکابەری لەسەر جێگەی سەدری ئەعزەم، ولە ساڵی ١٥٩٠ز عوسمانیەکان ڕێکەوتنیان کرد لەگەڵ سەفەوییەکان، لەدوای ئەوە ئاسایش جێگیر بوو لە سنوری وڵاتەکە لای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە، ئینکیشاریەکان لە [[قوستەنتینیە]] و ولایەتەکان شۆڕشیان ھەڵگیرساند لەبەر نزمبوونەوەی موچەکانیان، کە ئەمەش وای لە سەدڕی ئەعزەمە تازەکە (سینان پاشا) کرد سەرگەرمیان کات بە شەڕ لەگەڵ [[نەمسا]] ومەجەڕ، بەھۆی ئاژاوەی ناو ئینکیشاریەکانەوە، شکستیان خوارد، ھەندێک قەڵایان لەدەستدا، ھەرچەن دواتر سینان پاشا توانی یانگێڕێتەوە، بەڵام بەرپرسەکانی ئەفلاق وبەگدان وترانسلڤانیا ھەلەکەیان قۆستەوە وسەرکەوتن بەسەر سوپای عوسمانیدا وھەندیک شاریان لێ سەندن، [[مورادی سێیەم]] ساڵی ١٥٩٥ کۆچی دوایی کرد.
 
==== موحەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێەم ====