شیعە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 185.136.149.205 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی InternetArchiveBot
ھێڵی ١٠:
 
 
'''شیعە''' یان '''مەزهەبی شیعە'''، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان ئەوترێت، کە [[عەلی کوڕی ئەبووتالیب]] و نەوەکانی لە فاتیمەی هاوسەری و کچی پێغەمبەر [[محەمەد]] (د.خ) بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست ئەزانن بە پێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ ئەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بە پێی فەرموودەیەکی پێغەمبەر [[محەمەد]] (د.خ) کە لە چەند کتێبێکی هەندێک لە تائیفە ئیسلامیەکاندا هاتووە.
 
==ناونان==
شیعە لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای شوێن کەوتن دێت، و لە مێژووی ئیسلامیدا، زاراوەی شیعە بۆ زۆر لە بزوتنەوە ئیسلامیەکان بەکارهاتووە وەک شیعەی عوسمان و شیعەی معاویە و ئەوانی تر، بەڵام وشەی شیعە بە تەنها بە کاردێت بۆ شوێنکەوتووەکانی عەلی، و شیعە لەو بڕوایەدان کەوا ناونانە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا هاتووە لە وەڵامی پرسیارێکی عەلیدا؛ کێ باشترین کەسی سەر زەوییە؟، وەڵامی ئەداتەوە؛ «أنت وشيعتك»، واتە؛ تۆ و شوێنکەوتووەکانت. لەبەرئەوە شیعە لەو بڕوایەدان کە شیعە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر دەرنەکەوتووە بەڵکو شیعە خۆی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، و ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەی جیاواز لە هەندێک لە کتێبەکانی شیعە و مەزهەبەکانی تردا هاتووە<ref>[http://www.shiastudies.com/arabic/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=569 سایتی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوەکانی شیعە] {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20110613161604/http://www.shiastudies.com/arabic/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=569 |date=١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ }}</ref>.
==پێکهاتنی مەزهەبی شیعە==
شیعە لەو بروایەدان کە ئەوان خودی ئیسلامن، و وایدانانێن ئەو مەزهەبە دوای [[ئیسلام]] دەرکەوتبێت بەڵکو بە خودی ئیسلامی دادەنێن، و لەو باوەڕەدان کە موسڵمانی لە خواترس ئەبێت شوێنکەوتوو و ملکەچی عەلی کوڕی ئەبوتالیب بێت، لەبەر ئەوە شوێنکەوتن بە یەکێک لە [[کۆڵەکەکانی ئیسلام|پایەکانی ئیسلام]] دادەنێن و پێغەمبەر لە ماوەی ژیانیدا بنەڕەتەکەی داناوە و پێش وەفاتکردنی لە ڕۆژی غەدیری خەم ویلایەتی عەلی ڕاگەیاندووە لە دوای خۆی بە پێی بیروباوەڕی شیعە، هەروەها تائیفە ئیسلامیەکانی تر بە دروستکراو دادەنێن و ئەڵێن لە لایەن فەرمانڕەواو سوڵتانەکانەوە دانراوە و بۆ دوورخستنەوەی ئیسلام لەوەی پێغەمبەر [[محەمەد]] (د.خ) ویستویەتی.
 
هەندێک لە مێژوونوسان وایدادەنێن، کە سەرەتای شیعە دروستبوو لە پاش وەفاتی پێغەمبەر کاتێک موسڵمانان کۆبوونەوە لە سەقیفەی بەنی ساعدە بە ئامادەنەبوونی بەنی هاشم بۆ نمونە [[عەلی کوڕی ئەبووتالیب]] و عەبباسی کوڕی عەبدول موتەلیب کە خەریکی ناشتنی پێغەمبەر بوون، و کۆبوونەوەکەی سەقیفە کۆتایی هات بە هەڵبژاردنی [[ئەبووبەکر]] بە کۆبوونی پشتیوانان و کۆچەران لە سەری، لە دوای کۆبوونەوەکە کۆمەڵێکی بچوک لەوانەی ئامادەی نەبوون کۆبوونەوە لە ماڵی عەلی و ناڕازیی بوون لە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر<ref>مێژووی نەتەوە و پاشاکان - تەبەڕی</ref>.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/شیعە»