ئوسامە بن لادن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ سەددام حوسێن
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٦٦:
لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، (بن لادن) بڕی ٤٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکایی وەکوو یارمەتی دایە چەکدارە ئیسلامییەکانی [[جەزائیر]] و داوای کرد کە دانوستان لەگەڵ حکوومەتدا نەکەن، بەڵکوو شەڕ بکەن. شەڕ ھەڵگیرسا و بەو ھۆیەیشەوە، نزیکەی ١٥٠ تا ٢٠٠ ھەزار کەس کوژران و لە کۆتاییدا حکوومەت سەرکەوت. ئوسامە بۆ چەندین جار ڕەتی کردەوە ڕێکخراوەکەی ھێرشەکانی ١١ـی سێپتێمبەری ئەنجام دابێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ـدا ددانی بەو ڕاستییەدا نا و بەرپرسیارەتیی ئەو ھێرشانەی لە ئەستۆ گرت. ھێرشەکە بریتی بوو لە ڕفاندنی چوار فڕۆکەی نەفەرھەڵگر و پێکدادانیان بە ھەردوو بینای تاوەری بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و پێنتاگۆن لە ڤێرجینیا و وەکوو دەرئەنجامی ئەوەیش، ٢٩٧٤ کەس گیانیان لە دەست دا و تاوەری بازرگانییش ڕووخا.
 
وەکوو دەرئەنجامی ئەوەیش، حکوومەتی ئەمەریکا شەڕی دژەتیرۆری ڕاگەیاند و ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان بۆ کۆتاییھێنان بە دەستەڵاتی تاڵیبان و دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەلقاعیدە. شەڕی دژەتیرۆر بەردەوام بوو و لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا، ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی ھێرشیان کردە سەر عێراق و کۆتاییان بە دەستەڵاتی [[سەددام حوسێن]] ھێنا. بن لادن و ڕێکخراوەکەی بەرپرسن لە چەندین تەقینەوەی دیکەی وەکوو تەقینەوەکانی "بالی" لە [[ئەندەنووسیا]] و ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە [[تانزانیا]] و [[کینیا|کینیا]].<ref>http://www.msnbc.msn.com/id/6363306</ref><ref>https://web.archive.org/web/20021218105636/http://www.wdr.de/tv/monitor/beitraege.phtml?id=379</ref>
 
== مەرگ ==