شەڕی سارد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ کۆریای باکوور
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٤١:
ئەمریکیەکان دەستڕۆییان ھەبوو بە سەر ناوچەکانی زەریایی ھێمن. لە ساڵی ١٩٤٥ ئەمریکا بە تەنھایی ژاپۆنی شکست خواردووی داگیر کرد. لە ساڵی ١٩٤٩ بە ھۆی دامەزراندی حکومەتێکی گەورەی کومونیستی لە چین لە لایان مائوتسە تۆنگ، ئەمریکا ترسی ھەبوو لە بەرفراوانبوونی کومونیزم لە ئاسیا. ڕوسیە، ھاوپەیمانی چین بوو و ھەروەھا لە زەریایی ھێمن ھێزێکی باشی ھەبوو و دەیویست چینیش بۆ خۆی ھێزێکی گەورە بێت  و ناوچەیەکی بەرفراوانتر بۆ خۆی دەستەبەر بکات. بەڵام ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خۆی بە دوور گرت لەوەی بە ڕەسمی دان بە ھێزی چین دابنێت و پشتیوانی لە نەتەوەگەرکان دەکرد کە شکستیان خواردبوو وە پاشەکشەیان کردبوو بۆ دورگەی تایوان (فورموز).         
 
مشتومڕی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا لە ئاسیا لەسەر کۆریا گەیشتبووە لوتکە. لە کۆتایی جەنگ، واتە لە ساڵی ١٩٤٥، کۆریا کە بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن دابەش کرابوو. بەشی باکوورەکەی یەکێتی سۆڤیەت و بەشی باشورەکەی ئەمریکا بەڕێوەیان دەبرد. لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٠ دوای چەندین ساڵ مشتومڕ لە نێوان ئەم دوو بەشە کە تازە سەربەخۆیان بەدەستھێنابوو [[کۆریای باکوور]] کە کۆمونیست بوو ھێرشی بردە سەر کۆریای باشور و ھەموو وڵاتەکەی داگیر کرد. ئەمریکا کە ترسی لێنیشتبوو بە ھۆی داگیر کردنی کۆریای باشور لە لایەن کومونستیەکانەوە بۆیە داوای ھاوکاری لە نەتەوە
 
یەکگرتوەکان کرد. لە ماوەیەکی کورت ھێزەکانی پانزە وڵات لە جەنگی دژ بە ھێزەکانی کۆریایی باکوور یەکێتیەکیان پێکھێنا. ئەمە ھەوەڵین جەنگی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا بوو. گەرچی ڕوسیا و ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەچووبونەوە ناو جەنگەوە بەڵام سەربازە ئەمریکیەکان بەشێکی گەورەی سوپای نەتەوە یەکرتوەکانیان پێکھێنابوو. جەنگ بە تەواوی لە زەرەری کۆریای باکور بوو و ھێزەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان پیًشڕەویان کرد تا سنوری چین. چین بە شێوەی ڕاستەوخۆ نەچوو بووە ناو جەنگەوە چونکە بە مەترسی دەبینی بۆ سەر ئاسایشی خۆی. تەنھا ھێزێکی خۆبەخش کە پێکھاتبوون لە ١٥٠، ٠٠٠ سەرباز چوون بۆ پشتیوانی کۆریای باکوور. ھێرشی چینیەکان ئەوەندە کاریگەر بوو کە فەرماندەی ئەمریکیەکانی ناو ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ترسی لێنیشت و ھەڕەشەی بۆمبارانکردنی بارەگا سەربازیەکانی چینی کرد لە مەنچووری. خەریک بوو کار لەکار بترازێ و