شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ٠ سەرچاوە و تاگکردنی ١ بە مردوو) #IABot (v2.0
ب زیادکردنی بەستەر بۆ نەمسا
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٦:
ھەرچۆنێک بێت شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک نزیکی شاری ورمێ بوویەوە،‌ چەند نوێنەرێکی خۆی ناردە ناو شار بۆ دانوستان بە مەرجی خۆبەدەستەوەدان. حاکمی شاریش فەرمانی دا کە نمایندەکان بکوژرێن. ئەمەش ڕقی کوردی ورووژاند و چوونە شارەکە و بەپێی ھەندێ سەرژمێری نزیکەی ٣٠٠ کەسیان کوشت و گەورەترین ھەڵە بوو کە ھێزەکانی شێخ کردیان و حکوومەتی ئێرانیش خراپ سوودی لێ وەرگرت بۆ ناشرینکردنی جووڵانەوەکە لە ناوەندە ڕەسمییەکاندا. بەڵام خەڵکی شار بە ‌سەرۆکایەتیی ئیقبالوددەولە بەرگرییەکی سەختیان لە شارەکە کرد و نەیاندا بەدەستەوە.
 
ھەر لەو کاتەدا دوکتۆر [[جۆزێف کاکرن]] (Joseph Cochran) کە لە کۆمیسیۆنی موژدەبەرانی ئەمریکایی کاری دەکرد، چووە لای شێخ و تکای لێ کرد مەرجەکانی خۆبەدەستەوەدان ڕوون بکاتەوە و ئاگاداریی پێ دا کە نابێت ھیچ زیانێک بە فەلەکان و گاورەکانی شار بگات. داوای لێ کرد پێویستە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەڵمەتەکەیان بۆ سەر شارەکە ڕابگرن تا ماوەی خەڵک بدرێت لە شارەکە دەرچنە دەرەوە، بەڵام ئەمە پلانێکی نێوان دوکتۆر کاکرن و فەرماندەی سەربازیی ئێران بوو. ئەوان دەیانزانی یارمەتیی ئێرانی بەڕێوەیە و ویستیان ئەم دەرفەتە وەربگرن، ھەتا لە ئازەربایجان ئەو ھێزە بۆ شکاندنی گەمارۆکەی سەر ورمێ، ئەمەش بە کردەوە ڕووی دا و شێخیش ئەو دەرفەتە مێژویییە گرنگەی لەدەست دا. دواجار شەڕەکە لە بەرژەوەندیی ئێران شکایەوە، چونکە ھێزەکە گەیشت و چەکی بەسەر جەنگاوەراندا دابەش کرد. ئیتر بۆ ماوەی دە ڕۆژ شەڕِ قەوما بە بێ ئەوەی ھێزەکانی شێخ بتوانن سەرکەوتنی تێدا بەدەست بھێنن و بگرە بەپێچەوانەوەی شێواوی و لێکترازان بەئاشکرا بە ھێزەکانیانەوە دیار بوو. ئەو ھێندەی کە ھاتبوو بۆ فریاکەوتنی شار ھێزە ئێرانییەکە لەسەر دەستی ئەفسەرانی ئینگلیز و فەرەنسا و ئیتالیا و [[نەمسا]] و ڕووسیا مەشقیان پێ کرابوو. بەم تەرزە سوپای ئێران توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و بکەوێتە راوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد. چونکە ئەو ھێزانەی کە بۆ تاڵانی ھاتبوون، مەیدانی شەڕەکەیان بەجێ ھێشت؛ ئەمەش کاریگەریی مەعنەوی لەسەر ھێزەکان ھەبوو.
 
لە لایەکی تریشەوە عوسمانییەکانیش کەوتنە خۆیان و ھێزەکانی خۆیان لە کوردستان قایمتر کرد و کەوتنە گەمارۆدانی ھێزەکانی شێخ. بەم جۆرە شێخ عوبەیدوڵڵا ڕوانی ھێزەکانی کەوتوونەتە نێوان بەرداشی ھێزەکانی عوسمانی و شا و خێڵە کوردە نەیارەکانی شێخ، ئەوجا فەرمانی دا بە سەرکردەکان کە لەشکر لەناو ئێران بکێشێتەوە.